تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دەبێ چەندە قورس بێت؟ ئایا تەواو ئامادەم؟ بە ڕێگای باوەڕپێکراو خۆم بۆ ئایەڵتس ئامادە کردووە؟ ئەی ئەگەر نمرەیەکی باش بەدەست نەهێنم؟ ئێستا دەبێ چی بکەم؟ کاتێک تاقیکردنەوەی ئایەڵتس نزیک دەبێتەوە هەندێک لە بەژداربوان هەست بە پەستانێکی زۆر دەکەن و ماوە ماوە بیر لەم پرسیارانە ئەکەنەوە. ئەگەر تۆ نیگەرانیت لە نزیک بونەوەی ئایەڵتس و شەوانە بە نائاسودەیی دەچیتە خەوەوە ئەوا لێرە چەند ڕێنمایی هەیە بۆ کۆتا ساتەکانی ئایەڵتس تا سودی لێ وەرگریت.
*دووم ڕۆژ پێش تاقیکردنەوە
بەیانییەکەی لە کاتژمێر٩:٠٠ تا ١١:٤٥ ڕاهێنانێکی ماوە درێژ لە هەموو بەشەکان بکە جگە لە بەشی قسەکردن، ئەم ڕاهێنانە وەک تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە ئەنجام بدە و بۆ هەر بەشێک کاتێک تەرخان بکە (۳۰+۱۰ خولەک بۆ گوێگرتن، ٦۰ خولەک بۆ خوێندنەوە، ٦۰ خولەک بۆ نوسین). بەشی قسە کردن جێبێڵە بۆ دوانیوەڕۆ، دواتر وەڵامەکانت هەڵسەنگێنە بۆ خەمڵاندنی نمرەکەت. دواتر پێداچونەوەی ئەو ڕاهێنانە بکەوە کە پێشتر کردوتن تا هەڵە باوەکانی خۆت بیر بێنەوە.
*ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوە
خشتەی کاتی ڕاهێنان بۆ قسەکردنت سەیر بکەوە: بیرت نەچێت پێداچونەوە بۆ خشتەی کاتت بکە، ئەگەر ڕاهێنانی قسەکردن کەوتوەتە دوانیوەڕۆ ڕێک دوای تاقیکردنەوەی نوسین ئەوا دڵنیابە لەوەی هەندێک خواردن و ئاو لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی بکەیت کاتێک ڕووبەڕوی ئەرکەکانی تاقیکردنەوە دەبیتەوە.
*پێداچونەوە بۆ تێبینیەکان و نوسینەکانت بکە
ئەگەر تیانوسێکت هەیە بۆ ئایەڵتس ئەوا پێداچونەوەی تێبینیەکانت بکە، هەروەها پێداچونەوەی هەموو نوسینەکانت بکە تا هەندێ لە دەربڕین و ڕستە و یاسا و مشتومڕەکانت بێتەوە بیر.
*حەسانەوە
لەم ڕۆژەدا هیچ ڕاهێنانێک مەکە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی پەستانی زیاتر ئەگەر نەتوانی بە باشی بیکەیت. دوای نانی ئیوارە ئەو شتانە ئامادە بکە کە بۆ ڕۆژی دواتر پێویستت پێیان دەبێت (ناسنامە، وێنەکەت، ژمارەی تۆمارکردن، ئاو). دواتر پشوبدە و دوا مەکەوە، وە دەتوانی سەیری هەواڵی ئینگلیزی بکەیت و گوێ لە موزیک بگریت پێش خەوتن.
*ڕۆژی تاقیکردنەوە
گەیشتنی پێشوەخت، بە گشتی تاقیکردنەوە کاتژمێر ٩:٠٠ دەست پێ دەکا بەڵام باشترە تۆ کاتژمێر ٨:٠٠ لە شوێنی تاقیکردنەوە ئامادە بیت چونکە ڕێگەت پێ نادرێ بچیتە ژوورەوە لە دوای کاتژمێر ٨:٣٠. بچۆ بۆ گەرماو پێش ئەوەی بچیتە تاقیکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕێگەشت پێدراوە بۆ چونە گەرماو لە ماوەی بەشی نوسین و خوێندنەوە بەڵام باشترە وایە کاتت بپارێزی و خۆت لەسەر تاقیکردنەوە چڕکەیتەوە چونکە کاتی تۆ سنوردارە.
*تەرکیز بخە سەر تاقیکردنەوە
بیر لە بابەتی تر مەکەوە و نیگەران مەبە سەبارەت بە نمرە، تەنیا ترکیز بخە سەر تاقیکرنەوەکەت وە هەوڵ بدە ئەوەی لە تواناتایە بیکەیت.
*سەرەتا پرسیارەکان بخوێنەوە
دوای وەرگرتنی پرسیارەکانی تایبەت بە گوێگرتن چاو بە هەموو پرسیارەکان بخشێنە تا ئامادەییت بۆ هەموو داواکاریەکان هەبێت.
*زۆر کات بە فیرۆ مەدە لەسەر یەک پرسیار
ئەگەر لە بەشی گوێگرتن توشی گرفت بوی تەنیا جوابێک بخەمڵێنە و بڕۆ بۆ پرسیارێکی تر، دەتوانی دواتڕ جواب دەیتەوە لە بەشی خوێندنەوە ئەگەر کاتی زیادەت هەبوو.
*لە زانییاریە کە سیەکانت دڵنیابەوە
لە کۆتاییدا بیرت نەچێت پێداچونەوەی زانیاری کەسیت بکەیت پێش ئەوەی پەڕەی وەڵامەکان ڕادەست بکەی.
ئەمانە چەند ڕێنمایەکن کە یارمەتیدەرت دەبن تا بتوانیت باش ئامادە بیت و زاڵ بیت بەسەر نیگەرانیەکانت و هەست بە ئاسودەیی بکەیت چەند ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوەکە. ئەو پەڕێ هەوڵی خۆت بدە و باوەڕت بە خۆت هەبێت.
سەرچاوە: https://magoosh.com/ielts/last-minute-ielts-tips/
وەرگێڕانی: ئاونگ رسول ابراهیم
دەرچووی زمانی ئینگلیزی