بڕیاردان لەنێوان ئایەڵتس و تۆفڵ–جیاوازیە گرنگەكانی نێوانیان
پیرۆزە ئێستا تۆ ئامادەی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی نێودەوڵەتی گرنگ بۆ سەلماندنی شارەزایت لە زمانی ئینگلیزیدا. تاكە كێشە ئەوەیە كە چەند تاقیكردنەوە هەن كە هەڵیان بژێریت، دوو لە گرنگترین تاقیكردنەوەكان بریتین لە ئایەڵتس و تۆفڵ. ئەم ڕێبەرە بەكاربێنە بۆئەوەی یارمەتیت بدات لە هەڵبژاردنی باشترین تاقیكردنەوە كە گونجاوبێت لەگەڵ پێویستیەكانت.
چەندین تاقیکردنەوی ئینگلیزی هەن، بەڵام بەزۆری خوێندكارەكان داوایان لێدەكرێت تاقیكردنەوەی ئایەڵتس یاخود تۆفڵ هەڵبژێرن. زۆربەی جار بژاردەکە لە دەست خوێندکار خۆیدایە، لە كاتێكدا هەردوو تاقیكردنەوەكە قبوڵكراون و دانپێدانراون بۆ داخوازیەكانی توانستی ئەكادیمی. لە هەندێك باردا ئایەڵتس داواكراوە بۆ مەبەستی ڤیزا بۆ كۆچبەرانی كەنەدی و ئوستورالی. ئەگەر ئەمە حاڵەتەکە نیە کە زۆربەی جار بە خواستی ئەو کەسەیە کە تاقیکردنەوەکەدەکات بڕیاربدات لە نێوان دیاریکردنی ئەم دوو تاقیکردنەوە (یان ئەم سێ تاقیکردنەوە چونکە ئایەڵتس دوو وەشانی هەیە)، ئەمە ڕێبەرێکە بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لەم تاقیکردنەوەنە. لێرەدا چەند خاڵێك هەیە كە پێویستە لەبەر چاوبگیرێت پێش ئەوەی بڕیار بدەیت كە ئایا تاقیكردنەوەی ئایەڵتس یاخود تۆفڵ دەكەیت. وەڵامەكانت بە تێبینی بنوسە:
- ئایا ئایەڵتست پێویستە یاخود تۆفڵ بۆ ئینگلیزی ئەكادیمی؟
- ئایا تۆزیاتر ئاسودەیت لەگەڵ شێوەزاری ئەمریكی یاخود بەریتانی؟
- ئایا تۆ زیاتر ئاسودەیت لەگەڵ مەودایەكی بەرفراوان لە وشەکاری و دەستەواژەی ئەمریكی یاخود بەریتانی؟
- ئایا دەتوانیت بەخێرایی شت بنوسیت (شت نوسین لەسەر كۆمپیوتەر)؟
- ئایا دەتەوێت تاقیكردنەوەكە بەزوترین كات تەواو بكەیت؟
- ئایا ئاسودەیت لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە پرسیاری هەمەجۆر؟
-ئایا لێهاتویت لە نوسینی تێبینی؟
ئەم پرسیارانە گرنگن لەبەرئەوەی ئایەڵتس پاڵپشتی دەكرێت لەلایەن زانكۆی كامبریج لەكاتێكدا تۆفڵ دابینكراوە لەلایەن ETS، كە كۆمپانیایەكی ئەمریكیە لە ولایەتی نیو جێرزی.هەروەها هەردوو تاقیكردنەوەكە جیاوازن لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن. لێرەدا چەندین سەرنج هەن بۆ هەر پرسیارێك لە كاتی بڕیاردان لەنێوان ئایەڵتس و تۆفڵ.
- ئایەڵتست دەوێت یاخود تۆفڵ بۆ ئینگلیزی ئەكادیمی؟
ئەگەر ئایەڵتس یاخود تۆفڵت دەوێت بۆ ئینگلیزی ئەكادیمی، بەردەوامبە لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە. ئەگەر ئەم دوو تاقیكردنەوەیەت ناوێت بۆ ئینگلیزی ئەكادیمی، بۆ نمونە بۆ كۆچكردن، وەشانە گشتیەكەی تۆفڵ هەڵبژێرە. ئەمە ئاسانترە لە وەشانە ئەكادیمیەكە یان تۆفڵ.
-ئایا تۆ زیاتر ئاسودەیت لەگەڵ شێوەزاری ئەمریكی یاخود بەریتانی؟
ئەگەر ئەزمونی زیاترت هەیە لەگەڵ ئینگلیزی بەریتانی (یاخود ئوستورالی) ئایەڵتس هەڵبژێرە چونکە وشەکاری و شێوەزارەکان زیاتر پەیوەستن بە ئینگلیزی بەریتانی. ئەگەر زۆر سەیری فیلمەكانی (HOLLYWOOD) دەکەی هەروەها حەزت لە زمانی ئەمریكیە تۆفڵ هەڵبژێرە كە ڕەنگدانەوەی ئینگلیزی ئەمریكیە.
-ئایا تۆ زیاتر ئاسودەیت لەگەڵ مەودایەكی بەرفراوان لە وشە و دەربڕینی دەستەواژەی ئەمریكی یاخود بەریتانی؟
هەمان وەڵامی سەرەوە! ئایەڵتس بۆ ئینگلیزی بەریتانی و تۆفڵ بۆ ئینگلیزی ئەمریكی.
-ئایا دەتوانیت بەخێرایی شت بنوسیت (شت نوسین لەسەر كۆمپیوتەر)؟
هەروەكو لە خوارەوە دەیخوێنیتەوە لە بەشی جیاوازیە گرنگەكانی نێوان ئایەڵتس و تۆفڵ، تۆفڵ پێویستی بەوە هەیە كە تۆ وتارەكە (essay)ت لەبەشی نوسینی تاقیكردنەوەكە بنوسیت (لەسەر کۆمپیوتەر)، ئەگەر تۆ زۆر بەهێواشی شت دەنوسیت (تایپ دەكەیت)، پێشنیاری ئەوەت بۆ دەكەم ئایەڵتس هەڵبژێریت كە بە خەتی خۆت وتارەكە (essay)ت دەنوسیت.
-ئایا دەتەوێت تاقیكردنەوەكە بەزوترین كات تەواو بكەیت؟
ئەگەر تۆ لەڕادەبەدەر دەشلەژێت لەكاتی تاقیكردنەوە و دەتەوێت ئەزمونەكە بەزوترین كات كۆتایی بێت، بژاردەکە لەنێوان دوو تاقیكردنەوەكە ئاسانترە. تۆفڵ پێویستی بە نزیکەی چوار كاتژمێرە، لەكاتێكدا ئایەڵتس كورتترە نزیكەی دوو كاتژمێر و چل و پێنج خولەكە. لەبیرت بێت، كاتی كەمتر بەمانای ئاسانتر نایەت.
- ئایا ئاسودەیت لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە پرسیاری هەمەڕەنگ؟
پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی تۆفڵ بەنزیكەیی هەمووی پێكدێن لە هەڵبژاردن. لەلایەكی ترەوە ئایەڵتس مەودایەكی بەرفراوانتری هەیە لە جۆری پرسیار، وەكو (هەڵبژاردن، پڕكردنەوەی بۆشایی، بەیەكگەیاندن، هتد. ئەگەر هەست بە ئاسودەیی ناكەیت لەگەڵ پرسیاری هەڵبژاردن، ئەوا تۆفڵ تاقیكردنەوەی تۆ نیە.
-ئایا لێهاتویت لە نوسینی تێبینی؟
نوسینی تێبینی گرنگە لەهەردوو تاقیكردنەوەكە، وێڕای ئەوەی کە لە تاقیكردنەوەی تۆفڵدا زۆر گرنگترە، هەروەكو لەخوارەوە دەیخوێنیتەوە، بەشی گوێگرتن بەتایبەتی پشت دەبەستێ بە کارامەی تێبینی نوسین لە تۆفڵ كە تۆ وەڵامی پرسیارەكان دەدەیتەوە دوای گویُگرتن بۆ ماوەیەکی زۆر. ئایەڵتس داوات لێدەكات وەڵامی پرسیارەكان بدەیتەوە كاتێك كە گوێدەگریت لە تاقیكردنەوەكە.
جیاوازیە سەرەكیەكانی نێوان ئایەڵتس و تۆفڵ
*خوێندنەوە
تۆفڵ- سێ بۆ پێنج بەشی خوێندنەوەت هەیە كە هەر یەكەیان بیست خولەكە. خوێندنەوەكان ئەكادیمین و پرسیارەكان هەڵبژاردنن.
ئایەڵتس- سێ بەشی خوێندنەوە هەیە كە هەر یەكەیان بیست خولەكن. بابەتەكان هەروەكو تۆفڵ ئەكادیمین، و پرسیارەكان هەمەڕەنگن (هەڵبژاردن، پڕكردنەوەی بۆشایی، بەیەكگەیاندن، و هتد.).
*گوێگرتن
تۆفڵ- بەشی گوێگرتن زۆر جیاوازی هەیە لەهی ئایەڵتس. لە تۆفڵ، چل بۆ شەست خولەكت هەیە بۆ گوێگرتن لە ئاخاوتنەكان. تێبینی بنوسە و وەڵامی هەڵبژاردنەكان بدەوە.
ئایەڵتس- گەورەتین جیاوازی نێوان ئەو دوو تاقیکردنەوە لە گوێگرتن دا خۆیدەبینێتەوە. لە ئایەڵتس زۆر پرسیاری هەمەجۆر هەیە. وەڵامی پرسیارەكان دەدەیتەوە لەكاتی گوێگرتن.
*نووسین
تۆفڵ- دوو تاسكی نووسین داواكراوە هەروەها نوسینەكە لەسەر كۆمپیوتەر دەنوسرێت. تاسكی یەكەم نوسینی وتارێكی پێنج پەرەگرافیە كە پێك بێت لە ٣٠٠-٣٥٠ وشە. نوسینی تێبینی گرنگە لە تاسكی دووەم داوات لێدەكرێت تێبینی بنوسیت لەسەر بابەتێك. دواتر داوات لێدەكرێت كە بەبەكارهێنانی تێبینیەكان ١٥٠-٢٢٥ وشە بنوسیت بە یەكخستنی خوێندنەوە و بەشی گوێگرتنەكە.
ئایەڵتس- ئەمیش دوو تاسكی هەیە:
یەكەمیان وتارێكی كورت ٢٠٠-٢٥٠ وشە. دوەمیان داوات لێدەكات كە سەیری هێڵكاریەك بكەیت دواتر زانیاریەكان پوخت بكەیتەوە.
*قسەكردن
تۆفڵ- دووبارە بەشی قسەكردن زۆرجیاوازە لەنێوان ئایەڵتس و تۆفڵ.
لە تۆفڵ داوات لێدەكرێت وەڵامەكانت تۆماربكەیت لەسەر كۆمپیوتەر ٤٥-٦٠چركە بۆ شەش پرسیاری جیاواز بە پشت بەستن بە وەسف یاخود ئاخاوتنی كورت. بەشی تاقیکردنەوەی قسەكردن 20 خولەكە دەخایەنێت.
ئایەڵتس- بەشی قسەكردن ١٢ بۆ ١٤ خولەكە لەگەڵ مامۆستایەك قسەدەكەیت. سەرەتا قسەكردنێكی كورت هەیە وەكو پێشەكی بۆ خۆئامادەكردن، دواتر وەڵامدانەوە بۆهەندێك نمونەی بینراو، لە كۆتایدا گفتوگۆیەكی درێژ هەیە لەسەر بابەتەكە.
سەرچاوە: https://www.thoughtco.com/ielts-or-toefl-1211232
وەرگێڕانی: لانە ئامانج محمود
خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین