زۆرێک لە مامۆستاکان توشی ئەو خوێندکارانە دەبن کە نایانەوێت لە پۆلدا قسەبکەن. هەندێک جار ئەوە لەوانەیە بەهۆی کەسایەتی خوێندکارەکان خۆیانەوە بێت. هەندێک جار بەهۆی ئەوەیە کە خوێندکاری تر هەیە بەهێزترە و لەوانەیە تەنانەت بترسن. هەندێک جار بەهۆی ئەوەیە کە خوێندکارەکان بەشێوەیەکی بنچینەیی ڕانەهاتوون کە لەکاتی دانیشتنەکانی پۆلدا بەئازادی قسەبکەن. لەوانەیە ئازاربچێژن بەهۆی ترسەوە کە هەڵەبکەن لەبەرئەوە شەرمەزاردەبن بەرامبەر مامۆستا و خوێندکارەکان. هۆکارەکەی هەرچیەک بێت، هیچ مانایەکی نیە کە زۆر لەو جۆرە خوێندکارانە بکەیت کە قسە بکەن، ئەوە دەشێت وا لە خوێندکارەکان بکات کە زۆر دوودڵ بن کە قسە بکەن.
ئەمانەی خوارەوە چەند تەکنیکێکی بەسودن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم گرفتە:
١- ئیشکردنی دوو کەسی
ئیشکردنی دووکەسی (هەروەها ئیشکردن بە گروپ) یارمەتی خوێندکارە بێدەنگەکان دەدات و هانیاندەدات کە قسەبکەن. کاتێک دوو یان سێ خوێندکار بەیەکەوەن، لەژێر پەستانی زۆر کەمتردا دەبن بەراورد بەئەوەی کە داوایان لێبکرێت کە ڕوبەڕوی هەموو خوێندکارانی پۆلەکە قسە بکەن.
٢- ڕۆڵبینین و خوێندنەوە بە دەنگی بەرز
وا لە خوێندکارەکان بکەیت کە ڕۆڵ ببینن لە گفتوگۆکاندا یەکێکە لە ڕێگاکانی هاندانی خوێندکارە بێدەنگەکان. هەرچەندە ڕۆڵبینین تەنها مەبەستی لەوە نیە کە بەدەنگی بەرز بخوێنیتەوە. مامۆستا پێویستە کار لەگەڵ خوێندکارەکان بکات وەکو ڕاهێنەری شانۆ،
ئیش لەسەر ئەوە بکات کەی دەنگت بەرز و نزم بکەیەوە، جەخت لە کوێ دەکەیەوە، چ هەستێک واباشە کە ئەکتەرەکە پیشانی بدات. دواتر کاتێک خوێندکارەکە ڕۆڵێک دەبینێت، مامۆستاکە دەکرێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە ڕۆڵێکی باش دەبێت.
٣ -بەکارهێنانی تۆمارکەر
ئەگەر مامۆستاکان کاتیان هەبوو، دەتوانن بە خوێندکارەکان بڵێن کە ئەوە تۆماربکەن کە حەزدەکەن بیڵێن، لە دەرەوەی وانەکە. دواتر مامۆستاکە گوێ لە تۆمارەکە دەگرێت و ئاماژە بەهەڵەکان دەکات. خوێندکارەکان ئێستا دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە وەشانی دروستی زیاتر لەم شێوەیە بەرهەمبهێنن کاتێک کە وانەکە دێت، بەم شێوەیە خۆیان لە شەرمەزاربوونی هەڵەکردن لادەدەن.
سەرچاوە: How to Teach English by Jeremy Harmer
وەرگێڕانی: مەشخەڵ علی محمد
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین