یازدە پێگەی ئەلیكترۆنی بێبەرامبەر بۆ فێربونی ئینگلیزی لەماڵەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە كتێبخانەی گشتی نویۆرك كە سەنتەری فێركردنی گەنجەكانە لەوێ گەنجەكانە ئیش دەكەن لەسەر بنەمای ئینگلیزی و كارامەی خوێندەواری، وە زۆر جار پرسیار و پێشنیار دەربارەی ئەو ماڵپەڕانە دەكرێ كە گەنجەكان فێری ئینگلیزی دەكەن لەماڵەوە، وە لێرە ئاماژە بە ١١ لەو ماڵپەڕانە دەكەین كە هەندێكیان جەخت لەسەر گوێگرتن دەكەنەوە، هەندێكیتریان لەسەر وشەکاری، ڕێزمان و ڕێكخستنی چالاكیەكان دەكەنەوە.

 

easyworldofenglish.com

ئەمە ماڵپەرێكی ئاسان و سەرنج ڕاکێشە كە ڕێزمان و شێوازی خوێندنەوەی دەنگی وشەکان و خوێندنەوە و گوێگرتن لەگەڵ فەرهەنگێكی وێنە لەخۆ دەگرێت.

manythings.org

ئەم ماڵپەرە ئەمانە لە خۆدەگرێ  ڕێكخستنی كویزەكان، یاری وشەكان، وشە مەتەڵ، پەند و دەستەواژەی بازاڕی، ئەو وشانەی كە لە ڕێکخستنی وشەیەکی تر پێكدێن، پێكهێنانی ڕستە بە شێوەیەكی هەرەمەكی و فێربوونی زمان لە ڕێگەی كۆمپیوتەر. ئەم ماڵپەڕە لاپەڕەیەكی تایبەت لەسەر شێوازی  خوێندنەوەی دەنگی وشەكان و چۆنیەتی دەربڕینیان و ڕاهێنان كردن لەسەریان  لەخۆدەگرێت. جوانترین و سەرنجڕاکێشترین ماڵپەڕ  نیە بەڵام ئەگەر بەكاریبێنیت و سەیری بكەی دەبینی كە پێویستی بە ڕیكلامی نیە.

eslcafe.com

كۆڕێكە بۆ فێربوونی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران لەسەرتاسەری جیهاندا. ئەم ماڵپەرە  ئەمانە لەخۆدەگرێت  كویز، ڕونكردنەوەی ڕێزمانی، كۆڕی گفتوگۆ بۆ خوێندكاران، هەروەها بۆ مامۆستایانیش بیرۆكەكانی ناو پۆل لەسەر هەموو بابەتەكان و هەروەها كۆڕی گفتوگۆش لەخۆدەگرێت.

cdlponline.org

بخوێنەوە و گوێبگرە لە هەواڵ و چیرۆكی تازە لەسەر ئیشكردن و خانووبەرە و پارە و تەندروستی پاشانیش کار لە سەر  چالاكیەكان بکە  لەسەر بنەمای چیرۆكەكانە كە وشەکاری و پرسیاری كویزەكان لەخۆدەگرێت هەروەها هەندێك لە چیرۆكەكانیش ڤیدیۆیان لەگەڵە.

bbc.co.uk/worldservice/learningenglish

کۆمەڵێک چالاكی سەرسوڕهێَنەرە بۆ ڕاهێنانكردن كە هەندێكیان دەگەرێنەوە بۆ ڕوداوە هەنوكەیەكان. ماڵپەڕەکە ڤیدیۆ، كویز، ڕاهێنانی وشەسازی، ئیدیەمەکان، وشە یەكتربڕەكان و زۆر زیاتر لە خۆدەگرێت، ئەمانە هەموویان بە شێوازاری بەریتانین .

a4esl.org

ئەم ماڵپەڕە ڕێزمان و ڕاھێنانی وشەکاری  بۆ ھەموو ئاستەكان لەخۆدەگرێت، ھەروەھا كویزی دوو زمانی لەخۆدەگرێت بۆ ئاستی سەرەتای، هەروەها  لینك  بۆ مامۆستایان لە خۆدەگرێت لەگەڵ ئەو پرسیارانەی کە بۆ  گفتوگۆ دروستکردن بەکاردێن، یاری و زۆرێك لەو بیرۆكانەی كەلەناو  پۆلدا بەكاردێن.

abcya.com

ئەم ماڵپەرە بۆ منداڵانە بەڵام کێ دەڵێت گەنجەكانش ناتوانن بەکاریبێنن؟. ئەم ماڵپەرە  یاریە پەروەردەییەکان لە خۆدەگرێت کە ڕیزبەندکراون  بە پێی ئاستەکان لە یەکەمەوە تا پێنجەم کە زۆر بەسودە بەتایبەتی لە ڕوی ڕێنوس و دەنگەکان. هەروەها هەندێك یاری تێدایە بۆ فێربوونی  بزوێنەكان، هاوماناكان و دژەماناكان و زۆر شتی زیاتر.

tv411.org

 ئەم ماڵپەڕە ڤیدیۆ لەخۆدەگرێت کە قەسەكەرە ڕەسەنەکان چەمکە گرنگەکانی خوێندنەوە و كارامەیەكانی ژیان ڕوندەکەنەوە. هەروەها سەیركردنی هەر ڤیدیۆیەك كویزێكە بۆخۆی.

gcflearnfree.org/everydaylife

ئەم ماڵپەرە بەشێوەیەكی جوان دیزاین كراوە، لەگەڵ وانەی تایبەتی بۆ هەموو شتێك لە بارەی بەكارهێنانی ئامێری ئەی تی ئم  (ATM) بۆ خوێندنەوەی نیشانەی خۆراكی. هەرەها ئەگەریش كلیك لەسەر لاپەڕەی سەرەكی بكەی و دواتریش لەسەر ئایكۆنی خوێندنەوە ماڵپەڕەكە ژمارەیەك سەرچاوەت دەدا تێ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی كە بریتین لە گوێگرتن لە چیرۆك، خوێندنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ و فەرهەنگە وێنەییاکان.

languageguide.org/english

ئەمە فەرهەنگێكی وێنەی ئۆنلاینە هەموو شتێك لەخۆدەگرێت لە ئەلفوبێوە تا بەشەکانی جەستە و گیانەوەرانی كێڵگە.

elt.oup.com/learning_resources

ئەم ماڵپەرە  لە ڕۆژنامەگەری زانكۆی ئۆكسفۆردا چالاكی هەیە بۆ ڕاهێنانکردن لەسەر  ڕێنوس و ڕێزمان، شێوەی دەربڕینی وشەکان و گوێگرتن. كەمێك قورسە بۆ بەناودا گەڕانی و زیاتر گونجاوترە بۆ فێرخوازانی پێشکەوتوو هەروەها ئەوانەی شارەزایان لە بەكارهێنانی ئنتەرنێتدا هەیە .بێ گومان یوتیوبیش لەبیر نەكەین ھەرشتێك كە حەز بە فێربونی دەكەی بەردەستە - ڕوونكردنەوەی ڕێزمان، ئیدیەمەکان و وشەكان.

 

 

 

سەرچاوەhttps://mainlyspeaking.com/f/11-free-websites-to-practice-english-at-home

وەرگێڕانی: نەورۆز حسن موسا

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین