کۆمەڵێک هەڵەی باو لە بەشی ئاخاوتنی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس IELTS

چاپکردن ئیمەیڵ

بە گوێرەی ئەو شێوازەی کە لە هەڵسەنگاندنی بەشی ئاخاوتنی ئایەڵتس لەبەرچاو دەگیرێت، ئەوا چوار ڕێگە و مەرج دەخەینە پێش چاو بۆ دانانی نمرەی (ئاخاوتن) لە تاقیکردنەوەکەدا، ڕەوانی و لکاندن، سەرچاوەی وشە، ئاستی ڕێزمان و ڕوونی، هەروەها چۆنیەتی لە دەربڕیندا. نوسەرانی ئەمڕۆ دەڵێن کە هەڵە باوەکانی (قسەکردن) لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتسدا لەسەر بنچینەی ئەم چوار پێوەرەی سەرەوە هەڵدەسەنگێندرێن. بۆیە ئەگەر دەتەوێت خۆت بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادەبکەیت، هەوڵبدە خۆت بپارێزی لەم هەڵانە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە.

زۆر بەکارهێنانی پڕکەرەوە زارەکییەکان Verbal Fillers:

پڕکەرەوە زارەکییەکان کۆمەڵە وشەیەکن یان بڕگەی بێ واتان کە تۆ بەکاریان دەهێنیت کاتێک مێشکت بیر لە بیرۆکەیەکی تر دەکاتەوە. لەلایەکی ترەوە، ئەم پڕکەرەوە زارەکییانە خزمەتت دەکەن وەک پشوێکی کەم یان وەستانێکی ماوە کورت بۆ ئەندێشەت. ئەمانە چەند نمونەیەکن: (uh, um, like, well, l mean, kind of and you know) تۆ دەتوانی ئەمانە بەکاربهێنیت وەک دروستکردنی پەیوەندی یان رێکخستنەوەی بیرۆکەکانت کاتێک پێویستت پێیان بوو. بۆنمونە، دەتوانی لەسەرەتای وڵامدانەوە بەمانە دەستپێبکەیت: well یان l think ...

ئەمە هەرچەندە، لەڕادە بەکارهێنانی پڕکەرەوە زارەکییەکان کاریگەریەکی ناوازەیان هەیە لەسەر ڕەوانی ئاخاوتن و قسەکردنت، ئەمەی خوارەوە یەکێکە لە وەڵامی خوێندکارێک بۆ How did you meet your best friend?

It is kind of like interesting story that I met him in my high school. We were classmates and we kind of talked a lot about our study and dreams together.

ناچوونیەکی دەمەکان:

جیاوازی لە نێوان کات و دەمەکاندا یەکێکە لە کێشە باوەکان لە ناو زۆربەی خوێندکاراندا. مەبەست لێرە دەمەکانی کردارە. واتە ڕابردوو و ڕانەبردوو و داهاتووش. بۆ نمونە، کاتێک باسی شتێک دەکەی کە لە ڕابردوو ڕوویداوە، هەندێک لە خوێندکاران کاتی ڕابردوو و ڕانەبردوو بەیەکەوە لە یەک ڕستە بەکاردەهێنن، وەک لەم ڕستەی خوارەوەدا بە ئاشکرا ئەم جیاوازیە دەبینین:

When I was a child, l like to play football with my friends

بەکارهێنانی کات و زەمەن لە شوێنی نەگونجاودا هۆکارێکە بۆ لە دەستدانی نمرە چونکە وەک ناتەواوی ڕێزمانی سەیردەکرێت. لەبەرئەوە، هەمیشە کات و زەمەنەکان لەبیرخۆت بێنەوە کاتێک وڵامی پرسیارێک دەدەیتەوە.

دوبارەکردنەوەی هەمان وشە:

ئەگەر تۆ تەنها یەک وشە بەکاربهێنی دووبارە و دووبارە، تاقیکارەکە وا بیردەکاتەوە کە قەبارە و سەرچاوەی وشەسازیت سنووردارە. لێرە ئەم نمونەیە سەیرکە:

It was an interesting experience because I met interesting people and interesting things

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزی زمانت، تۆ پێویستە وشەی جیاواز بەکاربهێنییت بۆ دەربڕینی گوزارشتی هاوشێوە، ئیمە دەتوانین ئەم ڕستەیەی سەرەوە چاکبکەین بە بەکارهێنانی چەند وشەیەکی جیاواز بەڵام نزیک بێت لە مانای (interesting)، وەک ئەمانە: funny یان amusing.

هەڵە لە شێوازی دەربڕیندا:

هەرچەندە، تۆ پێویست ناکات کە شێوازی دەربڕینت وەک قسەکەری ڕەسەن واتە native بێت، بەڵام پێویستە چۆنیەتی دەربڕینی وشەکان بەشێوەیەکی ڕوون و دروست  بێت، بۆ ئەوەی تاقیکارەکە بە ئاسانی لێت تێبگات. ئەگەر تۆ شێوازی دەربرینەکەت هەڵە بێت، تاقیکارەکە هەست بە بارێکی قورسدەکات لە تێگەیشتنی وشەکانتدا و تۆش زۆر لەوە نزیک دەبیت  کە نمرەی نزم  دەستەبەربکەیت.

لەڕاستیدا، سەختە فێرخواز بتوانێت خۆ لە هەموو هەڵایەک لابدات. بەڵام، پێموایە ئێوە دەتوانن ئامانجەکەتان بەدیبهێنن ئەگەر کاتێکی بەرچاوت تەرخانکردبێ بۆ پەرەپێدانی توانای قسەکردنت لەڕێگەی راهێنانیکی زۆرەوە.

وەرگێرانی شاکار قادر ڕەسوڵ
خوێندکاری بەشی ئینگلزی-کۆلێژی پەروەردە-زانکۆی ڕاپەڕین

سەرچاوە: Magoosh.com