فەرهەنگە دوو زمانەیەکان باشن، بەڵام فەرهەنگەکانی فێربوون باشترن. ئەم فەرهەنگانە لەگەڵ مێشکی فێرخواخانی ئینگلیزی دیزاین کراون، کە ئامرازی زیاتری فێربوون دەستەبەردەکەن بۆ فێرخوازان لە ڕوی دەربڕینی دەنگەکان، جۆرەکانی فرمان، و بنچینەی پێکهاتەی ڕێزمان و زیاتر. هەروەها، ئەم فەرهەنگانە بەشێوەیەک باش لەگەڵ ناوەڕۆکی ستانداردی تاقیکردنەوە دیزاین کراون، وە فێرخوازان ڕێنمایی کراون لە تاقیکردنەوەی تۆیفل، ئایەڵتس یان هەر تاقیکردنەوەیەکی (Proficiency, CAE, FCE, KET, PET)ی کامبریج.
١- Longman Learner's Dictionary of American English
"لۆنگ مان" باشترین فەرهەنگە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت فێری ئینگلیزی بن بە مەبەستی خوێندن، ژیان و کار کردن لە باکوری ئەمریکا. ئەم فەرهەنگە زۆر بابەتی بەسودی تێدایە، بە تایبەت کێشەکانی وەک ئیدیەم، و گرێی فرمانیەکان و زیاتر بە شێوەیەکی قوڵ دەخاتەڕوو.
٢- American Heritage Dictionary for Learners of English
فەرهەنگی "American Heritage" بەتایبەتی دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستی فێرخوازن بگونجێت. داتابەسی فەرهەنگەکە وشەی هاوچەرخ و پێناسەی گونجاو و ڕستەی سادە و گرێی زۆری تێدایە، هەمووی بە نایابترین ئامرازی فێربوون دروستکراوە.
٣- Cambridge Advanced Learner's Dictionary
فەرهەنگی "Cambridge Advanced Learner's Dictionary" ستانداردی ئینگلیزی بەریتانیە. وە ئامرازێکی ناوازەیە بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی کە دەیانەوێت هەر تاقیکردنەوەیەکی (FCE, CAE and Proficiency)ی کامبریج ئەنجامبدەن. ئەم فەرهەنگە سی دی و سەرچاوەی یارمەتیدەر و ڕاهێنانی بەسودی لە خۆگرتووە.
٤- Oxford Elementary Learner's Dictionary of English
فەرهەنگی "ئۆکسفۆرد ئیلیمێنتەری بۆ فێرخوازانی ئینگلیزی" بۆ فێرخوازی ئاستی سەرەتاییە، سەرچاوەی گرنگ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەخۆدەگرێت و بەتایبەتی گونجاوە بۆ پۆلەکانی ئینگلیزی بەریتانی.
٥- Oxford Advanced Learner's Dictionary
فەرهەنگی (ئۆکسفۆردی ئەدڤانس) گونجاوە بۆ فێرخوازانی ئاست پێشکەوتووی ئینگلیزی بەریتانی. جیاوازە لە زۆربەی سەرچاوەکانی ئەمریکای باکور، ئۆکسفۆرد بە باشترین شێوە بەراوردی نێوان ئینگلیزی ئەمریکای باکور و ئینگلیزی بەریتانی دەستەبەردەکات. ئەم فەرهەنگە زۆر نایابە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کە ئینگلیزی بخوێنن وەکو زمانێکی جیهانی.
سەرچاوە: https://www.thoughtco.com/top-english-learner-dictionaries-1210340
وەرگێڕانی: ژاڵە ڕەسوڵ ڕۆستەم
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - زانکۆی ڕاپەڕین