ئەو خوانە چین كە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی پێویستە پەیڕەوی بكەن بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانیان بگەن؟ فێربونی زمانی ئینگلیزی یاخود هەر زمانێكی تر دەكرێت ببێتە سەركەشی و سەخت بێت بەڵام لەبەرامبەردا ئەزموونێکی بەرهەمداریشە. بۆ ئەوەی برەو بە خۆتبدەی پێویستە بڕێكی زۆر كات و ووزە بخەیتە گەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پەرە بە خوی دروست بدەی.
ئەمانەی خوارەوە پێنج لەو خوانەن كە یارمەتی فێرخوازانیان داوە لە بەدەستهێنانی ئاواتەكانیان:
١- پلان دابنێ بۆ فێربوون و ئامانجی شیاوت هەبێت
بڕیاردان بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی، یاخود دووبارە دەستپێكردنەوەی خوێندن لە پۆلدا دوای ماوەیەكی زۆر دەكرێت بەتەواوەتی ماندوكەر و سەخت بێت. هەوڵبدە پلانی خوێندنی ئینگلیزیەكەت بە پێی خشتەیەكی ڕۆژانە بێت و ڕۆژێك لە هەفتەكەدا بەكاربهێنە بۆ ئەوەی تەنها پشت بەخۆت ببەستیت بۆ خوێندن و پێداچونەوەی وانەكان. ئەمە بە تایبەت كاتێك ڕاستە كە ئامانجی ڕاستەقینەت هەبێت، بۆ نمونە لەوانەیە بتەوێت فێری پێنج (My Study Life) بیت لە هەفتەیەكدا (ئەوە ئامانجێكی ڕاستەقینەیە)، بەڵام ئەگەر تۆ بڵێیت من دەبێت فێری نوسینی ئەكادیمی ببم بە تەواوەتی لە هەفتەیەكدا (ئەمە ئەفسانەییە) ناراستەقینەیە.
ئامۆژگاری: (My Study Life) ئەپلیكەیشنێكە كە بەكاردێت بۆ خوێندن. ئەم ئەپلیكەیشنە یارمەتیت دەدات بۆ ڕێكخشتنی خشتەی خوێندن، تەنانەت دەتوانیت بۆ ڕێكستنێ شتەكانی تری ڕۆژانەش بەكاریبهێنیت. کرتەبکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە.
٢- وشە نوێیەكان بە ڕێگایەك تۆماربكە كە بتوانیت دواتر پێداچونەوەیان بۆ بكەیت
كاتێك خەریكی خوێندنی بۆ فێربوونی زمانێك گرنگە ئەو وشانەی لەكاتی خوێندنی وانەكان دەیانبینیت لە مێشكتدا بمێنێتەوە، جا دەربارەی هەر بابەتێك بێت (بازاڕكردن، مۆسیقا، خێزان). وا باشە وشەکان بە پێی بابەتەكان ڕێكبخرێن. زۆر ڕێگە هەیە بۆ تۆماركردنی وشەكان، بۆ نموونە نووسینی وشە لەسەر كارت، نەخشە یاخود بەكارهێنانی خشەتەک بۆ فێربوونی وشەكان، ڕێگەی جیاواز بەكاربهێنە و بزانە کە كامیان گونجاوە بۆت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو تێبینیانەی بۆ وشەكان دەینووسیت (شێوە و بەكارهێنان و چۆنیەتی خوێندنەوەی دەنگەكان) لە خۆی بگرێت. بەڵام دڵنیابە فەرهەنگێكی باش بەكاربهێنیت بۆ وەرگێڕانی وشەكان.
ئامۆژگاری: بەكارهێنانی موبایلەكەت شتێكی باشە بۆ تۆماركردنی ئەو وشانەی دەتەوێت فێریان ببیت. جگە لەوە دەكرێت ئینتەرنێت بەكاربهێنیت و ئەكاونت دروست بكەیت و (Glogster)بەکاربێنیت بۆ ئەپلۆدکردنی ئەو بابەتانەی ڕۆژانە فێریان دەبیت وەك (ڤیدیۆ، وێنە و ئەو وانانەەی مامۆستا لەسەر تەختەكە دەینووسێت).
٣- پێداچونەوە بە وانەکان و تێبینیەکانتدا بکەوە ناو بەناو
بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت لە فێربوونی وشەی نوێ و بابەتە ڕێزمانیەكان، پێویستە پێداچونەوە بە وانەكانت بكەیتەوە یا پشت بە خۆت ببەستیت بۆ خوێندن بەشێوەیەكی بەردەوام. بەو تێبینیانە دا بچۆوە كە لە وانەیێكی تایبەتدا نوسیووتە و هەوڵی ئەوە بدە كە هەندێ یا هەموو ئەو خاڵە زمانەوانی و ڕێزمانیانە فێربیت كە گرنگن ( لەبیرت بێت كە ئامانجەكەت ڕاستەقینە بێت). دوای ئەوە لەسەر پەڕەیێكی سپی ڕاهێنان بكە بۆ ئەوەی بزانیت تا چەند دەتوانیت ئەو زانیاریانەت بەبیربێتەوە، ئەو كردارە دووبارە بكەوە تاوەكو دڵنیابیتەوە كە بە تەواوەتی هەموو زانیاریەكانت وەرگرتوە كە لە سەرەتاوە پلانت بۆ داناوە .
ئامۆژگاری: هەندێ لە فێرخوازان سود لە دروستكردنی كارتی بچوك وەردەگرن لە ڕێگەی موبایلەكانیانەوە. Quizlet و GoConqr دوو ئەپلیكەیشنن. كە یارمەتیت دەدەن لە كۆكردنەوەی وانەكان لە شوێنێك. تەنانەت دەتوانیت نەخشەی وشەكاری تایبەت بە بابەتێك دروست بكەیت.
٤- چالاك بە و كۆنتڕۆڵی فێربوونی خۆت بكە
لە كاتی خوێندنی وانەکان لە ناو پۆلدا زۆرترین بەشداری بكە. خۆت ڕابهێنە بۆ بەكارهێنانی ئەو زمان و ڕێزمانەی كە مامۆستا لە وانەكان پێشكەشی دەكات. هەڵەكردن لە كرداری فێربووندا شتێكی باوە، كەواتە با ترسان لە هەڵەكردن نەتوەستێنێت. كەسێكی چالاك و دیاربە نەك نادیار؛ لەڕێگەی مامۆستاكەتەوە خاڵە بەهێز و لاوازەكانی خۆت بدۆزەوە; پرسیار لە هاوپۆلەكانت بكە دەربارەی ڕەوانبێژی خۆت؛ یانەیەکی قسەكردنی زمانی ئینگلیزی دروست بكەن بۆ ئەوەی لەدوای وانەكان خەریكی ڕاهێنانی ئینگلیزیەكەتان بن. ئەگەر چالاك بیت و كۆنتڕۆڵی فێربوونی خۆت بكەیت، بە زوترین كات ئەنجامەكەی دەبینیت.
ئامۆژگاری: كۆمەڵەێكی زۆر ئەپلیكەیشنی تایبەت بە قسەكردن بەردەستن بۆ ئەوەی لەگەڵ قسەكەرە ئینگلیزەكان لە پەیوەندی دابیت، بەڵام باشترین ئەپلیكەیشن تا ئێستا بریتیە لە HelloTalk. ئەم ئەپلیكەیشنە یارمەتیدەر لە بەکارهێنانی کارامەیەکانی زمانی ئینگلیزیت لە دەرەوەی پۆلدا .
٥- بابەتی سەرنج ڕاكێشی ئینگلیزی بدۆزەوە بۆ سەیركردن و خوێندنەوە و گوێگرتن
بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت لە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، پێویستە تا بۆت بكرێت بخوێنیت و بخوێنیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە كە دڵنیابیت كە ئەو بابەتانە بابەتی دڵخوازی خۆتن. خۆت وا ڕابهێنە كە ئەو بەرنامە و فیلم و گۆرانیانەی گوێی بۆ دەگریت و ئەو كتێب و گۆڤارانەی دەیخوێنیتەوە بە زمانی ئینگلیزی بێت. زمانی ئینگلیزی زمانێكی جیهانیە و دەرفەتی گوێگرتن و خوێندنەوە بە زمانی ئینگلیزی بێسنورە.
ئامۆژگاری: YouTube سەرچاوەیەكی خۆڕایی و بێسنورە بۆ ئەو ڤیدیۆیانەی بە زمانی ئینگلیزین. ڕێگەیەكی باشە بۆ سەیركردنی ڤیدیۆكانی British Council's YouTube channel.
سەرچاوە: https://www.britishcouncil.org/voices-magazine/five-habits-effective-english-language-learners
وەرگێڕانی: جوتیار جلال حسن
دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی