سێنتەری زمان ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی پێنجەمی سەرجەم ئاستەکانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی Elementary و Pre-Intermediate و Intermediate و Upper-Intermediate و Advancedی بەشداربووانی خولی پێنجەمی کۆرسی ئینگلیزی کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت. لە خوارەوە کرتە بکە و ناوەکەت بدۆزەرەوە. لە ئەنجامەکان pass واتە دەرچوو و Fail واتە کەوتوو.

کرتە لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت

تێبینی: هەر بەشداربوویەک گازندەی لە ئەنجامەکەی هەیە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. گازندە تۆماربکات، پێویستە تاوەکو کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەک شەممە، 30-08-2020، گازندەکەی بنێرێت بۆ ئیمەیڵی سێنتەری زمان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.، لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە هیچ گازندەیەک وەرناگیرێت.

کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێری و ئەکادیمی سێنتەری زمان بۆ سمێستەری دووەم بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٨ی ٢ی ٢٠٢٠، لە Language Loungeـی سێنتەری پەرەپێدان و زمان کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێری و ئاکادیمی سێنتەر ئەنجامدرا، کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

درێژەی بابەت

ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین بە فەرمی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕێکەوتی 18-1-2020 بە شێوەی ناوەندی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. ئەو بەشداربووانەی کە لەسەر پشکی زانکۆی ڕاپەڕین لە زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامدا، بفەرموون لە خوارەوە کرتە لە بەستەرەکە بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکەتان.

کرتە لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامەکەت....

تێبینی:

١- ئەنجامەکە تەنها ئاستەکەیە کە تۆ دواتر پێی دەچیتە ناو خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی.

٢- هەر بەڕێزێک ناوی نەبێت، ئەوا بە هۆکاری پسولە نەبڕین ئەنجامەکەی دانەندراوە، پێویستە پسولە ببڕیت و پاشان سەردانی سەنتەر بکات بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.