پێویستە چەند کات تەرخان بکەم بۆ وانە خوێندن لە ئایەڵتس؟

چاپکردن ئیمەیڵ

 ئەگەر لە زمانی ئینگلیزی زۆر لێهاتووی، لەوانەیە تەنها لە ماوەی یەک مانگدا یان کەمتر ئامادەبی بۆ ئایەڵتس. ئەوانەی ئینگلیزیەکەیان باشە و لێهاتوون تەنها پێویست سەرنج بخەنە سەر زانیاری لەسەر تاقیکردنەوەکە و ستراتجی تاقیکردنەوەکە لە کاتی ئامادەکاریاندا. دەتوانی فێری یاساکانی تاقیکردنەوەکە و باشترین ستراتیجیەکانی تاقیکردنەوەکە بیت زۆر بە خێرای.

وێڕای ئەوەی کە کارامەیەکانی زمان کاتێکی زیاتریان دەوێ بۆ فێربوون. ئەگەر بە ڕاستی لە خوێندنەوەی پاسجەکانی ئایەڵتس یان گوێ گرتن لە تڕاکەکان کێشەت هەیە، پێویستە کاتێکی باش تەرخان بکەی بۆ پەرپێدان بە توانای تێگەیشتنت. ئەگەر زۆر بە ڕوونی بە ئینگلیزی قسەناکەیت یان هەست دەکەی نوسینی ئینگلیزیت لا  قورسە، ناتوانی ئەو کارامەیانە لە ماوەیەکی کورتدا پەرەپێبدەی. پەرپێدان بە کارامەیە گشتیەکانی زمان چەندین مانگ دەخایەنێت، نەوەکو چەن ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک.

خێرای فێربوونی زمانی دووەم لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگای جیاواز هەیە تا بزانی کاتی چەندت دەوێ بۆ کۆشش کردن. دەتوانی بیرۆکەی باش وەربگری تا بزانی چەند کاتت دەوێ لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئامادەکاری ئایەڵتس و بزانی کە کام نمرە تۆ لەخۆ دەگرێ، ئەگەر یەک نمرەت کەمترە لەو نمرەی کە ئامنجتە بە دەستی بێنیت ئەوا بە لایەنی کەمەوە یەک مانگ کۆشش بکە، بۆ نموونە ئەگەر لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی ئایەڵتس (7.5)ت هێنا بەڵام پێوستت بە (8.5)ە لە ڕۆژی تاقیکردنەوە ئەوا بەلایەنی کەمەوە مانگێک تەرخان بکە. ئەگەر پێویستت بە بەرزکردنەوەی نمرەکەت هەیە بۆ زیاتر لە نمرەیەک، ئەوە هیچ نەبێ مانگێک تەرخان بکە بۆ هەر نمرەیەک (band)، مانای ئەوەیە ئەگەر پێویستە نمرەی ٩ بێنی بەڵام ئەو نمرەی لە ئامادەکاریەکە بە دەستت هێناوە  (7)ە ئەوا پێویستە دوو مانگ یان زیاتر کۆشش بکەی، وە ئەگەریش پێویستە نمرەکەت لە (4.5) ەوە بگێنی بە  (7.5)ئەوا بەلایەنی کەمەوە سێ مانگ کۆشش بکە.

چەند کاتم دەوێ بۆ وانە خوێندن لە ئایەڵتس؟ ئەوە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە تۆ چەندە کاتی بەتاڵت هەیە بۆ ئامادەکاری ئایەڵتس

ڕێگەیەکی تر لە دیاریکردنی ماوەی پێویست بۆ ئامادەکاری تاقیکردنەوەی ئایەڵتس ئەوەیە کە چەند کاتدژمێر دەتوانی کۆشش بکەی لە ڕۆژێک یان هەفتەیەکدا. لەوانەیە ئیش یان خوێندنگا یان بەرپرسیاری خێزانیت هەبێت یاخود بەرپرسیاریەتی تر هەبێت کە کاتت دەگرێت. یان لەوانەیە لە پشووی خوێندنگا یان کارکردنت بیت هەموو ڕۆژەکەت لەبەردەست بێت بۆ وانە خوێندن. ئەم دوو حاڵەتانە زۆر لەیەکتر جیاوازن، تا بزانی  کاتی چەندت دەوێ بۆ کۆشش کردن لە ئامادەکاری ئایەڵتس. ئەگەر لە هەفتەیەکدا تەنها ٥ کاتژمێرت هەیە بۆ وانە خوێندن لە ئامادەکاری ئایەڵتس و دەتەوێت نمرەکە بەرز کەیەوە لەوانیە دوو یان سێ مانگ زیاترت پێویست بێت بۆ ئامەدەکاری ئایەڵتس. کۆششکردن لە ١٠ بۆ ١٥ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا لەوانەیە هێشتاش زیاتر لە مانگێکت پیویست بێت بۆ بەرزکردنەوەی نمرەیەکی ئایەڵتس. ئەگەر ٢٠ کاتژمێر کۆششبکەی لە هەفتەیەکدا، هەموو ئەو کاتەی پێویستە لەوانەیە یەک مانگ  بێت بۆ بەرزکردنەوەی  یەک نمرەیئایەڵتس.  

ئێستا، قورسە نمرەکەت بۆ زیاتر لە یەک نمرە بەرز کەیەوە لە ماوەی مانگێکی ئامادەکاریدا گرنگ نیە چەند کاتت هەیە. ڕاهێنانی بەردەوام هەمیشە پێویستە بۆ بەرەوپێشبردنی کارامەیەکانی زمانی دووەم.  ئەگەر تۆ یەکێک بی لەو کەسە بە بەختانەی ئامادەکاری ئایەڵتس کە لە هەفتەیەکدا ٤٠ کاتژمێری بەتاڵیان هەیە بۆ خۆئامادەکردن لە تاقیکردنەوەکە، ئەوە تۆ لەوانەیە کەمتر لە مانگێکت پێویست بێت بۆ بەرزکردنەوەی نمرەیەک. هەروەها ئەگەر کارامەیەکانی زمانشت باشن لەوانەیە سێ هەفتە یان دوو هەفتەت پێویست بن.   

    

سەرچاوە: https://magoosh.com/

وەرگێڕانی: تارینا خدر

دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی