٢٠ زاراوەی ئینگلیزی کە پێویستە هەموو کەسێک بیانزانێت

چاپکردن ئیمەیڵ

قسەکەرانی ڕەسەنی ئینگلیزی زۆر ئارەزووی بەکارهێنانی زاراوە (Idiom)ـەکان دەکەن لە کاتی گفتوگۆکردندا، تۆش بە زۆری ئەم زاراوانەت لە کتێبەکان و بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان و فیلمە سینەماییەکاندا بەرچاو دەکەون. لە ڕاستیدا بۆ بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزیت پێویستە بە بڕوا بەخۆبوونەوە بەکاریان بهێنیت و بتوانی جیاوازیان تێدا بکەیت، بۆ نموونە جیاوازی بکەی لە نێوان (breaking a leg) لەگەڵ (pulling someone's leg).

ئەمانەی خوارەوە ۲٠ زاراوەیی زمانی ئینگلیزین کە پێویستە هەمووان بیانزانن:

٢- Under the weather

بەواتای چی دێت؟ هەستکردن بە نەخۆشی.

چۆن بەکاریدەهێنیت؟ خەڵکی لە بەڕیتانیا ئارەزووی قسەکردن دەربارەی کەشوهەوا دەکەن، بەڵام پێویستە سەرت لێ تێک نەچێت لە کاتی بەکارهینانی ئەم زاراوەیە. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک وتی (They're feeling under (the weather پێویستە تۆ هیوای باشبوونی بۆ بخوازیت بەم شێوەیە وەڵام بدەیتەوە (✅ I hope you feel better ) نەک باسی چەتری بۆ بکەی و بڵێیت (?❎Would you like to borrow my umbrella).

 

٢- The ball is in your court

بەواتای چی دێت؟ واتا دەکەوێتەوە سەرخۆت بە واتایەکی تر ئەوە تۆیی بڕیار دەدەیت.

چۆن بەکاریدەهێنیت؟ ئێستا نۆبەی تۆیە بجوڵێیت، بەڵام ئەم زاراوەیە زیاتر دەربارەی ژیانە وەک لەوەی دەربارەی وەرزش بێت. ئەگەر تۆپەکە لە دەستی تۆ دابێت ئەوا بریارەکە لای خۆتە واتا کەسێک چاوەروانی بریاری تۆیە لەبەرئەوە دەکەوێتەوە سەر تۆ.

 

٣- Break a leg

بەواتای چی دێت؟ واتا هیواخواستنی بەختێکی باش بۆ کەسێک

چۆن بەکاردێت؟ ئەم زاراوەیە بۆ هەڕەشەکردن نیە بەڵکو بۆ هاندان و هیوا خواستنە بۆ بەرامبەرەکەت. بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی شانۆگەریەک کە دوای شانۆکە هیوای بەختێکی باشیان دەخواست.

 

٥- Pull someone's leg

بەواتای چی دێت؟ بە واتای گاڵتە لەگەڵ کردن دێت بە شێوەی کرداری.

چۆن بەکاردێت؟ ئەوە باشترین زاراوەیە بۆ فێربوون ئەگەر تۆ ئارەزووی گاڵتە کردن بکەیت. (pull their leg ) هاوشێوەی (wind someone up )ـە کە بە مانای بێزارکردنی بەرامبەرە وەکو گاڵتەیەک. لە لەناو دەقدا بەکاردێت وەک ئەوەی بڵێی ئارامبە، تەنها گاڵتەیەکم لەگەڵ کردیت (Relax, I'm just pulling your leg) یاخود (?are you pulling my leg) .

 

٥- Once in a blue moon

بەواتای چی دێت؟ بە واتای دەگمەن دێت.

چۆن بەکاردێت؟ ئەم زاراوەیە بۆ باسکردنی شتێک بەکاردێت کە زۆر بە دەگمەن ڕوبدات. بۆ نموونە: (I remember to call my patents from my study abroud trip once in a blue moon) واتا من زۆر بە دەگمەن بیرم بوو کە پەیوەندی بە دایک و باوکمەوە بکەم لە گەشتی خوێندنەکەمدا .

 

٦- Take it with a pinch of salt

بەواتای چی دێت؟ واتا زۆر بە جدی وەریمەگرە.

چۆن بەکاردێت؟ بۆ نموونە (I heard that elephants can fly now, but sam often makes up stories so I take everything he says with a pinch of salt) واتا من گوێم لێبوو کە فیلەکان ئێستا دەتوانن بفڕن، بەڵام سام زۆرجار ئەم چیرۆکانە دروست دەکات کەواتە من نابێت بە جدی قسەکانی ئەو وەربگرم.

 

٧- Come rain or shine

بە واتای چی دێت؟ واتا گرنگ نییە کە چی دەبێت.

چۆن بە کاردێت؟ تۆ گرەنتی ئەنجامدانی شتێک دەکەی بێ گوێدانە ئەوەی کە لە چ کەشێک دایە یاخود چ بارودۆخێکی تری بەسەردادێت و ڕوودەدات. بۆ نموونە " I’ll be at your football game, come rain or shine" واتا "من لە یاریەکەتدا ئامادە دەبم ، گرنگ نییە چی دەبێت".

 

٨- You can say that again

بە واتای چی دێت؟ واتا ئەوە ڕاستە.

چۆن بەکاردێت؟ بەشێوەیەکی گشتی بۆ کاتی ڕازیبوون بە سەر سوڕمانەوە بەکاردێت، بۆ نموونە کاتێک هاوڕێیەکت دەڵێت ‘Ryan Reynolds is gorgeous!’. تۆ دەتوانی لە وەڵامدا بڵێیت "you can say that again" واتا ئەوە ڕاستە.

 

٩- See eye to eye

بە واتای چیدێت؟ بۆ هاوڕابوون یاخود ڕازیبوونی تەواو بەکاردێت.

چۆن بەکاردێت؟ بۆ نموونە لەگەڵ کەسێکدا لەسەر بابەتێک هاوڕابیت دەتوانیت ئەم زاراوەیە بەکاربهێنیت. لەم نمونەیەدا ڕوونتر دەردەکەوێت "Mr. Trumble and I do not always see eye to eye"

 

١٠- As right as rain

بە واتای چی دێت؟ بۆ شتێک بەکاردێت کە تەواو و بێخەوش بێت.

چۆن بەکاردێت؟ زاراوەیەکی ترە کە لە وشەکانیدا پەیوەندی بە کەشوهەواوە هەیە، بەڵام ئەمەیان کەمێک ئاڵۆزترە و تێگەشتنی قورسترە. ئێمە بۆی هەیە بێزار بین بەهۆی بارانەوە، بەڵام لە ڕاستیدا 'Right as rain' سەرنجێکی ئەرێنییە. ‘!I’m as right as rain’.

 

١١- Spill the beans

بەواتای چی دێت؟ واتا درکاندنی نهێنییەک

چۆن بەکاردێت؟ ئەگەر تۆ دەربارەی ئاهەنگێکی لەناکاو بە کەسێک بڵێیت، واتا تۆ نهێنیەکت درکاندوە. بۆ نموونە: "If you told someone about their own surprise party, you'd have 'spill the beans'.

 

١٢- Through thick and thin

بە واتای چی دێت؟ واتە دڵسۆزبیت گرنگ نییە چی دەبێت.

چۆن بەکاردێت؟ تۆ وا ڕاهاتویت کە زۆرجار وەسفی خێزانەکەت و باشترین هاوڕێی هەمیشەیت بکەیت، بێ گوێدانە ئەوەی کە چی ڕوودەدات یاخود بارودۆخەکە چەند خراپ بێت. بۆ نمونە We've been together through thick and thin, and we won't desert each other now.

 

١٣- Beat around the bush

بە واتای چی دێت؟ وازهێنان لە وتنی هەندێک شت.

چۆن بەکاردێت؟ وازهێنان لە وتنی شتێک کە کاتێک تۆ قسەیەکی گرنگت لا نییە، وازهێنان لە وەڵامدانەوەی پرسیارێک لە بەرئەوەی کە تۆ ناتەویت ڕاوبۆچوون یا وەڵامەکەت بە ڕاستی دەرببڕیت.

 

١٤- Hit the sack

بە واتای چی دێت؟ واتا چوون بۆ سەر جێگای خەوتن.

چۆن بەکاردێت؟ ئەمە ئاسانترین دەستەواژەیە کە فێری بەکارهێنانی ببیت، بۆ نموونە: "I'm exhausted, it's time for me to hit the sack" واتا من زۆر هیلاکم، کاتی ئەوەیە کە بخەوم.

 

١٥- By the skin of your teeth

بە واتای چی دێت؟ واتا تۆزقاڵێک یا خود زەڕەیەک.

چۆن بەکاردێت؟ بۆ نموونە: ‘Phew, I passed that exam by the skin of my teeth!’ واتا من لە تاقیکردنەوەکە بە سەختی دەرچووم یا وەک چۆن لای خۆمان دەڵێین بە حاڵە حاڵ دەرچووم .

 

١٧- Miss the boat

بەواتای چی دێت؟ واتا زۆر درەنگە.

چۆن بەکاردێت؟ ئەم زاراوەیە بەکاربهێنە کاتێک تۆ هەلێکت هەبووە لەدەستت دابێت یان دوا مۆڵەتت تێپەڕاندبێت، بۆ نموونە: "I forgot to apply for that study abroad program, I've missed the boat" واتە " لە بیرم چوو کە دواکردنەکە پێشکەش بکەم بۆ خوێندن لە دەرەوە، تازە درەنگە".

 

١٧- Sat on the fence

بەواتای چی دێت؟  بەبێ بڕیار بمێنیتەوە.

چۆن بەکاردێت؟ ئەم زاراوەیە کاتێک بەکاردێت کە تۆ هێشتا بڕیارت نەداوە لەگەڵ کام لایەنی گفتوگۆ ڕەزامەندیت، بۆ نموونە: "I'm on the fence about hot yoga classes, وەرگێڕان دەکرێ بە I'm not sure whether I enjoy yoga in a sauna yet". واتا هێشتا من بڕیارم نەداوە کە خۆشی لە یۆگا دەبینم لەناو گەرماوەکە یان نا.

 

١٨- It's the best thing since sliced bread

بەواتای چی دێت؟ واتا زۆر زۆر باش.

چۆن بەکاردێت؟ پێ دەچێت ئەمە لەوەوە دروست بووبێت کە لەبەرئەوەی پارچە نان شۆڕشی لەژیانی بەڕیتانیا بەرپاکردووە و هەمیشە وەکو ئامرازی هەڵسەنگاندنی شتە گەورە و مەزنەکان بەکارهاتووە. ئیتر چۆن چایان لەلا خۆشەویست بووە ئەویشیان ئەوا لەلا خۆشەویست بووە. نمونەی ناو ڕستە: Portable phones are marketed as the best thing since sliced bread, but to me they're just another expensive gadget.

 

١٩- Go down in flames

بە واتای چیدێت؟ واتا زۆر کەوتنێکی زۆر خەراپ.

چۆن بەکاردێت؟ ئەمە زاراوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە، بۆ نموونە : "That exam went down in flames, I should have learned my English idioms". واتا تاقیکردنەوەکە زۆر بە خراپی بە ڕێوەچوو، دەبێت فێری زاراوە ئنگلیزیەکان ببم.

 

٢٠- Jump on the bandwagon

بە واتای چی دێت؟ واتا بەدواکەوتنی حەزێک یان ئارەزوویەک.

چۆن بەکاردێت؟ کاتێک کەسێک پەیوەندی بە شتێکی باوەوە دەکات یان پشتگیری دەکات یان شتێک دەکات تەنها لەبەرئەوەی سەرەنجڕاکێشە. بۆ نموونە: "She doesn't even like avocado on toast. She has just jumping on the bandwagon". کچەکە تا ئێستا حەزی لە ئاڤۆکادۆ نییە بە نانی برژاو، تەنها بەدوای حەزەکانی دەکەوێت.

 

سەرچاوە: EF Blog

وەرگێرانی کاژاو ابراهیم
قۆناغی چواری زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین