لە دوای وردبینی و پەسەندکردنی ناوەکان لە وەزارەتەوە، سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی ئەو بەڕێزانە بڵاودەکاتەوە کە دەتوانن لە خولەکانی فێرکاری لە سێنتەرەکەمان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت بەشدار بن.
پێویستە لەسەر ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستەکە هەیە تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ١٠ی ٢٠٢٠ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ - بەڕێوەبەرایەتی وردبینی ژووری ژمارە ١ بکەن لەلای بەڕێز کاک لوقمان بە مەبەستی بڕینی وەسڵی بەشداریکردن.
تێبینی:
- نرخی بەشداریکردن لەم خولە 200 هەزار دینارە.
- پێویستە بەشداربوو لە ماوەی دیاریکراو وەسڵ ببڕێت بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردن لەدەست دەدات.
- هەفتەی داهاتوو خولەکە دەست پێدەکات.
- هەر بەڕیزێک فۆرمی پڕکردوەتەوە و ناوی لەم لیستەدا نییە، ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت لە کاتی وردبینی مافی بەشداریکردنی پێ نەدراوە.