شەش سەرچاوەی ناوازەی بێ بەرامبەر کە یارمەتیدەرن لە ئامادەکاری تاقیکردنەوەی ئایەڵتسدا

چاپکردن ئیمەیڵ

نهێنی تۆمارکردنی نمرەی بەرز چیە لە ئایەڵتسدا؟ ‌ڕاهێنان، ڕاهێنان وە ڕاهێنانی زیاتر.

بە دڵنیایەوە هەمیشە ئەوە ڕێک ناکەوێت کە کەسێکی قسەپێکەری ڕەسەنی ئینگلیز بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەیت یاخود بابەتێک بخوێنیتەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئاستی تۆ، یاخود لەوانەیە بێزار بیت لە شێوازی وانە خوێندن بە هەمان ڕێگا هەموو کاتێک وە ئایا دەگەڕێیت بۆ ڕێگایەکی کەمێک جیاواز؟ هەندێک ڕاهێنانی نوسینی چێژبەخش، بۆ نمونە بیرۆکەی نوێ بۆ یارمەتیدان لە بەرەو پێش بردنی تەکنیکی تاقیکردنەوەکە.

لێرەدا هەندێک لە سەرچاوەی ئۆنلاین هەروەها وێبسایت هەن، لە هەمووی باشتر ئەوەیە کە زۆربەیان بێ فەرامبەرن.

ئەمانەی خوارەوە شەش سەرچاوەی ناوازەی چێژبەخشن و یەرمەتدەرن بۆ خۆئامادەکردن لە تەقیکردنەوەی ئایەڵتس:

 

IELTS Buddy

یەکێکە لە وێبسایتە باشەکان بۆ خوێندکارانی ئایلتس. ئەم وێبسایتە نمونەی وەڵامی پرسیارەکان دەخاتەڕوو هەروەها ڕونیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تۆ بزانیت بۆچی هەر وەڵامە دەرەجەیەکی جیاواز وەردەگرێت. هەروەها کۆمەڵێک ئامۆژگاری باش لەخۆدەگرێت بۆ نمونە، وانەی ڕێزمان بێ بەرامبەر، پرسیاری تاقیکردنەوەکە هەروەها نمونەی گوتار بۆ یارمەتیدانت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە چی پێشبینی کراوە بۆ تەقیکردنەوەکە هەروەها بۆ پێداچونەوە بە شێوەیەکی گاریگەرتر.

The British Council

ئەم وێبسایتە کۆمەڵێک سەرچاوە لەخۆدەگرێت بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی. ڤیدێۆی ئەو خوێندکارانە لەخۆدەگرێت کە نمرەی بەرزیان هێناوە لە تاقیکردنەوەکە. ڕێنمای پراکتیکیت دەداتێ لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن. هەروەها یاری ئۆنڵاین لەخۆدەگرێت بۆ یارمەتیدان لە فێربوونی وشەی نوێ بەڕێگایەکی ئاسان و جگە لەمە پۆدکاست و گۆڤاریش لەخۆدەگرێت بۆ فێرخوازانی ئینگلیزی.

EngVid

ئەم وێبسایتە سەدان ڤیدێۆی بێ بەرامبەر لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرن لە بەرەوپێشبردنی ڕێزمان و فێربوونی وشەی نوێ. ئەم ڤیدیۆیانە بابەتە قورسەکانی وەک ئیدیەم و تەنانەت بابەتی پێشکەوتووی وەکو جیاوازی کردن لەنێوان شێوەزارەکان ڕون دەکەنەوە. ئەمە سەرچاوەیەکی زۆر نایابە بەتایبەتی بۆ ئاشنابوون لەگەڵ دەنگی وشە نوێیەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە وشەکان بەڕاستی دەردەبڕیت.

IELTS For Free

ئایا تۆ بە دوای سەرچاوەیکدا دەگەڕێیت بە مەبەستی ڕاهێنانکردن لەسەر بەشەکانی خوێندنەوە، نوسین، گوێگرتن و قسەکرنی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس؟

ئەم وێبسایتە کتێبخانەیەکی گەورەیە کە پرسیاری تاقیکردنەوەی ساڵانی ڕابردوو و نمونەی تاقیکردنەوەکان لەخۆدەگرێت. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە سەرچاوە لەخۆدەگریت کەیارمەتیدەرە لە بەرەوپێشبردنی ڕێزمان  هەروەها فێربوونی وشەی نوێش.

IELTS Liz

ئەم کەناڵە یوتیوبە هی لیزە کە مامۆستایەکی زۆر بە ئەزمون و بەناوبانگی ئینگلیزە کە چەندین ڤیدیۆی نایابی بۆ خوێندکارانی ئایەڵتس دروستکردووە. هەر ڤیدێۆیەو سەرنج دەخاتە سەر یەکێک لەو بەشانەی تاقیکردنەوەکە کە تۆ دەتەوێت باشبیت لێی، ئەوە زۆر ئاسانە بۆ ئەوەی بزانیت کام ڤیدێۆیە باشترین دەبێت بۆ تۆ. تەنانەت لیز سەرنجی خستۆتە سەر هەندێک بابەت کە تۆ لەوانەیە هەر بیریشت لێنەکردبێتەوە، وەکو چۆنیەتی سڵاو کردن لەو کەسەی کە تاقیکردنەوەی قسەکردنت دەکات.

IELTS Simon

دەتەوێت بزانیت ئەو کەسەی تاقیکردنەوەت دەکات بیر لەچیدەکاتەوە؟ ئێستا دەتوانیت. ئەم وێبسایتە لەلایەن یەکێک بەڕێوەدەبرێت کە تاقیکردنەوەی ئایڵتست دەکات وە سەرچاوەی بێبەرامبەر لەخۆ دەگریت، وەکو ڕاهێنانکردن لەسەر پرسیارەکان و ئامۆژگاری لەسەر ئەوەی چۆن پرسیارەکان دەپێکیت وە ڕونکردنەوەی ئەوەی کە چۆن نمرە لە هەربەشەی تاقیکردنەوەکە دادەنرێت. زۆر ڕون و پوختە و هەروەها هەلێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ئەو کەسەی تاقیکردنەوەکات دەکات بڕیار دەدات کە چ نمرەیەکت بداتێ!

 

تێبینی: بۆ کردنەوەی سەرچاوەکان تکایە کرتە بکە لەسەر ناوی سەرچاوەکان

 

 

 

 

 

سەرچاوە: https://www.eurocentres.com

وەرگێڕانی: لانە ئامانج  محمود

قۆناغی چواری ئینگلیزی