ئەم وتــارە دەربارەی هـەندێك لە وشە درێژترینـەكانی زمانی ئینگلیزیە کە ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە. نـەخێر، تۆ درێژترین وشـە لەم وتارەدا نادۆزیتەوە كە نزیکەی 57 لاپەڕە بێت، ئەم وشەیە ناوێكی كیمیاییە بۆ ئـەو پڕۆتـینـەی كــە لــە مـرۆڤدا دۆزراوەتــەوە بەکاردێ، نــاوی تــەواوی (٨١٩ ،١٨٩) پیتــی هەیـە.
دە فیلم كە یارمەتیت دەدەن بۆ فێربوونی شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانی بە خێرایی
سەیركردنی فیلم یەكێكە لە باشترین ڕێگاكان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، نەك تەنها لەبەرئەوەی فیلمەكان پڕن لە وشە، ئیدیەم، و شێوەزار، بەڵكو سەیركردنی فیلم هەستێكی خۆشت پێدەدات، لەبەرئەوەی فیلمە ئینگلیزیەكان لە هەموو شوێنێك بەردەستن (یاخود هەر نەبێت ئەو فیلمانە بەردەستن كە ژێرنوسی ئینگلیزیان هەیە)، بۆیەش سەرچاوەی هەڵبژاردنی فیلمەكان بێسنورە. هەموو كەسێك دەتوانێت هۆكارێكی هەبێت بۆ سەیركردنی فیلم، وێڕای ئەو چێژەی كە لە سەیركردنیشی دەیبینیت. ئەگەر دەتەوێت بە شێوەیەكی خێرا فێری ئینگلیزی بیت، سەیركردنی فیلم لە كاتی بەتاڵدا یەكێكە لە كاریگەرترین ڕێگاكان بۆ گرنگیدان بە زمان، بەبێ هەستکردن بە ماندوبوونێکی زۆر دوای ڕۆژێکی دورودرێژ.
ئەمە لیستێكە پێکدێت لە دە باشترین فیلم بۆ فێربوونی شێوەزاری ئینگلیزی بەریتانی بە شێوەیەكی خێرا:
باشترین ماڵپەڕەکانی هەواڵ و ڕووداوە تازەکان بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی
رێگایەک بۆ هاندانی خوێندکارانی (ESL/EFL) و ئەوانی تر بۆ ئەوەی ببن بە کەسانی چالاک لە جیهاندا ئەوەیە که یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی بەئاگابن لە گرنگترین هەواڵ و رووداوەکان. هەروەها هەواڵە نوێیەکان دەکرێ ببن بە سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی حەزی خوێندنەوە، قسەکردن، گوێگرتن و نوسین لەگەڵ پێدانی هەلی باش بۆ بیرکردنەوە و ڕەخنە.
یەکەم هەنگاو لەم پرۆسەیەدا بریتیە لە دابینکردنی زانیاری ئاسان و بەردەستە بۆیان. ئەم لیستە بژاردەکان لە گرنگترین ماڵپەڕەکان و ڕووداو و هەواڵە تازەکان دەدات بە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی.
ئەمانەی خوارەوە بژاردەکانن: