١٣ ئامۆژگاری کە یارمەتیت دەدەن بۆئەوەی سەرکەوتووبیت لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتس

چاپکردن ئیمەیڵ

کاتی تاقیکردنەوە نزیکبۆتەوە! هەست بە نیگەرانی دەکەیت؟هەمووان ڕقیان لە تاقیکردنەوەیە، بەڵام هەندێک شتی سادە هەیە کە دەتوانیت بیکەی بۆئەوەی کەمتر توشی فشاربیت.
لێرەدا سێزدە  ئامۆژگاری خێرا و ئاسان هەیە بۆ تاقیکردنەوە قورس و ماوە درێژەکەی ئایەڵتس.

١- پۆشینی جلێکی ئاسودە: ئەمە وەک شتێکی بچوک وایە، بەڵام لە تاقیکردنەوەیەکی دوو کاتژمێر و چل خولەکی ناتەوێت کە سەرنجت بڕوات بەهۆی کابۆیەکەوە کە زۆر تەسکە یاخود بەهۆی چاکەتێکەوە کە زۆر گەرمە، لەکۆتایدا نمرەیەکەی باش بەدەست ناهێنیت بەهۆی جلەکانتەوە.
٢- گوێ لە ڕێنماییەکان بگرە: تەنانەت ئەگەر شڵەژاویش بیت یاخود زۆر بەباشی هەوڵبدەیت بۆ وەبیر هاتنەوەی وشەکان، دڵنیابە لەوەی کە بەوریایەوە گوێ دەگریت هەرلەسەرەتای تاقیکردنەوەکە، گرنگە کە هیچ زانیاریەکت لەدەست نەچێت دەربارەی تاقیکردنەوەکە. باشترە ئێستا پرسیارەکانت بکەی وەک لەوەی کاتت بەفیڕۆبدەی بە پرسیارکردن لە چاودێری تاقیکردنەوەکان لەدواتردا کاتێک توشی سەرلێشێوان بویت.
٣- چاوت لەسەرکات بێت: ڕێگات پێنادرێت بەوەی کە مۆبایلەکەت یاخود کاتژمێرە دەستیەکەت ببەیتە ژوری تاقیکردنەوە، هەربۆیە بزانە کە کاتژمێری دیوارەکە لە چ شوێنێکە و بەردەوام چاودێری بکە، بۆئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی کە کاتی زۆر بەپرسیارێکەوە بەفیڕۆ نادەیت.
٤- پێنووسی دار یاخود پێنووسی جافی تەواو لەگەڵ خۆت ببە: لەکۆتایدا پێویستت بەپێنووس دەبێت کەئەوەی خۆتت تەواو بوو، هەربۆیە دڵنیابەوە لەوەی کە پێنووسی زیادەت پێیە و دەشنووسێت.
٥- سەیری دیوەکەی تری هەموو پەڕەکانی تاقیکردنەوە بکە: توشی سەرسوڕمان دەبیت بەوەی چەندان کەس هەیە کە  نمرە لەدەست دەدەن، چونکە درک بەوە ناکەن کە لەدیوەکەی تر پرسیار ماوە.
٦- لەتاقیکردنەوەی خوێندنەوە و نووسسیندا پیتی کەپیتاڵ بەکاربهێنە: ئەمە یارمەتیت دەدات لەوەی کە ئیشەکەت ڕون بێت و بخوێندرێتەوە، وە هیچ نمرەیەک لەدەست نەدەیت.

٧- لەتاقیکردنەوەی نووسیندا سەرنجی ژماردنی وشەکان بدە: بۆ ئەرکی یەکەم پێوسیتە بەلایەنی کەم (١٥٠) سەد و پەنجا وشە بنووسیت، وە بۆ ئەرکی دووەم پێویستە بەلایەنی کەم (٢٥٠) وشە بنووسیت، وە زۆر زۆریش مەنووسە، جۆری نووسینەکە باشترە لە چەندێتی نووسینەکە.
٨- پلان بۆ وتارەکانت دابنێ: پێش ئەوەی کە دەست بە نوسین بکەیت بڕیاربدە کە چی دەنووسیت، وە دەرئەنجامەکەشت (conclusion)  بیر نەچێت کە بینووسیت.
٩- دەمی فرمانی جیاوازی ڕێزمان بەکاربهێنە لەتاقیکردنەوەی قسەکردندا: ئەوە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنیت.
١٠- جەخت لەسەر زانیاریە گرنگەکان بکەوە: لەبیرت بێت کە پێویست نیە لە تاقیکردنەوەی خوێندنەوە و گوێگرتندا لەدانە بەدانەی وشەکان تێبگەیت، تەنها پێویستت بەوەیە تەواو تێبگەیت کە بتوانی پرسیاربکەیت. بەوردی سەرنجی زانیاریەکان بدە  بۆئەوەی وشەی پەیوەندیدار بەباسەکەت دەست بکەوێت و یارمەتیت بدات لە وڵامدانەوەدا، وە هەموو شتەکانی  تر لەبیرکە کە پەیوەندارنیە.
١١- دەتوانی لە تاقیکردنەوەی گوێگرتندا لەسەر پارچە پەڕەیەکی زیادە تێبینیەکان بنوسیت: ڕاستەخۆ پێویست نییە وڵامەکان بخەیتە سەر پەڕەی وڵامەکان، چونکە لەکۆتایدا (١٠) دە خولەکت پێدەدرێت بۆ نوسینەوەی هەموو وەڵامەکان، ئەوەش مانای ئەوەیە کە پێویست ناکات نیگەران بیت سەبارەت بە نوسینە تێکەڵ و پێکەڵە ناشیرنەکانت لەکاتێکدا هەر بیر لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەکەیتەوە.
١٢- وەڵامەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنەوە لەسەر پەڕەی وەڵامەکان بنووسە: سەرەتا وەڵامەکان لە شوێنێکی تر مەنووسە، چونکە لەکۆتایدا ناتوانی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بیان نووسیتەوە، وە لەم تاقیکردنەوەیەدا هیچ کاتێکی زیادەت پێ نادرێت.
١٣- هەوڵدە بحەسێیتەوە: نیگەران بوون شتەکان خراپتر دەکات، هەربۆیە شەوی پێش تاقیکردنەوە هەوڵبدە بەباشی بخەویت، هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و ئارام بەرەوە پێش ئەوەی بچیتە هۆڵی تاقیکردنەوە.

 

 

 

سەرچاوە: https://www.eurocentres.com/blog/13-tips-to-help-you-succeed-in-the-iets-test/

وەرگێڕانی: مەشخەڵ علی محمد

خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین