١. زیاد نوسین: نوسینی وشەی زیاتر لەوەی کە داواکراوە هەڵەیەکی زۆرباوە. نوسینی چوار وشە لەکاتێکدا پرسیارەکە دەڵێت "زیاتر نەبێت لە سێ وشە" بە دڵنیایەوە نمرە دەبات.
٢. کەم نوسین: درێژی دیاریکراوی نوسینەکە زۆر گرنگە. کاتێک کە داواکاریەکە ژمارەی وشەکانت دەدا پێت (٢٥٠ بۆ گوتار، ١٥٠ بۆ ڕاپۆرت یاخود نامە). ئەوە مانای ئەوەیە ئەگەر کەمتر بنوسرێت لەوەی داواکراوە توشی سزا دەبیتەوە.
٣. گوتاری درێژتر بە مانای نمرەی باشتر نایەت. یەکێکیتر لە بەهەڵە تێگەیشتنە باوەکان ئەوەیە کە گوتاری درێژتر نمرەی باشتر وەردەگرێت لە تاقیکردنەوەکە. ئەوە نەک تەنیا ئەفسانەیە، بەڵکو ئەفسانەیەکی خراپە. نوسینی گوتاری درێژتر لەوانەیە بە ناڕاستەوخۆیی نمرە ببات، لەبەر ئەوەی دەرفەتی هەڵەکردن زیاتر دەبێت لە کاتی نوسینی وشە و ڕستەی زیاتر.
٤. گۆڕینی بابەت ڕێگەپێنەدراوە. خوێندکارەکان داوایان لێدەکرێت لەسەر بابەتێک بنوسن، کاتێک کەلێی تێناگەن بۆڕێگرتن لەوەی هەموو تاسکەکەیان لەدەست نەچێت بڕیار دەدەن لەسەر بابەتێکی تەواو جیاواز بنوسن. ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە گرنگ نیە نوسینەکە چەند جوانە، بابەتێکی جیاواز واتە سفر. یەکێکی تر لەو هەڵە باوانە بریتیە لە سڕینەوەی بەشێک لە بابەتەکە یاخود گوێنەدان بە ڕێنمایەکانی بابەتەکە. هەموو ئەو خاڵانەی کە پەیوەندیان بە بابەتەکە هەیە پیویستە بخرێنە ڕوو لەبەرئەوەی مامۆستاکان ئەو خاڵانە هەژمار دەکەن.
٥. مێشکێکی باش بۆ دەرخکردن لەوانەیە بتخاتە هەڵەوە. هەندێکجار بابەتەکان دووبارە دەبنەوە، ئەو خوێندکارە زیرەکانەی کە مێشکێکی بشیان هەیە لە دەرخکردندا گوتارەکان لەبەر دەکەن (ئەزبەردەکەن). ئەوە هەڵەیەکی خراپە چونکە مامۆستاکان دەگەڕێن بۆ گوتارە دەرخ کراوەکان.
٦. شێوەزار (accent) گرنگ نیە، دەربڕین گرنگە. ئایەڵتس تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوانەی کە قسەپێکەری رەسەنی ئینگلیز نین یاخود ئینگلیزی زمانی یەکەمیان نیە بۆیە کەس سزا نادرێ لەسەر نەبونی دیالێکتێکی باش. کێشەکە لێرەدا ئەوەیە هەمو کەس نازانی جیاوازی بکات لە نێوان قسەکردن بە دیالێکت و بە هەڵە دەربڕینی وشەکان. گرنگ ئەوە نیە تا چەند ئەو دیالێکتەی قسەی پێ دەکەیت بەهێزو باشە، دەربڕینی وشەکان بە دروستی پێویستە ئەگەر نا نمرە دەبات.
٧. ئەوە بیرۆکەکان نین کە گرنگن بەڵکو چۆنیەتی وەسف کردنیان گرنگە. زۆر لە خوێندکارەکان پێیان وایە دەربڕینی بیرۆکەی هەڵە زیان بە نمرەکانیان دەگێنێت. ڕاستیەکە ئەوەیە هیچ بیرۆکەیەک هەڵە نیە، وە شێوازی دەربڕینی بیرۆکەکان گرنگە نەوەک تەنیا بیرۆکەکان خۆیان.
٨. وشە گرێدەرەکان (Connective word) : زیاتر هەمیشە باشتر نیە. خوێندکارە زیرەکەکان دەزانن کە یەکێک لەو بابەتانەی نمرەی لەسەرە یەکێتی لە واتادا و لەگەڵ یەک گونجانی وشەکانە (coherence) و (cohesion)، ڕێگەیەکی باشتر ئەوەیە کە یەکێتیلە واتادای وشەکان (cohesion) پیشان بدەی لەجیاتی بەکارهێنانی وشە گرێدەرەکان. زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی وشە گرێدەرەکان کێشەیە، کە بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت و دەبێتە هۆی سزادان.
ئامۆژگاری: بۆ ئەوەی دوربی لە کێشە، واباشە بەئاگابی لە هەڵەکان هەروەها ڕاهێنانی تەواو بکەیت پێش تاقیکردنەوە. ئاشنابون بە یاساکانی تاقیکردنەوەکە بڕوابەخۆبوون دروست دەکات هەروەها ئەمەش کاردانەوەی لەسەر نمرەکەت دەبێت.
سەرچاوە: https://www.thoughtco.com/
وەرگێڕانی: لانە ئامانج محمود
قۆناغی چواری ئینگلیزی