کڕینی بلیتێکی پاس و چوونە لای پزیشک و دۆزینەوەی شوقەیەک و یان تەنانەت وەکو زانراویشە، کردنەوەی دەمت و ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ئاسایی – لە هەر یەکێک لەم دۆخانەدا زۆربەی فێرخوازانی ئینگلیزی بەپەلەن لە قسەکردن؛ بۆ دواجار تۆ فێری ئینگلیزی دەبیت بۆ قسەکردن و گفتوگۆ و دەمەتەقی.کڕینی بلیتێکی پاس و چوونە لای پزیشک و دۆزینەوەی شوقەیەک و یان تەنانەت وەکو زانراویشە، کردنەوەی دەمت و ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ئاسایی – لە هەر یەکێک لەم دۆخانەدا زۆربەی فێرخوازانی ئینگلیزی بەپەلەن لە قسەکردن؛ بۆ دواجار تۆ فێری ئینگلیزی دەبیت بۆ قسەکردن و گفتوگۆ و دەمەتەقی.
بەڵام بیرت نەچێت کە نوسین بەشێکی زۆر گرنگی گفتوگۆ و قسەکردنە تەنانەت لە سەردەمی سناپچات و ئینتسەگرامیش. بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەین، توانیومانە چەند ڕێنماییەکی کارا کۆبکەینەوە و بۆ ئێوەیان بخەینەڕوو تا توانستی نوسینی ئینگلیزیتان باشتر بکەن.
١- بخوێنەوە، بخوێنەوە، بخوێنەوە
کێشەی لەبرچوونەوەت هەیە؟ تۆ تەنها نیت. زۆربەی کات پێشنیارکراوە کە بۆ نوسینێکی باشتر پێویستە زۆرتر بخوێنینەوە چونکە بەڕاستی ڕێگەیەکی کارایە. خوێندنەوە بە وشەی نوێ و هەڵبژاردنی وشەی سەرەنجڕاکێش و هەروەها گرێی جوانت دەناسێنێت کە تۆ دەتوانیت لە نوسینەکانی خۆتدا بەکاریان بهێنیت. دوودڵ مەبە لەوەی پێویستە چی بخوێنیتەوە. مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ بە شێوەیەکی فراوان و زۆر بخوێنیتەوە. ڕۆمان و کتێبی زانستی و بابەتەکانی سەر ئینتەرنێت و هەواڵەکان و گۆڤارەکان – بێگومان ئەمە ئەگەر ئەم نوسراوانە باش نوسرابن ئینجا بیخوێنەوە! چونکە دواجار هەموو نوسراوێکیش شایەنی خوێندنەوە نییە!
٢- خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی ئەم وشانە
بۆئەوەی نوسینەکەت بخەیتە نێو جیهانێکی ترەوە، ئەم وشە سادانە لەناو نوسینەکەت بەکارمەهێنە: very و really و quite وgood و got و stuff و thing. لەوانەیە توشی سەرسوڕمان بیت کە چۆن لابردن و سڕینەوەی هەندێک وشەی سادە یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ نوسینەکەت. لە ڕاستیدا، ئەم وشانە جۆرێک وشەی بێ سوودن. ئەم جۆرە وشانە بەهێزنین و بەبێ ئەوان نوسینەکەت هەمان واتای هەیە و بەڵکو باشتریش دەخوێندرێتەوە.
ڕێنمایی: هەمیشە هەوڵبدە "very/really + adjective" بگۆڕە بە تاک ئاوەڵناوێکی بەهێز. بۆ نمونە Very hungry دەبێتە ravenous یان run really fast دەبێتە sprint یان Really dirty دەبێتە filthy. لەڕاستیدا، بە سەدان ئاوەڵناوی لەم شێوانە هەیە بۆ ئەوەی لە نوسینەکانت بەکاریبهێنیت.
٣- فەرهەنگی وشە لێک نزیکەکان (thesaurus) بەکاربهێنە
دوای ئەوەی وشە بێ کەڵکەکانت لە نوسینەکانت لابرد و سڕینەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە باشترین جێگرەوەیان بۆ هەڵبژێریت. ئەمەش ئەو کاتەیە کە باشترین هاوڕێ کە thesaurusـە واتە فەرهەنگی وشە لێک نزیکەکان دێتە ئاراوە. بەکاریبهێنە بۆ ئاڵوگۆڕی وشەگەلێک کە تۆ زۆر بەکاریاندەهێنیت بە وشەگەلێک کە سەرەنج ڕاکێش و گونجاو و پێشکەوتوون. (بۆ نمونە: cloth > fabric; money > cash; change > alter; happy > glad; decorate > embellish; improve > enhance.) دوورکەوتنەوە لە وشەی زۆر باو و سەرەتایی نوسینەکەت جیاواز دەکات و وای لێدەکات زیاتر پێشکەوتووبێت. هەرچەندە، وریای ئەوە بە کە زۆر زۆریش لە سنور لانەدەیت چونکە پێویستە هێشتاش نوسینەکەت بە شێوەیەکی سروشتی بخوێندرێتەوە و واتاداربێت بۆ خوێنەرانت. (سەیری خاڵی ٥ بکە)
٤- وشە لێکدراوەکان collocations بەکاربهێنە و سەرەنجیان بدە
کەواتە Collocations ئەو وشانەن کە لەگەڵ یەکدی دێن و ئەمە هەرچەندە شێوەی تری بەیەکەوە هاتنی وشەکان لەڕووی ڕێزمانییەوە دروستن. بیر لە وشەی لێکدراوی ئینگلیزی "heavy Rain" بکەوە. لەڕووی ڕێزمانییەوە، دەتوانیت "strong rain" بەکاربهێنیت بەڵام کەمێک بۆ گوێچکەی ڕاهاتوو نامۆ دەردەکەوێت. وشەی لێکدراوی تریش هەن وەکو:
- weak tea (not feeble tea)
- excruciating pain (not excruciating joy)
- tall trees (not high trees)
- buy time (not purchase time)
- fast cars (not quick cars)
بەم شێوەیە و هەتا زیاتر و زیاتر لەگەڵ ئەم جۆرە وشانە تێکەڵ و ئاشنابیت ئەوا نوسینە ئینگلیزیەکەت زیاتر سروشتی و بەهێزتردەبێت.
بۆئەوەی زیاتر ئاگاییت دەربارەی وشە لێکدراوەکان هەبێت، بە وشە سەرەکییەکانی وەکو make و do و get و break و tell دەست پێ بکە و توێژینەوە دەربارەی وشە پێوە لکاوەکان بەو وشانە بکە. تەنانەت دەتوانیت بە جۆرە وشەیەکی لێکدراو دەست پێ بکەیت و چەند نمونەیەکی لێ لەبەربکەیت، بۆ نمونە:
- Adverb + adjective (completely satisfied, widely available, bitterly disappointed)•
- Adjective + noun (strong coffee, heavy traffic, severe weather)•
- Verb + noun (commit suicide, do your homework, make amends)•
- Noun + noun (a surge of anger, liquor licence, panic attack)•
٥- خوێنەری خۆت بناسە
کاتێک دەنوسیت، زۆر گرنگە بۆ خوێنەر و هەواداری خۆت بنوسیت. بیری لێ بکەوە: کاتێک CVـەکەت بەڕۆژ دەکەیت تۆ زمانێکی جیاوازتر بەکاردەهێنیت لەچاو ئەو زمانەی کە تۆ بۆ نوسینێکی زانکۆیی یان وتارێک بۆ بڵۆگە تایبەتییەکەی خۆت بەکاریدەهێنیت. بەشێوەیەکی بنچینەیی، جیاوازیەکە بریتییە لە ئاواز و هەڵبژاردنی تۆ بۆ وشەکان. کەواتە پێش ئەوەی هیچ دوگمەیەک دابگریت بۆ نوسینێکی کۆن، ئەمانە لەبەرچاو بگرە:ئایا نوسینەکەت زۆر فەرمییە، بۆ نمونە نامەی پێشکەشکردن بە زانکۆیە، نامەی داواکردنی کارە یان وتارە؟ ئەم نوسراوانە:
• ئاسایی ئاڵۆزن، بەبوونی ڕستەی درێژ و شیکردنەوەی دوور و درێژی خاڵەکان.
• کەمتر هەست بزوێنن و وە بۆ ئەوە نانوسرێن خوێنەر بجوڵێنن.
• ئاساییانە بەشێوەیەک دەنوسرێن وشەکان شێوەی درێژیان لێ بەکاردەهێندرێت بۆ نمونە can not یان would not have یان television.
لەلایەکی ترەوە، لەوەیە نوسینێکی نافەرمی بنوسیت، بۆ نمونە، بابەتێک بۆ بڵۆگە تایبەتییەکەت یان نامەیەکی تایبەتی یان بابەتێک بۆ سەرەنجڕاکێشانی کڕیار. لەم دۆخەدا:
• تۆ دەتوانیت زمانێکی سادەتر و ڕستەی کورت تر بۆ باسکردنی بیرۆکەکانت بەکاربهێنیت.
• شێوە کورتکراوەکان بەکاربهێنە بۆ نمونە Can’t یان wouldn’t have یان TV.
• زمانی باو بەکاربهێنە و بەشێوەیەک بنوسە کە وا دیاربێت تۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێنەر قسە دەکەیت (ئەمەش زمانی ئاسایی خەڵکی و ڕەوانبێژی و جێناوەکانی وەکو I و you و my و your...هتد لەخۆی دەگرێت.)
• تاقیکردنەوە لەگەڵ هەست و سۆز ئەنجام بدە!
٦- زمانێکی دیار بەکاربهێنە وەکو لە زمانێکی نادیار
بۆ نوسینێکی ڕوونتر و زۆر پوخت، ئەوا بەشێوەیەکی گشتی باشترە بکەردیار بەکاربهێنیت وەک لە بکەرنادیار. (تەنها بڕوانە: "The shark bit the surfer" زۆر ڕوونترە و ئاسانتر دێتەوە یاد وەک لە “The surfer was bitten by the shark”.)
لەکاتێکدا زۆر جار هەیە هۆکاری باش هەن بۆ بەکارهێنانی بکەرنادیار – بۆ نمونە کاتێک بە بەرپرسیاریەتیەوە قسە دەکەیت (“Children are not allowed to swim without an adult,”) یان کاتێک دەتەوێت بەشێوەیەکی زیرەکانە خۆت لە بکەر دوربخەیتەوە (“The cause of the confusion was unknown”), لەڕاستیدا پێویستە لە بەکارهێنانی ڕادەبەدەری بکەرنادیار خۆمان بەدووربگرین.
٧- بە تەنهایی مەنوسە
بەڕاستی زۆر گرانە بە تەنها فێرببیت – کەواتە ئازابە و داوای فیدباک و هەڵسەنگاندن بکە بۆ نوسینەکەت. باشترین هەڵەچن ئەوانەن زمانی دایکیان ئینگلیزییە و ئارەزووی زمان و نوسینیان هەیە یان ئەوانەی زمانی دایکیان ئینگلیزی نییە بەڵام ئاستی باڵایان هەیە. دوای ئەوەی کەسی هەڵەچن و هەڵەبڕ پشکنینی بۆ کارەکەت کرد، ڕێنمایی و تێبینییەکانیان جێبەجێ بکە و داوایی دوایین پێداچوونەوە بکە پێش ئەوەی نوسینەکەت پێشکەش بکەیت یان لە شوێنێک بڵاوی بکەیتەوە.
بەهیوای سود بۆ گشت لایەک.
سەرچاوە: ئی ئێف بڵۆگ
وەرگێران بە کەمێک دەستکارییەوە: سەردار عبدالله