ڕاھێنانی ئـایەڵتس بکە لەگەڵ فلیم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئـەگەر هاتوو لە كاتى خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵیتس هەستت  بە بێتاقەتی کرد بەهۆی ئەنجامدانی ڕاهینان لەسەر ئەو بابەتانەی که دیاریکراون بۆ تاقیکردنەوەکە، هەولبده چەند ڕێگایەکی تر بەکاربهێنیت بۆ خۆئامادەکردن لە تاقیکردنەوەی ئـایەلتس به سەیرکردنی (فلیم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی) ، ژمارەیەکی زۆر لە فلیم و بەرنامەی ناوازەی بەریتانی ھەن کە سەرەڕای سوود وەرگرتن لێیان بۆ فێربوونی زمانی ئـینگلیزی، ھەروەھا چێژ لە سەیرکردنیشیان وەردەگیرێ. له خوارەوە  ئاماژه به  ژمارەیەک فلیم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کراوه کە سوود بەخشن بۆ فێربوونی زمان، ھەروەھا ڕێنمای ڕێگاکانی بەکارھێنانیانتان بۆ دەستەبەردەکات  بۆئەوەی باشترین سودی هەبێت بۆ فێربوونی زمان.

 ئەمانەی خوارەوە چەند فلیم و بەرنامەی پەسەندکراون:

 

١- BBC Documentary 

فلیمە دۆکیومینتاریەکانی (BBC) ناوەڕۆکێکی ڕۆشنبیری هەیە و دەربڕینەکان ڕوونن. ئـەمانەش سەرچاوەيەكى بەسودن بۆ ئـەو فيرخوازانەی بەرنامەیان هەيه بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئـەکادیمی ئـایەلتس چونکە یارمەتیدەرە  بۆ فێربوونی شێوەزار و وشەی نوێ ھەروەھا ھەندێک زمانی ئـەکادیمی کە یارمەتیدەرە لە ھەر چوار بەشەکانی ئایەڵتسدا. چیرۆکی ژیان و ھەسارەی زەوی، دوو زنجیەری دڵگیری گرنگن بۆ ئـەم بابەتە.

٢- Extra English BBC 

درامایەکی تەلەفیزونیه بۆفێرخوازانی زمانی ئینگلیزی، زمانی به کارهێنراو ‌بریتیه لەو دەربرینانەی که له ژیانی ڕۆژانه‌ بەکاردەهێننرێن و هەروەها ئاسانه بۆتیگەیشتن، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ زانینی چونيەتى بەكارهێنانى دەستەواژەی روژانە وەک (بازارکردن، دوزینەوەی کار).

٣- The White Elephant from BBC Learning English 

یەکیکی تره لەو‌ درامایانەی دەتوانرێ بۆ فیربۆنی زمانی ئینگلیزی سودی لێوەربگیرێت بو ئاستی ناوه‌ند، بۆ بینینی دراماکه کرتە بکه.

٤- Yes Prime Minister 

یه کیکه‌ له دراما کومیدیه به ناوبانگه کانی (BBC) بۆ ئەو فێرخوازانەی که له ئاستی پیشکه‌وتوو دان هەروەها له (Extra English and The White Elephant) قورستر چونكه زمانى بەكارهێنراو ئالوزتره بەڵام يارمەتیدەرە بۆ فيربوونى دەسته واژه و ‌وشەی زۆرتر چونکه پیکەنیناوی و ‌سه رنج ڕاکیشه.

٥- The King’s Speech 

ئـەمەش باس لە پاشایەک دەکات کە زاڵبووە بەسەر قورسی لە قسەکردندا. ھەرچەندە زمانی (The King’s Speech) فەرميه، بەڵام یارمەتیدەرە لە دەربڕینى  وشه و پيكهينانى ڕسته.

٦- Pride and Prejudice 

ئـەمەش ژمارەیەک لە فلیم و درامای تەلەفزیۆنی لەخۆگرتووە. زمانێکی سادە و پاراو و ئاسان بۆ تێگەیشتن بەکارھاتووە. سەیرکرنی فلیم و تەلەفزیۆن بە مەبەستی فێربوونی زمان هەرگیز بە فیڕۆدانی کات نیە.

چۆن زمان فێردەبین لەگەڵ فیلیم و بەرنامەکان

١- Subtitles

کاتێک بۆ یەکەمجار سەيرى فليمێك  دەکەی ھەوڵبدە توانای تێگەیشتنیت ھەبێ بەبێ ئـەوەی سەیری ژێرنووسەکە بکەی کە ئـەمەش ڕێگایەکی باشە بۆ پەرەپێدانی تواناى گويگرتن. پاشان دەتوانیت دوبارە سەيری بکەیتەوە بەڵام ئـەمجارەیان بە ژێرنووسەوە بێت تاکو دڵنیابیتەوە لەوەی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست تێگەیشتوویت. ھەروەھا دەتوانی تێبینی بنووسی دەربارەی هەندى  وشەکاری و دەستەواژە.

٢- Retell 

لەدواى سەيركردنى هەرفليميك ياخود بەرنامەيەکى تەلەزیۆنی هەوڵبده دووبارە چیرۆکەکە بڵێیتەوە یان باسی بکەیت بۆ کەسانی تر تەنانەت بۆ خۆشت. دەتوانی هەندێک پرسیاربکەیت وەکو:

 خۆشترین بەشی فلیمەکە چیە و لەبەرچی؟

 چى پيويست بوو بيكەم ئە گەر من ئه كتەری سەرەكى فليمەکە بام؟

٣- Imitate the Accent 

دەتوانى لاسيى قسەكەر بكەيتەوه به دوبارەكردنەوەی ئەو وشانەی دەریدەبڕێت، هەروەها  سەیریان بکە بۆ زانینی چونيەتى پرسیارکردن و دەربڕینی هەست. هەروەها وریای چونيەتى دەربرين و ئاوازى دەنگيان بە.

فليم و بەرنامە تەلەفزیۆنەکان زور به سودن بۆ پەرەپێدانى دەربڕین و  فێربوونی وشەی زیاتر. هەروەها باشتركردنى تواناى تيگەيشتنت لەزمانى ئەكاديمى و دەربرين، هەست به بيزارى ناكەی چونكه زور چێژبەش و  پيكەنيناويه.

 

 

سەرچاوە: https://magoosh.com/ielts/practice-ielts-movies-tv/   

وەڕگێڕانی: ڕێبین  محمد عبداللە

دەرچووی بەشی ئینگلیزی