ئەم وشە و دەستەواژانەی میدیا جیهانییەکان دەربارەی کۆرۆنا ڤایرۆس بەکاریان دەهێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

لە ئێستادا جیهان بە دۆخێکی ناهەمووار تێدەپەرێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە. میدیا جیهانییەکان بە ڕووماڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرقاڵن. بەردەوام ئامارەکان دەخەنە ڕوو و بەرنامەی تایبەت لەم بارەیەوە پێشکەش دەکەن. لەم نێوەندەدا لە میدیا ئینگلیزییەکان چەندین وشە و دەستەواژە بەکاردەهێندرێن، کە وەکو فێرخوازی ئینگلیزی پێویستە پێیان ئاشنا بیت و بزانیت واتایان چییە. ئێمەش بە پێویستمان زانی گرنگتریەکانەکانیان کۆبکەینەوە و لێرە لەگەڵ ئێوە هاوبەشیان پێ بکەین. کەواتە بفەرموو لەگەڵ ئێمە فێری گرنگترین دەستەواژەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا ڤایرۆس ببە.

درێژەی بابەت

ئەو وشە ئینگلیزیانەی کە لە عەرەبییەوە وەرگیراون

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ ئێمە ھەندێ وشەی ئینگلیزی دەخەینە روو کە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراون. وشە عەرەبییەکان بە چەند رێگایەک چونەتە ناو زمانی ئینگلیزی. لە سەرەتای سەدەی ھەشتەمدا، سەربازە عەرەبەکان نیمچە دورگەی ‌ئیسپانیایان داگیرکردوو و کۆنترۆڵیان کرد. ئەو ھێزانە بە مۆرس ناسرابوون. لە ماوەی داگیرکردنەکەیاندا، زمانەکەیان لە ھەموو شوێنێکدا بڵاوبۆوە، دواتر بەرەو لاتین بڵاوبۆوە، زمانەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە قسەی پێ دەکرا. چەند سەدەیەک دواتر، ھێزی سەرکردایەتی مەسیح نیمچە دورگەی ئیسپانیای کۆنترۆڵ کرد. ھەرچەندە لەوکاتەدا، زمانی قسەکردنی ئەوێ بۆ ھەمیشە کاریگەری لەسەر دروست بوو بوو لەلایەن زمانی عەرەبییەوە. لەم رۆژگارەدا زۆربەی وشەکان کە بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێن لە ئینگلیزیدا بنچینەیەکی عەرەبییان ھەیە.

درێژەی بابەت

چۆن پەرە بە بەهێزی وشەی ئینگلیزی دەدەیت؟

چاپکردن ئیمەیڵ

١. دەست بە خوێندنەوەی پەرتووک بکە

بەشێوەیەکی سروشتی ئەو پرسیارەمان لە مێشکا دروست دەبێت، " کام پەتووکە باشە بیخوێنمەوە؟ ." پرسیار لە کەس مەکە. ئەوان هەزارەها کتێبت بۆ پێشنیاردەکەن، دوای ئەوەش ئامۆژگاریکردن هەرزانترین شتە لە جیهاندا .هەموو ئەمانە پشتگوێبخە، بڕۆ بۆ کتێبخانەیەک  یان دوکانی کتێب فرۆشتن و هەرەمەکیانە کتێبێک هەڵبژێرە. دەست بە خوێندنەوەی ئەو کتێبە بکە. سەرەتا وشەیەکی زۆر دەدۆزیتەوە کە تەنانەت هەرگیز نەتبیستون. لەگەڵ ئەوەشدا واز لە خوێندنەوەی مەهێنە.  لە جیاتی ئەوە، هەوڵبدە پێشبینی ماناکەی بکەیت بە پێی دەقەکە. دواتر سەیرێکی ماناکەی بکە لە ڕێگای فەرهەنگێک. ئەمە بکە بۆ هەموو ئەو وشانەی کەمانایان نازانیت. کتێبەکە بەوریاییەوە بخوێنەوە. ئەوە بکە بە هەنگاوی سەرەکیت. خوێندنەوە باشترین ڕێگایە بۆ پەرەپێدانی بەهێزی وشە.

درێژەی بابەت