ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی دکتۆر صلاح بابکر، بەڕێوەبەری سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە Language Lounge کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێری و ئاکادیمی سێنتەر ئەنجامدرا کە ماوەی 1 کاتژمێر و نیوی خایەند.
لە ماوەی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری سێنتەر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە خوێندکاران لە هەموو ڕوویەکەوە گرنگیان پێ بدرێت و ئامانجەکە تەنها فێربوونی زمان نەبێت، بەڵکو دەبێت کەسایەتی خاوەن کارامە و لێهاتووییان لێ بەرهەم بێت، و ئەمەش بێگومان بە ڕێنمایی ستافی ئەکادیمی و کارگێری سێنتەر دەتوانرێت بە ئەنجام بگەیەندرێت. هەروەک بەڕێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە دەکرێت لە ڕێگەی نوێترین ڕێگاکانی وانەبێژی و بەڕێوەبردنی هۆڵی خوێندنەوە بە و هاوبەش لەگەڵ فێربوونی چالاک Active learning تاکێکی Proactive دروست ببێت. هەر لە میانەی کۆبوونەوەکە ئەندامانی دەستەی کارگێری و ئەکادیمی ڕا و سەرەنجی خۆیان لەبارەی بەڕێوەچوونی وانەی ئینگلیزی لە سێنتەر خستەڕوو و تاوتوێی گرنگترین خاڵەکان لەم ڕووەوە کرا.