یاسا و ڕێساکانی یانە

چاپکردن ئیمەیڵ

یاسا و رێنماییەکانیاسا و رێنماییەکانتکایە لەبیرت بێت، کە دەکرێت ستافی سێنتەری زمان و گەشەپێدان لە هەر کاتێکدا داوای ناسنامەت لێ بکەن. یانەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگای زانکۆی راپەڕینە. 
ئەم کار و ڕەفتارانەی خوارەوە ڕێگە پێنەدراون لە یانەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان:
١- ئازاردانی جەستەیی، قسەی نەشیاو، ڕەفتاری ناڕێک.
٢- بەکارهێنانی زمانی زبر و هەڕەشە ئامێز.
٣- خەراپ کردن و شکاندنی کەلوپەلەکانی یانەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان.
٤- هەڵگرتنی چەک.
٥- جگەرەکێشان بە هەموو جۆرەکانیەوە.
٦- جێهێشتنی هەر جۆرە جانتایەک بەبێ ئاگاداری.
٧- فرۆشتن یان ڕیکلام کردن بۆ هەر جۆرە بەرهەم و خزمەتگوزارییەک.
٨- خەوتن یان سەرخستنە سەر مێزەکان، وە پێ ڕاکێشان لەسەر قەنەفەکانی سێنتەری پەرەپێدان و زمان.

تکایە ئاگاداری ئەوەش بە کە:
١- سێنتەری پەرەپێدان و زمان بەرپرس نییە لە کەلوپەلی ون بوو و دزراو.
2- لە هەموو ‌‌حاڵەتێکدا پێویستە جل و بەرگێکی شیاو لەبەربکرێت.
٣- ئەندامان پیویستە پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە.

بۆ پرسیاری زیاتر، تکایە پرسیار لە دەستەی یانەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بکە.

*** ئەو ئەندامانەی کە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکان دەکەن پێویستە داوایان لێ بکرێت یانەی سێنتەری پەرەپێدان و زمان جێ بهێڵن. هەروەها لەوانەیە ئەندامەکان لە مافەکانی خۆیان لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان بێبەشبکرێن.