چۆنیەتی قسەکردن بە متمانە بە خۆبونەوە لە ئینگلیزیدا

چاپکردن ئیمەیڵ

دەتەوێ زیاتر بە باوەڕ بەخۆبونەوە قسە بکەی لە کاتی فێربوونی ئینگلیزیدا؟ دەتوانی چەند تاکنیکێکی سادە بە کاربێنی بۆئەوەی زیاتر بە باوەڕ بەخۆبونەوە قسە بکەی - تەنانەت ئەگەر لە ناخیشتەوە ھەست بە متمانە نەکەی. نیگەران مەبە، ھەموو کەس ھەڵەدەکات لە کاتی قسەکردن بە ئینگلیزی - تەنانەت قسەکەری ڕەسەنی ئینگلیزیش.

 

شتێکی ئاساییە کە ھەست بە قەلەقی و نیگەرانی بکەی دەربارەی قسەکردن بە ئینگلیزی لە کاتی فێربوونی زمانەکەدا، بەڵام مەترسە ھیچ کەس پێت پێناکەنێت - لە ڕاستیدا ئەوان خۆشحاڵ دەبن گەر یارمەتیت بدەن . گرنگە کە بزانی باشترین ڕێگە بۆ فێربوونی قسەکردن بە ئینگلیزییەکی ڕەوان ئەوەیە کە ڕۆژانە بە بەردەوامی ڕاھێنان بکەی- ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە نەترسێی؛ پێویستە ئەو ڕاستییە قبوڵ بکەی کە ڕووبەڕووی ھەڵەکردن دەبییەوە و زمانت بکرەوە و ھەر چۆنێک بێت قسە بکە!

*ئەرێنی بە (گەشبین بە) 

باوەڕبخۆبوون هەڵوێستێکە کە پێویستە لەسەرت بیر لە ھەڵگرتنی وشەی "من دەتوانم" بکەیە وە ھەوڵ بدەی بیر لە لایەنی نەرێنی نەکەیتەوە.

  • کاتێک کە گوێ لە گفتوگۆی ئینگلیزی دەگریت ھەوڵ بدە زیاتر جەخت لەسەر ئەو وشانە بکەیەوە کە دەتوانیت تێییان بگەیت، وەک لەو وشانەی کە هێشتا تێیان ناگەیت.
  • لە بری ئەوەی ڕەخنە لە دڵ بگری، لایەنە باشەکەی وەربگرە. کاتێک کەسێک ئاماژە بە ھەڵەکانت دەکات، بە شتێکی شەخسی وەری مەگرە - ئەوە ھەلێکە بۆ ئەوەی ئینگلیزییەکەت باشتر بکەی. داوای ڕوونکردنەوەیان لێ بکە کە لە کوێدا ھەڵەت کردووە، وە داوای ھەندێ ئامۆژگاری بکە بۆ چۆنییەتی باشتر بوونت.
  • بڵێ بەڵێ بۆ دەرفەتەکان، ھەلەکان لە دەست خۆت مەدە بۆ ڕاھێنانی ئینگلیزییەکەت - تەنانەت ئەگەر ئاسودەیشت تێکبدات. ئەگەر کەسێکت بینی کە بە ئینگلیزی قسە بکات لە خێزانەکەت یان ھاوڕێکانت، قسەکردن لەگەڵ کەسێک بە ئۆنلاین، یان بەشداری کردن لەگەڵ ھاوڕێکانت لە گەشتێکدا بۆ وڵاتێک کە قسەکردنی ئینگلیزی بێت، ئەو چاڵێنجە قبوڵ بکە، ھەمیشە بڵێ بەڵێ و ھیچ دەرفەتێک ڕەت مەکەرەوە.

*ڕاھێنان، ڕاھێنان ،ڕاھێنان  

ھەتا بەرزتر قسە بکەی زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت، دەست بکە بە قسەکردن و گوێگرتن لە ئینگلیزی ھەموو ڕۆژێک بە بەردەوامی وە بە زووی دەبێتە شتێکی سروشتی لات. زۆر ڕێگا ھەیە کە دەتوانی لێیەوە قسەکردنی ئینگلیزی بکەیتە قسەکردنی ڕۆژانەت:

  • قسەکردن لەگەڵ ئەو ھاوڕێیانەت کە بە ئینگلیزی قسە دەکەن یان خێزانەکەت ڕووبەروو، بە تەلەفۆن، یان بە ئۆنلاین - قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە پاڵپشتیت بکات وە باوەڕ بە خۆبوونت پێ ببەخشێت، کە بتوانی دواتر گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکانێک بکەی کە نایانناسیت.
  • بەرنامەی سکایپ بەکاربێنە بۆ قسە کردن لەگەڵ ھاوڕێی خوێندنی ئۆنڵاینت - تەنانەت ئەگەر کەمێکیش بێت ھەموو ڕۆژێک، ڕاھاتن لەسەر قسەکردن بە ئینگلیزی باوەڕبەخۆبونت زیاد دەکات و ھەروەھا یارمەتیت دەدات بۆ ئینگلیزییەکی ڕەوان.
  • بەژداری گفتوگۆی کڵاسەکان بکە - ئەو کڵاسە ئینگلیزییانەی کە بە شێوەیەکی ئۆنڵاین و ڕاستەوخۆن بوارت بۆ دەڕەخسێنن کە قسە لەگەڵ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی بکەی کە لە ھەمان ئاستی تۆدان. فێر دەبی لە ڕێگەی گوێگرتن و قسەکردن لەگەڵ ئەوانی تر لە ژینگەیەکی ئۆنڵاینی گونجاودا - وە ھەتا زیاتر قسە بکەی لە پۆلدا زیاتر بەرەو پێش چوونی خۆت دەبینی وە زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت.
  • گەشت بکە - گەشت کردن چێژێکی زۆر خۆشی ھەیە، وە ناچاریشمان دەکات کە قسە بە ئینگلیزی بکەین. بە تەواوی نغرۆ بوون لە ئینگلیزیدا و دەوردراو بە قسەکەری ڕەسەنی ئینگلیزی وات لێ دەکات خێراتر فێر بیت. شێوەزار و دیالێکتەکان وەردەگریت و خەڵکی جیاواز دەبینی بە درێژایی گەشتەکەت.

*بە دەنگێکی بەرز بخوێنەوە

وەکو منداڵی کە ئێمە فێری زمانی ڕەسەنی خۆمان دەبین لە ڕێگەی گوێگرتن و لاسایکردنەوەی ئەوەی کە گوێمان لێ دەبێت لە لایەن دایک و باوک و خێزانەکەمان. دواتر فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانەکە دەبین. کاتێک کە ئێمە فێری زمانێکی نوێ دەبین لە خوێندنگە یان وەکو پێگەشتوویەک زۆرجار سەرەتا لە ڕێگەی نووسین و خوێندنەوە فێر دەبین، وە دواتر لە ڕێگەی قسەکردن و گوێ گرتنەوە.

ھۆکاری ئەوەی کە زۆربەی خەڵکی فێری ئینگلیزی دەبن دەتوانن بخوێننەوە و گوێبگرن لەبەرئەوەی ئەوە ھەموو ڕاھێنانی ئەوانە. بەڵام بۆئەوەی کە بە باوەڕ بەخۆبونەوە بە ئینگلیزی قسە بکەی پێویستە ڕاھێنانی قسەکردن بکەی. لە بەشی گوێگرتن ڕامەوەستە، وە کاتێک کە دەخوێنیت تەنھا گوێ مەگرە. ئەگەر بخوێنییەوە یان بنووسی یان گوێبگری، بابەتەکە بە دەنگی بەرز بڵێ و چیت گوێ لێ بوو ڕاھێنانی لەسەر بکە.

بە ڕاھێنانی قسەکردن بە دەنگی بەرز زمان و مێشکت ڕادێن کە بە یەکەوە کار بکەن و ئەو شێوەیە و ئەو دەربڕینە ڕواڵەتییانەی کە پێویستە بۆ دەربڕینێکی ڕاست و ڕەوان وەربگرێت. هەروەها لە داھاتوویەکی نزیکدا زمان و مێشکت بەیەکەوە کاردەکەن بێ ئەوەی بیری لێ بکەیتەوە، هەروەها ئینگلیزیەکەشت ڕەوانتر دەبێت.

*لەسەرخۆبە 

کاتێک کە بە ئینگلیزی قسە دەکەی، بە ھێواشی قسە بکە، پەلە مەکە. زۆر بە خێرایی قسەکردن فشارت بۆ دروست دەکات و وات لێ دەکات شڵەژاو دیاربیت. ھەناسە بدە، لەسەرخۆبە و کات بە خۆت بدە. بەم شێوەیە ئەو پەستانە کەم بێتەوە کە ھەستی پێ دەکەی، وە یارمەتیت دەدات کە بە شێوەیەکی روونتر قسە بکەی و بە متمانەبەخۆبونەوە.

 

 

 

سەرچاوە: https://englishlive.ef.com/blog/language-lab/speak- 

وەرگێڕانی: شایەن عزیز سەلیم

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین