خاڵە باشەکانی قسەکردن بە ئینگلیزی لە کاتی گەشتکردندا

چاپکردن ئیمەیڵ

چەندین هۆکاری باش هەن بۆ فێربونی ئینگلیزی و ئەو سودانەی کە لە قسەکردنی ئینگلیزی بەدەست دێن لە کاتی گەشتکردن زۆر و هەمەجۆر و بە نرخن. لە چەندین بەشەکانی جیهان ئینگلیزی ''زمانێکی نێودەوڵەتیە''، هەرچەندە لەوانەیە زمانی ڕەسەنی  زۆرێک لەو  کەسانە نەبێت کە لە وڵاتێکی دیاریکراو قسەی پێدەکەن. ئینگلیزی زمانێکە بە زۆری گەشتیاران لە بەینی خۆیان قسەی پێدەکەن، هەروەها خەڵکی خۆجێیش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گەشتیاراندا  بەکاریدەهێنن.

لێرە سەیرێکی (٦) شەش لە خاڵە گرنگەکانی قسەکردن بە ئینگلیزی دەکەین لەکاتی گەشتکردندا:

 

١- ئاسانی لە شوێن گرتندا

هەروەک چەندین گەشتیار گەواهی دەدەن، کە توانای ئەنجامدانی هەموو جۆرەکانی شوێن گرتن بە خێرای و بە ئاسانی کارێکی زۆر گرینگە بۆ سەرکەوتن لە گەشتکردندا. بەسەربردنی کات، هەوڵ و ئەگەری خەرجکردنی پارە لە  وەرگێڕانەکان و ڕونکردنەوەکان لەوانەیە پڕ فشاربێت و هیچ کاریگەر نیە.

پاش  خوێندنی ئینگلیزی لە خوێندنگەی زمانی ئینگلیزی، بناغەیەکی باشت دەبێت  بۆ ئەنجامدانی ئەرکی زۆر گرنگ لە کاتی گەشتکردندا، کە ئەمەش لە داواکردنی خواردن و گرتنی شوێنی مانەوەدا خۆیدەبینێتەوە. هەروەها دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و خۆتۆمارکردن لێی.

٢- دەربڕینی ئەوەی کە دەتەوێت

کاتێک تۆ قسەکەرێکی لێهاتووی لە زمانی ئینگلیزیدا، ئەوا زۆر ئاسانترە بۆ داواکردنی ئەوەی کە دەتەوێت و رونکردنەوەی پێداویستیەکانت. بۆ نمونە، ناساندنی حەزەکانی  خۆت بە زمانی ئینگلیزی داتوانێت زۆر ئاسانکاری بکات لە داواکردنی خواردن کە ئامادەبکرێت بەو جۆرەی کە تۆ حەزی پیدەکەیت، هەرەوەها فێنکەرەوەی ژورێک یان خواستی دیمەن و حەزەکانت زۆر بەوردی بە پێی ئارەزوی تۆ دیاریدەکرێت.

٣- ناسینی خەڵکی خۆجێی

هەبونی هەل بۆ چاوپێکەوتن و نانخواردن لەگەل خەڵکی خۆجێی و زانینی هەندێک شت لەسەر شێوازی ژیانیان، ئەوە بەتەواوی هەلێکی بەنرخە، بێ هاوتایە لە گەشتکردندا. هەتا ئەگەر تۆ لە وڵاتێک بیت کە زمانی ئینگلیزی زمانی سەرەکی نەبێت، هەلەکان ئەوەن کە زمانی ئینگلیزی بەکاردێت وەک زمانی سەرەکی بۆ گفتوگۆکردن لەنیوان قسەپێکەرانی ڕەسەنی زمان جیاواز. کاتێک کە گەشت دەکەیت و دەتوانیت بە ئینگلیزیەکی باش قسەبکەیت ئەوە وێڕای ئەزمونکردنێکی زیاتر و بڕوابەخۆبون کاتێک لەگەڵ کەسێکی خۆجێی قسەدەکەیت لەهەمان کاتدا بەدەستهینانی دیمەنێکی دڵرفێنە لە ژیاندا.

٤- پەیوەندی بەستن لەگەڵ گەشتیارانی تردا

گرنگ نیە گەشتیاران بەکوێ دەڵێن ماڵ، ئینگلیزی زمانێکی بەهێزی نێودەوڵەتیە بۆ گوفتوگۆکردنی گەشتیاران. هەرچەندە لەوانەیە بە هەزاران کیلۆمەتر لە ماڵەوە دوربیت، وە لە سەرەتادا کەمێک پێزانینت دەبێت لە سودەکانی چونەدەرەوە  لەگەڵ خەڵکانێک کە لە تۆوە نزیکن یان بە هەمان شێوەی تۆن. ئەوە دەکرێت هەندێک جار دڵخۆشکەر بێت بۆ تێکەڵبون لەگەڵ خەڵکانێک کە دەتوانیت کارامەیەکانت لەگەڵیان ئاڵوگۆرپێبکەیت و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەیت بە بەکارهێنانی زمانێک کە تۆ باوەرت پێیەتی.

٥- ڕووخۆشی و دەستەواژەی گرینگ

تەنانەت ئاستی ئینگلیزیەکی سەرەتای دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستەواژە گرینگەکان و کلیلی ڕوخۆشی، کە دەکرێت بە بەردەوامی بەکاربهێننرێن لە کاتی گەشتکردندا. دەتوانرێ ئەو دەستەواژانە بە ڕێکوپێکی و بە باوەڕبەخۆبونەوە بوترێرن، کە وادەکات کات و ئەزمونەکانت لە شوێنە جیاوازەکان زیاتر چێژ بەخشبن.

٦- سەربەخۆیی

قسەکردن بە ئینگلیزی کاتێک کە گەشت دەکەیت وات لێدەکات کە زیاتر چیژ لە ئاستی سەربەخۆیت ببینی، لە جیاتی بەدەست هێنانی رێبەری گەشتیاری کە بە زمانی ڕەسەنی تۆ قسەدەکات وابەستراو دەبیت بۆ گرتنی گەشتێکی ڕێکخراو. قسەکردن بە ئینگلیزی وات لێدەکات هەست بە  ئازادی زیاتر  بکەیت و هەلی گەڕانی زیاترت بە سەربەخۆیی پێدەدات.

 زانینی زمانی ئینگلیزی گرنگ و بەسودە کاتێک گەشت دەکەیت. تەنانەت گەشتکردن بۆ وڵاتانێک کە ئینگلیزی زمانێکی زۆر باو نیە بۆ قسەکردن، ئینگلیزی بە ''زمانێکی نێودەوڵەتی'' ناسراوە، وە زمانێکە ئاڵوگۆری پیدەکرێت لە نێوان گاشتیاران و خەڵکی خۆجێدا. کاتێک دەتوانی بە ئینگلیزی قسەبکەیت لە چەند ئاستێک بە لێهاتوی، گەشتکردن ئاسنتر دەبێت چونکە زۆربەی کێشە و بەربەستەکان داتوانرێت چارەسەربکرێن.

 

سەرچاوە: https://www.academia21.com/

وەرگێڕانی: کاڵی عبداللە داود

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین