بۆ زۆرێك له بیانیه‌كان قورسترین به‌ش له فێربوونی زمانێك بریتییه له به‌شی ئاخاوتن، باشه بۆچی قسه‌كردن به زمانێكی بیانی سه‌خته؟ زۆربه‌ی كات سه‌ختیه‌كه‌ی له گوێگرتن، ده‌ربڕین، وشه‌كاری و بڕوابه‌خۆبوون خۆی ده‌بینێته‌وه.
بۆیه لێره‌وه باسی ئه‌و سه‌ختی و دژواریانه‌ی ئاخاوتن ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چی بكرێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا:
١- گوێگرتن
له كاتی گفتوگۆكردندا 50% كاته‌كه به قسه‌كردن و 50% به گوێگرتن له‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێت، زۆر قورسه وڵام بده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه تێنه‌گه‌ی كه چی ده‌ڵێت.
ده‌توانم چی بكه‌م؟
هه‌موو ڕۆژێك ڕاهێنان بکە لەسەر گوێگرتن. ده‌توانیت له وێب سایته‌كان چه‌ندین پۆستكاستی بێ بەرامبە بەدەست بخەی و گوێیان لێ بگریت له كاتێكدا ئیشی ترده‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ڕاهینان بکەی لەسەر گوێگرتن له ڕێگه‌ی سه‌یر كردنی فیلم كه ئه‌وه‌ش رێگایه‌كی باش و كاریگه‌ره.
یان ده‌توانیت هاورییه‌تیی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه ڕه‌سه‌نه‌كان دروست بكه‌ی و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت و شتیان لێوه فێربیت.
ده‌توانیت ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كاربێنی له گفتوگۆكردندا كاتێك له شتیك تێناگه‌ی:
I’m sorry, didn’t understand that
?Could you repeat, please
?Could you say that again, please
هه‌موویان به مانای ئه‌وه دێن له شتێك تێناگه‌یی و ده‌ته‌وێت دووباره‌ی بكاته‌وه.
٢- ده‌ربڕین
ده‌ربڕینی وشه ئینگلیزیه‌كان له‌وانه‌یه قورس بێت. كاتێك به ئینگلیزی ده‌دوێی نابێت به ته‌نیا ڕه‌چاوی ده‌ربڕینی وشه‌كان بكه‌ی، به‌ڵكو ده‌بێت ئاگاداری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و وشانه بیت كه به‌كاریان ده‌هێنیت ، كێش و ئاوازی ده‌نگیشت ده‌كرێت دژواری تر بن.
ده‌توانم چی بكه‌م؟
ڕێگه‌یه‌كی زۆر باشی بۆ به‌ره‌و پێش بردنی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ئینگلیزیه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی ڕاهێنان له‌سه‌ر گوێگرتن بكه‌ی. هه‌رچه‌ند زیاتر گوێبگریت زیاتر له ئینگلیزه‌كان تێده‌گه‌یت. بۆیه باشترین ڕاهێنان گوێگرتنه له ڕێگه‌ی (shadowing) ەوە كه ڕێك ئه‌وه دووباره ده‌كه‌یته‌وه كه گوێت لێ بوو. وا باشه گوێ له‌و ڤیدیۆ و فیلمانه بگریت كه نووسینه‌كه‌شی له‌گه‌ڵه.
٣- وشەسازی
هه‌ندێ جار قورسه ڕێك ئه‌وه بڵێی كه بیری لێ ده‌كه‌یه‌وه، چونكه دوو یا سێ وشه‌ی گرنگت له‌بیرچوونه‌ته‌وه.
ده‌توانم چی بكه‌م؟
ده‌توانیت توانای بیرهاتنه‌وه‌ی وشه‌ت پێش بخه‌یت له ڕێگه‌ی دروست كردنی په‌یوه‌ندیێك له نێوان ئه‌و وشانه‌ی فێریان ده‌بیت (واتا ئه‌و وشه‌یه‌ی كه فێری بوویت بیبه‌سته‌وه به شتێك بۆئه‌وه‌ی بیرت نه‌چیته‌وه).
٤- دڵنیایی و متمانه به‌خۆبوون
گه‌ر هه‌ست به ترس و قه‌له‌قی ده‌كه‌ی له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌یت له كاتی قسه‌كردنت به ئینگلیزی، كه‌واته تۆ كێشه‌ی بڕوا به خۆبوونت هه‌یه.
ده‌توانم چی بكه‌م؟
ده‌توانیت توانای متمانه به‌خۆبوونت زیاد بكه‌ی له ڕێگه‌ی:
- زۆر نیگه‌رانی لایه‌نی ڕێزمانیی مه‌به، چونكه ئینگلیزه‌كان و كه‌سانی تریش ده‌توانن تێیبگه‌ن كه مه‌به‌ستت چیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی ڕێزمانیشت هه‌بێت. له ڕاستیدا لایه‌نی ڕێزمانی له قسه‌كردندا زیاتر توشی گۆڕان و گونجاندن ده‌بێت وه‌ك له نووسیندا (واتا لایه‌نی ڕێزمان له نووسیندا زیاتر ڕه‌چاو ده‌كرێت).
- هه‌روه‌ها گه‌شبین و ئه‌رێنی به. وه دڵخۆشبه به‌وه‌ی كه ده‌یزانی، نیگه‌ران و نا‌ئومێد مه‌به له‌وه‌ی نایزانیت.
- ڕێگاییه‌كی تر ئه‌وه‌یه چه‌ندی بۆت ده‌كرێت ڕاهێنان لەسەر قسه‌كردن بكه له ژینگه و بارودۆخیكی بی هه‌ره‌شه و گوشار، بۆ نمونه قسه له‌گه‌ڵ خۆت بكه، یان له‌گه‌ڵ مامۆستا و هاوڕێكانت له‌ناو پۆلدا،گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت كرد ده‌توانن ڕاستت بكه‌نه‌وه، گرنگه له‌و ژینگه‌یه‌دا ڕاهێنان بكه‌ی كه فشارت ناخریته سه‌ر ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی متمانه به‌خۆ بوونت. دواتر ئاسوده‌تر ده‌بیت له قسه‌كردنی ئینگلیزی له بارودۆخی ته‌وژم و ئاڵۆزدا.
سەرچاوە: http://www.scotsenglish.edu.au
وەرگێڕانی: روخسار حمد عبداللە
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین