هه‌ڵبژاردنی ٩ قورسترین وشه له زمانی ئینگلیزی‌دا شتێكی ئاسان نیه، چونکە خه‌ڵكی بیروڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وەی کامانە ٩ قورسترین وشەن، بۆ دەست خستنی ٩ قورسترین وشە پرسیار لە خوێندکارانی (Upper Intermediate) کراوە لە (Eurocentres Bournemouth)، گه‌وره‌ترین كێشه له وشه‌كانی ئینگلیزی بریتیە لە دەربڕینی ده‌نگه‌كانیانن، زۆر وشه‌مان هه‌یه كه خوێندکار بە لایەوە قورسە دەنگەکەی بە دروستی دەرببڕێت (وە بە دروستی لێیتێبگات). ئەم وشانەی خوارەوەش قورسترین وشەن.
Really
به‌لای خوێندکارانی خەڵکی ئاسیا ده‌نگی /r/ و /l/ یه‌كێكن له‌و ده‌نگانەی کە قورسن بۆ تێگەشتن و بۆ ده‌ربڕین، بەهۆی ئەوەی هه‌ندێ وشه‌ی سادەی‌وه‌ك (really) كه هه‌ردوو ده‌نگی /r/ و /l/ تێدایه و كه زۆر لەیەكه‌وه نزیكن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر قورس بێ بۆیان. وه خوێندکارانی زمانه‌كانی تریش كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كان تر بۆ نموونه خه‌ڵكی عه‌ره‌ب كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌نگی /p/ و /b/ دا هه‌یه، ئیتاڵیه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ /i/ و /i:/ دا هه‌یه.
Crisps
جۆرێكه له خواردنی خێرای به‌ریتانیه‌كان، كه تامێكی خۆشی هه‌یه، به‌ڵام كێشه بۆ زمانت دروست ده‌كات كاتێك ده‌ته‌وێ وشه‌كه بڵێی وه قورسیه‌كه‌ی له‌وه دایه كه هه‌رسێ ده‌نگی /s/، /p/ و /s/ به‌دوای یه‌كدا دێن كه پێیان ده‌ڵێن نه‌بزوێنه به‌دوایه‌كدا هاتوه‌كان، وه زمانی ئینگلیزی به‌ناوبانگه بۆ بوونی ئه‌م جۆره وشانه.
Vegetable
به‌داخه‌وه وشەکانی زمانی ئینگلیزی زۆرجار بەو شێوەیە ناخوێندرێنەوە کە نوسراون، بۆیه زۆربه‌ی فێرخوازان به هه‌ڵه وشه‌ی (vegetable) ده‌خوێنه‌وه، وه به ٤ بڕگه ده‌ی خوێنه‌وه وه‌ك /veʤetǣbɅl/ له كاتێكدا ده‌بێت به ٣ بڕگه بخوێننرێته‌وه وه‌كو/ ‘veʤtəbl/ كه‌واته نووسینی وشه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه كێشه دروست ده‌كه‌ن، چونكه هه‌روه‌ك باسمان كرد هه‌میشه ده‌نگ و نووسینی وشه‌كان وه‌ك یه‌ك نیه.
Accommodation and Embarrassing
پێویسته خوێندکاران له‌بیریان بێت كه ئه‌م وشانه له دوو (‘c’ ، ‘r’، ‘s’ و ‘m’) پێكدێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ڕاستی بیانووسن.
Receipt and receive
هه‌ندێ یاسای ساده‌مان هه‌یه كه یارمه‌تیده‌رن له كاتی نووسینی وشاكانی وەک I’ پێش E دێت، جگە لە پاش ‘c.
وشەکانی تر ڕێزمانە وایان لێدەکات قورسبن لەکاتی به‌كارهێنانیان، ئەو وشانەش ده‌توانین به هاوه‌ڵناوی (ed, ing) ناویان بنێین، بۆ نموونه (Boring و Bored) كه ھه‌ندێ كات خوێنکاران ھه‌ڵه ده‌كه‌ن لە به‌كارهێنانیاندا، بۆنموونه هەندێک کات هەندێک لە خوێندکاران ده‌ڵێن (Richard, I am very boring) كه ئه‌مه شتێكی نائاسایه ده‌بێ بڵێن (Richard, I am very bored) وه بۆ زیاتر شاره‌زا بوون ده‌توانی كتێبه ڕێزمانیه‌كان بخوێنیه‌وه.
سەرچاوە: https://www.eurocentres.com
وەرگێڕانی: نەورۆز حسن مو‌سا
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین