تۆ کە ئیستا ده‌خوێنیته‌وه مانای ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاكانه میشكت به‌كاردێنیت، خوێندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر چالاكه. ڕاسته كه نووسه‌ر كاری زۆر دەکات، به‌ڵام كه‌سی خوێنه‌ریش كاتیك شتیك ده‌خوێنێته‌وه ده‌بیت زۆر به گەرموگری هه‌وڵبدات به‌شێك یان هه‌موو ئەم شتانه‌ی خوارەوە بكات:
_ وێنه‌ی دیمه‌نه‌كه له مێششكیدا بكێشێت.
_ به ڕوونی له‌وه تێبگات كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت چی بڵیت.
_ ئایا ڕازیت یان ناڕازیت له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا.
لایه‌نه باشه‌كانی خوێندنه‌وه
كاتیك فێری زمانیك ده‌بیت، گوێگرتن، قسه‌كردن و نووسین گرنگن، وێڕای ئەمەش ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌رێكی باش بیت بۆ فێربوون.
لیره‌وه چه‌ندین سوودی خوێندنه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو وه‌كو:
*فیربوونی وشه‌ی نوێ له‌ناو ده‌قی نووسینه‌كه
كاتیك ده‌خوینیته‌وه هه‌میشه تووشی وشه‌ی نوێ ده‌بیت. ئه‌گه‌ر وشه‌نوێیەكان زۆر زۆر بوون كه‌واته ئاستی نووسینه‌كه زۆر به‌رزه، ده‌بیت شتیكی سادده تر و ئاسانتر بخوێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر له هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك به لایه‌نی زۆره‌وه پێنج وشه‌ی نوێ هه‌بوون ئه‌وا ده‌توانیت زۆر به ئاسانی فیریان ببیت و ڕه‌نگه پێویستش نه‌كات فەرهەنگ به‌كاربهینی بۆ زانینی ماناكانیان، چونكه له ڕێگه‌ی ته‌واوی ده‌قه‌كه‌وه ماناكانیانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها فێرده‌بیت كه چۆن به شێوه‌یه‌كی سرووشتی به‌كاردێن.
* شیوازی نووسین
خوێندنه‌وه ده‌بیته نموونه‌یه‌كی باش بۆت له كاتی نووسیندا. ئه‌و تێكستانه‌ی تۆ ده‌یانخوێنیته‌وه شێواز و ده‌ربڕینی دروستت نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌توانیت تۆش له‌كاتی نووسیندا به‌كاریانبهینی.
*درووستی له داڕشتندا
خه‌ڵكی كه شتیك ده‌نووسن بەزۆری شیوازێكی ڕێزمانی ڕاست په‌یڕه‌وده‌كه‌ن كه له قسه‌كردندا هەمیشە ئه‌وه وانیه، بۆیه به‌هۆی خوێندنه‌وه شێوازی ڕیزمانی ئینگلیزی فێرده‌بیت بەشێوەیەکی سروشتی.
*خۆت كار له‌سه‌ر خیرایی خوێندنه‌وه‌ت ده‌كه‌ی
ده‌توانیت چه‌نده‌ی بته‌وێت خیرا یان هیواش بخوێنیته‌وه كه حه‌زت لێیه. دەتوانی ١٠ په‌ڕه له ماوه‌ی ٣٠ خوله‌كدا بخوینیته‌وه یان یه‌ك كاژێر به‌سه‌ر ببه‌ی ته‌نیا به یه‌ك لاپه‌ڕ. ئه‌وه به‌ده‌ست خۆته و كیشه نیه، به‌ڵام نا‌توانیت ئه‌وه بكه‌ی له قسه‌كردن یان گوێ‌گرتن‌دا، ئه‌وه‌ش لایه‌نی باشی خویندنه‌وه‌یه چونكه خه‌ڵكی به خیرایی جیاجیا ده‌خویننه‌وه.
*ئه‌وه‌ی خۆت حه‌زت لییه دەیخوێنیەوە
ئه‌گه‌ر شتیك هه‌ڵبژێری بۆ خوێندنه‌وه كه خۆت حه‌زت لێیه ئه‌وا به دلنیاییه‌وه چیژبه‌خشتر و به سوودتر ده‌بێت، بۆنموونه گه‌ر حه‌زت لێیه ده‌رباره‌ی تۆپی پێ بخوێنیته‌وه كه‌واته بۆچی هه‌مان شت به ئینگلیزی ناخوینیته‌وه؟ هه‌م زانیاری له‌باره‌ی تۆپی پێ بەدەست دەخەی و هەم ئینگلیزیه‌كه‌شت به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ی.
پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنه‌وه
١- هه‌وڵبده شتیك بخوینیته‌وه كه ئاستیكی گونجاوی هه‌بێت و شتیك بیت كه بتوانی لێی تیبگه‌ی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ هه‌ر سێ وشه جارێك فەرهەنگ به‌كاربهینی شتێكی خۆش نیه و به زووی لێی بێزارده‌بێت.
٢- وشه نوێیە‌كان به تێبینی لای خۆت بنووسه، ئه‌گه‌ر له په‌ڕه‌یه‌كدا چوار یان پێنج وشه‌ی نوێ هه‌بوون هه‌وڵبده له كاتی خوێندنه‌وه ماناكانیان بخه‌ملێنی و به قه‌ڵه‌میك دیاریان بكه و دوای ته‌واو بوون له خویندنه‌وه بۆیان بگه‌ڕێوه و بۆ ئه‌وه‌ی ماناكانیان له فەرهەنگ سه‌یربكه‌یت و له‌ناو تیانوسی وشه‌كانت زیادیان بكه‌ی.
٣- به به‌رده‌وامی بخوێنه‌وه. بۆ نموونە، ڕۆژانه بۆماوه‌یه‌كی كورت بخوێنه‌وه (١٥) پازدە خوله‌ك خوێندنه‌وه له هه‌موو رۆژێكدا باشتره له‌وه‌ی دوو كاژێر به‌سه‌ریه‌كه‌وه ته‌نیا رۆژانی یه‌كشه‌ممه بخوینییته‌وه. كاتێك دابنێ بۆ خوێندنه‌وه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، بۆنموونه (١٥) پازدە خوله‌ك بخوێنه‌وه كاتیك ده‌چیتە سەرجێگەی خەو، یان کاتێ لە خه‌وهه‌ڵده‌ستی یان كاتی نیوه‌ڕۆیان.
٤- ڕێك و پێكی و ئاماده‌یی.
_ ئه‌و شته‌ی ده‌یخوینته‌وه.
_ پێنوسێك بۆ دیاریكردنی وشه قورسه‌كان
_ فەرهەنگێک
_ تیانوسی وشه نوێیه‌كان
_ پێنووسێك بۆ نووسینی وشه نوێیه‌كان.
٥- ئه‌وه بخوێنه‌وه كه حه‌زت لێیه‌تی. ئه‌و گۆڤار و پەرتوک و بابه‌تانه هه‌ڵبژێره بۆ خوێندنه‌وه كه حه‌زت له خوێندنه‌وه‌یانه.
ئەو شتانەی بۆ خوێندنه‌وه باشن
*ڕۆژنامه‌كان
له هەموو شاره‌كانی دونیا ده‌توانیت ڕۆژنامه‌ت به زمانی ئینگلیزی ده‌ست بكه‌وێت، ڕۆژنامه‌كان گرنگ و به سوودن چونكه ده‌رباره‌ی ژیانی راسته‌قینه و هه‌واله‌كانن، به‌ڵام ئاسان نین بۆ خویندنه‌وه. هه‌وڵبده ڕۆژنامه بخوێنیته‌وه گه‌ر ئاستت مامناوه‌ند یان به‌رز تره.
هه‌ندیك له ڕۆژنامه به‌ریتانیه‌كان
The Telegraph
The Time
The independent
The Guardian
(The financial Time (Business
The Sunday Time
هه‌ندێك له ڕۆژنامه ئه‌مریكیه‌كان
The international Herald
The New York Time
(The wall street journal (business
*گۆڤاره‌كان
به‌شیكیان هه‌فتانه یان مانگانه بڵاوده‌كرێنه‌وه و له هەموو شاره‌كانی دونیا ده‌توانیت ده‌ستت بكه‌ون وه ئه‌گه‌ر له شاره‌كه‌ی خۆت ده‌ستت نه‌كه‌وت ده‌توانی به گه‌یاندن داوای بكه‌ی، به‌شێكیان وێنه‌یان له‌گه‌ڵه كه یارمه‌تی تێگه‌یشتنت ده‌ده‌ن. پێویسته ئاستت مامناوه‌ندی بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆربەی گۆڤاره‌كان بەڵام، ئاستی خوارمامناوەندیش لەوانەیە بۆ هەندێک لە گۆڤارەکان گونجاوبێت. گۆڤاره‌كان ده‌رباره‌ی بابه‌تی جۆراوجۆرن (سیاسی، وه‌رزشی، موزیك، زمان و گه‌شتیاری ..هتد).
*پەرتووکەکان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆررن:
پەرتووکه ڕاستی و ڕووداوه‌كان وه‌كو ( مێژوویی، ژیاننامه، گه‌شتیاری و چێشت لێنان)
پەرتووکە خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌ییه‌كان ( چیرۆك و رۆمان)
به‌شیك له پەرتووکە‌كان ئاسانترن بۆ خوێندنه‌وه به‌زۆری ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر نووسه‌ره‌كه. ده‌توانیت پەرتووکه‌كان له كتیبخانانه‌ی هەموو شارە گەورەکانی دونیا بكڕیت كه تایبه‌تن به پەرتووکی زمانی ئینگلیزی.
*كورته چیرۆك
كورته چیرۆكه‌كانیش ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی باش بن بۆ خوێندنه‌وه كاتیك ده‌ته‌وێت فێری زمانێك بیـــت، چونكه كورتن و وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ته‌وەواوی پەرتووکێک وایه له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا. هه‌موو شتی ناو پەرتووکەکه ده‌زانیت به (٥٠٠٠) بۆ (١٠٠٠٠) وشه و هه‌ست ده‌كه‌ی كه شتێك فێربوویت و شتێكت به ده‌ستهێناوه. كورته چیرۆكه‌كان له پەرتووک و گۆڤار و ئینته‌رنیت بڵاوده‌كرێنه‌وه و هه‌روه‌ها له (EnglishClub English Reading) ده‌توانی كورته چیرۆك بدۆزیته‌وه.
*پەرتووکەکانی تایبەت بە فێربوونی زمان
ئه‌و پەرتووکانه بەتایبه‌تی بڵاودەکرێنەوە و خوێندنه‌وه‌یان ئاسانە، كورتن و وشه‌كانیان ئاسانن و بۆ ئاسته جیاجیاكان به‌رده‌ستن، زۆربه‌یان چیرۆكن و له‌لایه‌ن نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان نووسراون. ئه‌وه‌ش ڕێگاییه‌كی باشه كه لێیه‌وه ده‌ست بكه‌ی به خوێندنه‌وه.
*هۆنراوە
گه‌ر حه‌زت له هۆنراوه‌یه هه‌وڵبده به ئینگلیزی بیانخوێنیته‌وه، له‌وانه‌یه به هۆی ستایل و وشه‌كان ئاسان نه‌بن بۆ تێگه‌شتن، به‌لام ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ربكه‌ی ده‌تتوانیت له بیرۆكه و هه‌ستی شاعیره‌كه تیبگه‌ی. دەتوانی هەندێک هۆنراوەی کلاسیکی لەگەڵ شیکردنەوەی وشەکاری بەدەست بخەی لە (EnglishClub English Reading).
سەرچاوە: https://www.englishclub.com/
وەرگێڕانی: روخسار حمد عبداللە
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین