فەرهەنگە دوو زمانەیەکان باشن، بەڵام فەرهەنگەکانی فێربوون باشترن. ئەم فەرهەنگانە لەگەڵ مێشکی فێرخواخانی ئینگلیزی دیزاین کراون، کە ئامرازی زیاتری فێربوون دەستەبەردەکەن بۆ فێرخوازان لە ڕوی دەربڕینی دەنگەکان، جۆرەکانی فرمان، و بنچینەی پێکهاتەی ڕێزمان و زیاتر. هەروەها، ئەم فەرهەنگانە بەشێوەیەک باش لەگەڵ ناوەڕۆکی ستانداردی تاقیکردنەوە دیزاین کراون، وە فێرخوازان ڕێنمایی کراون لە تاقیکردنەوەی تۆیفل، ئایەڵتس یان هەر تاقیکردنەوەیەکی (Proficiency, CAE, FCE, KET, PET)ی کامبریج.
پێنج خوی كاریگەر بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی
ئەو خوانە چین كە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی پێویستە پەیڕەوی بكەن بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانیان بگەن؟ فێربونی زمانی ئینگلیزی یاخود هەر زمانێكی تر دەكرێت ببێتە سەركەشی و سەخت بێت بەڵام لەبەرامبەردا ئەزموونێکی بەرهەمداریشە. بۆ ئەوەی برەو بە خۆتبدەی پێویستە بڕێكی زۆر كات و ووزە بخەیتە گەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پەرە بە خوی دروست بدەی.
ئەمانەی خوارەوە پێنج لەو خوانەن كە یارمەتی فێرخوازانیان داوە لە بەدەستهێنانی ئاواتەكانیان:
٩ له قورسترین وشهكان له زمانی ئینگلیزیدا
ههڵبژاردنی ٩ قورسترین وشه له زمانی ئینگلیزیدا شتێكی ئاسان نیه، چونکە خهڵكی بیروڕای جیاوازیان ههیه لهسهر ئهوەی کامانە ٩ قورسترین وشەن، بۆ دەست خستنی ٩ قورسترین وشە پرسیار لە خوێندکارانی (Upper Intermediate) کراوە لە (Eurocentres Bournemouth)، گهورهترین كێشه له وشهكانی ئینگلیزی بریتیە لە دەربڕینی دهنگهكانیانن، زۆر وشهمان ههیه كه خوێندکار بە لایەوە قورسە دەنگەکەی بە دروستی دەرببڕێت (وە بە دروستی لێیتێبگات). ئەم وشانەی خوارەوەش قورسترین وشەن.