٨ ڕێگا بۆ بەرزكردنەوەی نمرەی تاقیكردنەوەی گوێگرتنی ئایەڵتس

چاپکردن ئیمەیڵ

”بوەستە چی وت؟ ئۆهـ نا، بە تەواوی لە دەستم دا! "

 ئایا ئەم بارودۆخە خۆتت بیر ناخاتەوە؟ ئایا پێویستت بەوە نیە كە نمرەی تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەرزبكەیتەوە؟ ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێ بێت، كەواتە ئەم بابەتە بۆ تۆیە. ئەم خاڵانەی خوارەوە هەشت ڕێگان بۆ بەرزكردنەوەی نمرەی تاقیكردنەوەی گوێگرتن:

 

١- هیچ شتێكی كتوپڕ ڕوونادات

 لەوانەیە بە شێوازی تاقیكردنەوەكە ئاشنابیت، ئەگەریش نا خۆت ئاشنا بكە. هەموو تاقیكردنەوەكانی گوێگرتنی ئایەڵتس لەیەك دەچن. ماوەی سی خولەك دەخایەنێت. تاقیكردنەوەی ئەكادیمی و گشتی بە تەواوی وەكویەكن.

ئەم خشتەی خوارەوە بەشەكانی تاقیكردنەوەكەی لە خۆ گرتوە:

1 No Surprises Tony Table 1

٢- بە داخەوە ! تەنها یەك جار گوێ دەگریت

وەكو ژیانی ڕاستەقینە تەنها یەك دەرفەتی گوێگرتنت هەیە، زۆربەمان حەزمان دەكرد چانسی ئەوەمان هەبوایە بۆ ئەوەی دووبارە گوێمان گرتبا، بەڵام ئایەڵتس ئەو چانسەمان پێنادات. ئەمانەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەكن بۆ ئەوەی بە تەنها یەك جاریش بتوانیت ئەنجامی باشت هەبێت:

* كاتێ تاقیكردنەوەی خۆ ئامادەكردن دەكەیت لەگەڵ ئەوە ڕابێنە كە تەنها یەك جار گوێ بگریت.

* هەوڵبدە لاوازیەكانی گوێگرتنی خۆت دەست نیشان بكە و كاریان لەسەر بكە.

* لە پەڕەی پرسیارەكان، هێڵ بە ژێر وشە دیارەكان دابهێنە. ئامادە بە بۆ گوێگرتن لەو وشانە و هاوماناكانیان.

* ڕاهێنانی گوێگرتن لە بارودۆخی جیاوازدا بكە.

٣- دوای دڵت بكەوە

كاتێ ڕاهێنان دەكەیت بابەتی سەرنج ڕاكێش هەڵبژێرە. ئەگەر حەزت لە یاری تێنس بێت، گوێ لەو پۆدکاستی سەبارەت بە تێنس بگرە. یا ئەگەر حەزت لە مێژووی ڕۆما بێت ، گوێ لە چیرۆك بگرە دەربارەی مێژووی ڕۆما.شتێكی شاراوە نیە كە دەتوانین باشتر گوێ لە شتێ بگرین كە چێژی لێدەبینین. بۆیە ئەگەر  بەڕاستی دەتەوێت هانی خۆت بدەیت و زۆرترین سود لە ڕاهێنانەكانت وەربگریت، ئەوا ئەم ڕێگایە تاقی بكەوە چونكە سەرباری چێژەكەی، سودیشی زیاترە.

٤- ئەو تۆمارە دەنگیانە بەكاربهێنە كە نوسراویان لەگەڵە

بۆ گەڕان و هەڵبژاردنی تاقیكردنەوەكانی كاتی ڕاهێنان، هەوڵبدە ئەو تۆمارە دەنگیانە هەڵبژێرە كە نوسراویان لەگەڵە. دەقی نوسراو بریتیە لەو تێكستەی كە وشە بە وشە لەگەڵ تۆمارە دەنگیەكە دەڕوات كە گوێی بۆ دەگریت. زۆر چالاكی هەیە دەتوانیت بیكەیت لەگەڵ نوسراوەكە، ئەوانە چەند دانەیەكن:

* پێداچونەوە بۆ ڕاستی و دروستی بكە: یەكەم جار بەبێ ئەوەی سەیری نوسراوەكە بكەیت، گوێ بگرە و وشەكان بنوسە، دوای ئەوە لەگەڵ  نوسراوی دەنگەكە بەراوردی بكە.

* بە دەنگی بەرز نوسراوی دەنگەكە بخوێنەوە، دوای ئەوە گوێ بگرە بۆ ئەوەی بزانیت تا چەند وشەكانت بەڕاستی دەربڕیوە ، ئایا وەك ئەوە بوە كە قسەكەرەكە وتویەتی.

* لە یەك كاتدا گوێ بگرە و بخوێنەوە: لە كاتی گوێگرتندا لەگەڵ نوسراوەكە بڕۆ.  ئەم پەیوەندیە لە خوێندنەوە و گوێگرتن بۆ پێشخستنی ڕەوانبێژی و تێگەشتن لە وشەكان سودی دەبێت، چونكە دەتوانیت تێبینی ئەوە بكەیت كە وشەكان چۆن دەخوێندرێنەوە بە شێوەیەكی دروست.

4 Audio Scripts

٥- هاوماناكان

ئایا تا ئێستا  بەشداری كۆرسی ئامادەكاری تاقیكردنەوەی ئایەڵتست كردووە؟ ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێ بێت، ئەوا لەوانەیە بزانیت كە هاوواتاكان گرنگن لە هەموو بەشەكانی تاقیكردنەوەكە، نەك بە تەنها لە تاقیكردنەوەی گوێگرتن. لە تاقیكردنەوەی قسەكردن و نوسین پێویستە بزانیت كە چۆن هاوماناكان بەكاربهێنیت. هەروەها لە تاقیكردنەوەی خوێندنەوە و گوێگرتن زۆر لە پرسیارەكان هاوواتایان تێدا بەكارهاتووە.

5 Synonyms

٦- بڕۆ ناو ژیانی ڕاستەقینەوە

ئینگلیزی تەنها بریتی نیە لە تاقیكردنەوەیەك، بەڵكو زمانە. هەروەها تاقیكردنەوەی ئایەڵتس لەسەر زانیاری و كارامەیی تۆیە لەو زمانە. یەكێك لە باشترین ڕێگاكان بۆ فێربونی زمانەكە بە باشی و باشبون لە تاقیكردنەوەكە ئەوەیە كە زمانی ئینگلیزی لە ژیانی ڕۆژانەتدا بەكاربهێنی. بۆیە هەر ڕۆژێك گفتوگۆی ئینگلیزیت تیادا نەكرد، ئەوا ئەو ڕۆژە چانسێكت لەدەستداوە. كەواتە هەلی قسەكردن، چات، نوسینی دەق، تەلەفون، نوسینی ئیمەیڵ، گفتوگۆ، و تەنانەت پێكەنینیش بە ئینگلیزی لە دەست مەدە.

6 Get Real Real Life Listening

٧- دوو جار پێداچونەوە بكە، وورد بە!

هەڵە بچوكەكان دەكرێت بە گەورە هەژماربکرێن. چەند هەڵەیەكی بێننرخ دەكرێت جیاوازی زۆر دروست بكات لە نمرەكەت و لە (٦)دابەزێت بۆ(٥.٥). ئەوانەی خوارەوە تەنها چەند نمونەیەكن كە هەڵەی بچوك دەكرێت چەند خراپ زەرەرت لێبدات.

7 Check It Twice Be Precise tony table 2

٨- بە ئینگلیزی بیربكەوە

زۆرێك لە شارەزایانی زمان لەسەر بیروڕایەك كۆكن، كە بیركردنەوە بە هەمان زمان كە دەتەوێت فیری بیت یارمەتی دەدات بۆ قسەكردن و فێربوونی. زۆر لەو خوێندكارانەی خەریكی فێربوونی ئینگلیزین وا ڕاهاتوون كە لە مێشكی خۆیان وەرگێڕانی ئەوە بكەن كە دەیانەوێت بیڵێن بە ئینگلیزی. ئەوە مەكە! وەرگێڕان لە مێشكی خۆتدا دوو كێشەی تیادایە، یەكەم، واتلێدەكات زۆر لەسەرخۆ قسەبكەیت و خەریكی وەڕگێڕانی وشە بە وشە بیت لەناو مێشكت. دووەم، لەبەر خەریك بوون بە زمانی دایك ئینگلیزی لەبیر دەكەیت، لە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس كاتت نابێت بۆ وەرگێڕان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو وشە گرنگانە لەبیر نەكەین كە گرنگن و ئاماژەیان پێكراوە. كەواتە لە ڕاهێنانەكانت بە ئینگلیزی بیربكەیتەوە و بە ئینگلیزی قسە بكە.

8 Think In English

 

 

 

سەرچاوە:  https://ieltscanadatest.com/2017/02/eight-ways-to-improve-your-ielts-listening-score/

وەرگێڕانی: جوتیار جلال حسن

دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی