٩ ڕۆمانی نایاب بۆ یارمەتیدانت لە باشترکردنی ئینگلیزیەکەت

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندنەوە یەکێکە لە چێژبەخشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ بەرەوپێشبردنی کارامەییەکانی زمانی ئینگلیزیت. خوێندنەوە دەتوانێت یارمەتی فراوانکردنی وشەکاریت بدات و پێکھاتەی ڕستەیی جیاوازت پێشان بدات، ئەمە هەمووی لەگەڵ ئەوەی تۆ چێژ لە ھەندێک چیرۆکی نایاب دەبینیت.

پەرتووک خوێنەرەوە ئەلیکترۆنییەکان و تابلێتەکان فێربوونی ئینگلیزیان ئاسانتر کردووە چونکە ئەگەر وشەیەک نەزانیت، بەئاسانی دەتوانی کرتەی لەسەر بکەی بۆ خوێندنەوەی پێناسەکەی. لەسەر ھەندێک ئامێر تەنانەت دەتوانی ئەو وشە نوێیانە زیاد بکەی کە فێریان بووی بۆ بەشی (بنیاتنەری وشە - Vocabulary Builder) کە بەشێکە و لە ئامێرەکەدا دانراوە. ھەندێکی تر پێشنیاری گوێگرتن و خوێندنەوەی نووسینەکە دەکەن لە یەک کاتدا وەکو رێگایەکی نایاب بۆ باشترکردنی پرۆسەی فێربوونەکە. (Kindle's Whispersync) کە ئامێرێکی ئەلیکترۆنیییە و تایبەتە بە دەنگ و بە تەواوی بۆ ئەم مەبەستە دروستکراون وە دەنگ و پەرتووکی دیاریکراویان لەگەڵە، کەواتە دەتوانی گوێبگریت و لەگەڵ نووسینەکە بڕۆیت کاتێک کە دەیخوێنیتەوە.

٩ ڕۆمانی زۆر باش بۆ یارمەتیدانی بەرەوپێش بردنی ئینگلیزیەکەت

لە خوارەوە، ئێمە نۆ ڕۆمان ئاشکرا دەکەین لەوانە ڕۆمانی Lord of the Flies ـی William Golding و Animal Farm ـی George Orwell بۆ یارمەتیدانی بەرەوپێشبردنی ئینگلیزیەکەت...

1. The Wind in the Willows _ Kenneth Grahame

شوێنی ئەم چیرۆکە کلاسیکیە ناوچەیەکی سروشتیە و باسی سەرکێشیەکانی ئەو ئاژەڵانە دەکات کە لە تەنیشت ڕووبارەوە دەژین. بەکارھێنانی زمانی سادە و چیرۆکە خەیاڵیەکانی Grahame وا لە خوێندنەوەکە دەکات کە چێژبەخش بێت بۆ منداڵان و پێگەیشتوان .

2. Lord of the Flies _ William Golding

ئەم پەرتوکە کلاسیکی ھاوچەرخە و بەرنامەیەکی خوێندنی گونجاوە بۆ خوێندنگاکان لە سەرانسەری جیھان. کاتێک کۆمەڵێک کوڕ دوورەپەرێز دەکرێن لە دورگەیەکی بیابانیدا، ئەو کۆمەڵگایەی کە درووستی دەکەن دادەبەزێت بۆ ئاستێک کە ڕەفتاریان توندڕەوانە دەبێت. Golding زمانی درامایی و وەسفی بەکاردەھێنێت، ھەروەکو ھۆنراوە، کە وات لێدەکات وا ھەست بکەی کە خۆت لە ناو دیمەنەکەدایت.

3. The old man and the sea _ Ernest Hemingway

‎ناسراوە بە ڕوونی و ڕاستگۆیی لە نووسیندا وە پێکھاتەی کورتی ڕستەیی کە زۆر باشە بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وە خەڵکێکی زۆر لە خوێندنگا خوێندوویانە. ئەمە چیرۆکی دلێرانەی ماسیگرێکی کوبیە وە جەنگەکەی بۆ گرتنی ماسی زەبەلاحی مەرلین وە دەوازەیەکی تەواوە بۆ ناساندنی Hemingway وەک نووسەرێک.

4. Animal Farm _ George Orwell

ئەم ڕۆمانە کورت و ھێماییە باسی چیرۆکی یاخیبوونی گیاندارانە دژ بە دەسەڵاتداری مرۆڤەکان، وە گاڵتەکردن بە سەردەمی ستالین لە یەکیەتی سۆڤیەت. Orwell ئینگلیزیەکی سادە بەکاردێنێت بۆ ئەوەی بگات بە ھەموو ئاستەکانی خوێندن لەگەڵ بیردۆزی 'کەمتر زیاترە' 'less is more', ئاژەڵەکان بە کورت و بە ڕستەی ڕوون قسە دەکەن.

5. Tuesdays with Morrie _ Mitch Albom

کاتێک Mitch Albom دووبارە پەیوەندی بەستەوە لەگەڵ پڕۆفیسۆری فەرمی کۆلێژەکەی (Morrie Schwartz), فێری وانەی بەنرخی ژیان بوو، وە ھەموو ئەو خۆشی و زانستە پێشبینی کراوەی کە Morrie لە چەند مانگی ڕابردووی ژیانی ھەستی پێ دەکات بۆ خوێنەرانی بڵاودەکاتەوە. ئەمە پەرتوکێکی زۆر باشە بۆ ئاشنابوون بە شێوازی گفتوگۆی خوێندنەوە و نووسین. وە ھەروەھا پەرتوکێکی زۆر باشە بۆ خوێندنەوەی بە دەنگی بەرز.

6. High fidelity _ Nick Hornby

ئەمە پێویستە ھەموو شەیدایەکی مۆسیقا بیخوێنێتەوە، ئەم چیرۆکە ھاوچەرخە زمانێکی ئاسایی بەکاردێنێت وە چیرۆکەکە لە بیر و ڕای ئەکتەری سەرەکیەوە وەرگیراوە، Rob، دوکاندارێکی دڵشکاوی vynil record ـە (ئامێرێکی کۆنە بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا) و لە باکوری لەندەن دەژیت. ھەنگاوەکانی ئەم ڕۆمانە خێران وە گفتوگۆی پێکەنیناوی نێوان ئەکتەرەکان درێژە بە چیرۆکەکە دەدەن.

7. The Giver _ Lois Lowry

ڕستەی کورت و ڕێزمانی سادە بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی چیرۆکێک کە ھەر Lowry
لە سەرەتاوە سەرنجت ڕادەکێشێت. ئەمە دەربارەی کوڕێکە بە ناوی Jonas و ئەو کۆمەڵگایەی کە بەشێکە لێی _ کە تیایدا ئازادی و تاکایەتی و ماف بوونی نیە.

8. Fantastic Mr Fox _ Roald Dahl

Roald Dahl یەکێکە لەباشترین نووسەری مناڵان وە لە ناو پێگەیشتوانیشدا زۆر بەناوبانگە. دەستپێکردن بە خوێندنەوەی پەرتووکی منداڵان ڕێگایەکی باشە بۆ دەستکردن بە خوێندنەوەی ڕۆمانی ئینگلیزی، چونکە ئەوانە چیرۆکی ھاندەرانەیان تێدایە لەگەڵ گفتوگۆی پێکەنیناوی.

9. The Curious Incident of the Dog in the Night - Time _ Mark Haddon

ئەمە چیرۆکێکە دەربارەی سەرکێشیەکانی کوڕێکی گەنج کە ئۆتیزمی ھەیە و ناوی Christopherـە. کاتێک Christopher دەزانێت کە سەگی دراوسێیەکەیان مردووە، بڕیار دەدات کە پشکنینی بۆ بکات. ھەروەکو Christopher پێی وابووە کە ڕاستی ڕوونکردنەوەکانی بۆ ھەموو شتێک کە دەیبینێت ڕوون و ئاسانە بۆ تێگەیشتن و بردنی تۆ بەرەو گەشتێکی تەڵەکاوی.

سەرچاوە: https://www.english.com/blog

وەرگێرانی: هومام عبدالرحمن
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین