سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین بە فەرمی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕێکەوتی 18-1-2020 بە شێوەی ناوەندی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. ئەو بەشداربووانەی کە لەسەر پشکی زانکۆی ڕاپەڕین لە زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامدا، بفەرموون لە خوارەوە کرتە لە بەستەرەکە بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکەتان.
کرتە لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکەت....
تێبینی:
١- ئەنجامەکە تەنها ئاستەکەیە کە تۆ دواتر پێی دەچیتە ناو خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی.
٢- هەر بەڕێزێک ناوی نەبێت، ئەوا بە هۆکاری پسولە نەبڕین ئەنجامەکەی دانەندراوە، پێویستە پسولە ببڕیت و پاشان سەردانی سەنتەر بکات بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.