سێنتەری پەرەپێدان و زمان هەڵدەستێت بە کردنەوەی کۆرسی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی. سەرەرای گرنگیدان بە تۆنی قسەکردن، متمانە بەخۆبون، دروستکردن و رەوانی لە قسەکردن دا، ئەم کۆرسە هەر چوار بواری (گفتوگۆ، گوێگرتن، نوسین و، خوێندنەوە) دەگرێتەخۆ. هاوشێوەی کۆرسی "IELTS"، ئەم کۆرسەش لەلایەن مامۆستایانی بیانییەوە دەگوترێتەوە و تیایدا بیردۆزی هاوچەرخی فێربونی زمان بەکاردەهێندرێت، کە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی خوێندکار بە ئاسانترین رێگە فێری زمانی ئینگلیزی ببێت. رۆڵی سەرەکی مامۆستا بریتییە لەوەی چۆن فێرخواز پشت بەخۆ ببەستێت لە فێربون و پەرەپێدانی زماندا. لە رێگەی تاقیکردنەوەیەکی پێشوەخت ئاستی خوێندکار دیاریدەکرێت و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش گروپەکان جیادەکرێنەوە.