بێگومان له جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌هۆی به‌ربڵاوی ئیمه‌یڵ و پێویستی بازاڕی کار له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێک پێویسته که شاره‌زایی له نوسینی ئیمه‌یڵ هه‌بێت تا بتوانێت په‌یامی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک بگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کی جوانی خۆی و ئه‌و ده‌زگا و کۆمپانیا و شوێنه‌ی کاری تێداده‌کات پێشان بدات. ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌بکه‌یت ئه‌وا له خواره‌وه به ٥ هه‌نگاوی ئاسان و ساده فێرده‌بین چۆن ئیمه‌یڵێکی ته‌واو پێشکه‌وتوو به زمانی ئینگلیزی بنوسین. ئه‌وانیش:
١- به سڵاوکردن ده‌ست پێبکه
هه‌میشه ئیمه‌یڵه‌که‌ت به‌سڵاو ده‌ست پێ بکه، بۆ نمونه “Dear Dana”. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ وه‌رگری ئیمه‌یڵ فه‌رمییه ئه‌وا ناوی سێیه‌م (خێزان) به‌کاربێنه، بۆ نمونه (Dear Mrs. Hussein). ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌که زۆر ئاسایی بوو ئه‌وا ده‌توانیت ئاسایی به “Hi Zana” ده‌ست پێ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و که‌سه‌ت نه‌زانی که ئیمه‌یڵه‌که‌ی بۆ ده‌نێریت، ئه‌وا “To whom it may concern” یان “Dear Sir/Madam” به‌کاربهێنه.
٢- سوپاسی وه‌رگری ئیمه‌یڵ بکه
ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ڵامی پرسیاری کڕیارێک ده‌ده‌یته‌وه ئه‌وا پێویسته به دێرێک له سوپاس ده‌ستپێبکه‌یت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێک پرسیاری ده‌رباره‌ی کۆمپانیاکه‌ت یان ده‌زگاکه‌ت هه‌یه، تۆ ده‌توانیت بڵێیت “Thank you for contacting ABC Company. ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ڵامی یه‌کێک له‌ئیمه‌یڵه‌کانی تۆی دایه‌وه، دڵنیایی بکه‌وه له‌وه‌ی که له وه‌ڵامه‌که‌ت بڵێیت “Thank you for your prompt reply” یان “Thanks for getting back to me”. سوپاسکردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رگر یان خوێنه‌ری ئیمه‌یڵه‌که‌ت بخاته حاڵه‌تێکی ئاسایی و تۆ به‌شێوه‌یه‌کی ڕێزدارتر ده‌ربکه‌ویت.
٣- ئاماژه به مه‌به‌سته‌که‌ت بکه
بێگومان که تۆ یه‌که‌م که‌سی ئیمه‌یڵه‌که ده‌نێریت ئه‌وا پێویستی به‌وه نییه که له هه‌نگاوی دوو ئاماژه‌ی پێکرا. له‌جیاتی ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی ئیمه‌یڵه‌که‌ت به مه‌به‌سته‌که‌ت ده‌ست پێبکه. بۆ نمونه، “I am writing to enquire about …” یان “I am writing in reference to …”.
پێویسته له سه‌ره‌تای ئیمه‌یڵه‌که‌ته‌وه مه‌به‌سته‌که‌ت ڕوون بکه‌یته‌وه، پاشان بچیته ورده‌کاری زیاتری ئیمه‌یڵه‌که‌ته‌وه. بیرت بێت که خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت ئیمه‌یڵه‌که‌ت به‌خێرایی بخوێینه‌وه، بۆیه با ڕسته‌کانت کورت و ڕوون بن. هه‌روه‌ها پێویستت به‌وه ده‌بێت که سه‌ره‌نجی ورد بده‌یته ڕێزمان و ڕێنوس و خاڵبه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی خۆت و ده‌زگا یان کۆمپانیاکه‌ت پێشان بده‌یت.
٤- گوزارشتی داخستنی ناوه‌ڕۆکی ئیمه‌یڵ بنوسه
پێش ئه‌وه‌ی که کۆتایی به‌ئیمه‌یڵه‌که‌ت بهێنیت، گونجاوتره که‌جارێکی تر خوێنه‌ر و وه‌رگری ئیمه‌یڵه‌که‌ت سوپاس بکه‌یت و به‌سه‌ره‌نجی ڕێزدارانه کۆتایی به‌ناوه‌ڕۆکی ئیمه‌یڵه‌که‌ت بهێنیت. ده‌توانیت: “Thank you for your patience and cooperation” یان “Thank you for your consideration” به‌کاربهێنیت. پاشان ئه‌گه‌ر ویستت به‌رده‌وام بیت له‌به‌دواداچوون ده‌توانیت “If you have any questions or concerns, don’t hesitate to let me know” هه‌روه‌ها “I look forward to hearing from you” به‌کاربهێنیت.
٥- گوزارشتی داخستنی ئیمه‌یڵ بنوسه
دوا هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که کۆتایی به‌ئیمه‌یڵه‌که‌ت بهێنیت به‌یه‌کێک له‌مانه “Best regards” یان “Sincerely” یان “Thank you” که هه‌موویان گوزارشتی پێشکه‌وتوون. دورکه‌وه له به‌کارهێنانی گوزارشتی وه‌کو “Best wishes” یان “Cheers” مه‌گه‌ر ته‌نها تۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر یان وه‌رگری ئیمه‌یڵ زۆر لێک نزیک و هاوڕێ بن. له‌کۆتاییدا پێش ئه‌وه‌ی کرته له دوگمه‌ی ناردن بکه‌یت ئه‌وا باشتره پێداچوونه‌وه بۆ ئیمه‌یڵه‌که‌ت بکه‌یت و پشکنین بۆ ڕێنوس بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بکه‌یته‌وه که ئیمه‌یڵه‌که‌ت ته‌واو ڕێک و پێکه.
سه‌رچاوه: EF Blog
وه‌رگێرانی: سه‌ردار عبدالله
خوێندکاری ماسته‌ر - زمانی ئینگلیزی