سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٨ی ٢ی ٢٠٢٠، لە Language Loungeـی سێنتەری پەرەپێدان و زمان کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێری و ئاکادیمی سێنتەر ئەنجامدرا، کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
کۆبوونەوەکە بە باسێکی سیستەمە جیاوازەکانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆمان دەستی پێکرد، ئەمەش بە مەبەستی ئاشنابوونی ستافی ئەکادیمی تاوەکو لە کاتی وانەبێژی و هەڵسەنگاندندا لەبەرچاو بیگیرێن. هەروەک ئامانجی ئەم سمێستەرە خرایەڕوو لە خوێندنی ناوەڕۆکی پێویست تاوەکو کاتی تەواوبوونی هەریەک لە بەشە جیاوازەکان و هەڵسەنگاندنەکانیش. هەروەها تیشک خیرایە سەر هەڵسەنگاندنە جیاوازەکان و هەر لە بەشداریکردن و کاری گروپی و ئەرکی ماڵەوە و پڕۆژە و زیاتریش لەمانە تاوەکو خوێندنێک ڕووبدات خوێندکار تێیدا چەق بێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ستافی ئەکادیمی تاوتوێی هەڵسەنگاندنە جیاوازەکانیان کرد، و بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەم بارەیەوە، تاوەکو هەڵسەنگاندتی دروست و بەسوود ئەنجام بدرێن. هەروەک جەخت لەوە کرایەوە فێربوون لە پێش هەموو شتێکەوەیە و دەبێت هەڵسەنگاندنەکان لەسەر بنچینەی فێربوون بن و لە کاتی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و دیزاینکردنیاندا پێویست بە وردی ئەمە لە بەرچاو بگیرێت.