بە گوێرەی ئەو شێوازەی کە لە هەڵسەنگاندنی بەشی ئاخاوتنی ئایەڵتس لەبەرچاو دەگیرێت، ئەوا چوار ڕێگە و مەرج دەخەینە پێش چاو بۆ دانانی نمرەی (ئاخاوتن) لە تاقیکردنەوەکەدا، ڕەوانی و لکاندن، سەرچاوەی وشە، ئاستی ڕێزمان و ڕوونی، هەروەها چۆنیەتی لە دەربڕیندا. نوسەرانی ئەمڕۆ دەڵێن کە هەڵە باوەکانی (قسەکردن) لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتسدا لەسەر بنچینەی ئەم چوار پێوەرەی سەرەوە هەڵدەسەنگێندرێن. بۆیە ئەگەر دەتەوێت خۆت بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادەبکەیت، هەوڵبدە خۆت بپارێزی لەم هەڵانە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە.
بەم چەند ئامۆژگاریە سادانە زاڵبە بەسەر شڵەژانی تاقیكردنەوەی ئایەڵتس
یەكێك لە هەرە پرسیارە باوەكان كە لە لایەن ئەو خوێندکارانەوە دەكرێت كە پێشتر تاقیكردنەوەی ئایەڵتسیان كردوە، ئەوەیە كە چۆن بەسەر شڵەژانی تاقیكردنەوەی ئایەڵتس زاڵبن. زۆربەی خوێندکاران كاتی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی كارامەییەكانی قسەكردن، نوسین، ڕێزمان، وشەكاری بەكاردەهێنن، بەڵام گرنگی زۆر بە شڵەژانی كاتی تاقیكردنەوەكە نادەن. تەنانەت زۆربەی ئەو خوێندکارانەش كە متمانەیان بە خۆیان هەیە دەكەونە ژێر كاریگەری شڵەژانی تاقیكردنەوەكە. هەمیشە و بەردەوام گوێم لە هەمان گازندە دەبێت كە لەلایەن خوێندکارانەوە دەكرێت.
" نمرەی تاقیكردنەوەكانی كاتی ڕاهێنانم باشن، بەڵام كاتێ تاقیكردنەوەی ڕاستی ئایەڵتس دەكەم نمرەكانم زۆر دێنە خوارەوە. چی بكەم بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی ڕاستەقینە باشتر بە ئەنجام بگەیەنم، نەك تەنها كاتێ باشبم کە خەریكی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئامادەكاریم ؟"
شەش سەرچاوەی ناوازەی بێ بەرامبەر کە یارمەتیدەرن لە ئامادەکاری تاقیکردنەوەی ئایەڵتسدا
نهێنی تۆمارکردنی نمرەی بەرز چیە لە ئایەڵتسدا؟ ڕاهێنان، ڕاهێنان وە ڕاهێنانی زیاتر.
بە دڵنیایەوە هەمیشە ئەوە ڕێک ناکەوێت کە کەسێکی قسەپێکەری ڕەسەنی ئینگلیز بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەیت یاخود بابەتێک بخوێنیتەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئاستی تۆ، یاخود لەوانەیە بێزار بیت لە شێوازی وانە خوێندن بە هەمان ڕێگا هەموو کاتێک وە ئایا دەگەڕێیت بۆ ڕێگایەکی کەمێک جیاواز؟ هەندێک ڕاهێنانی نوسینی چێژبەخش، بۆ نمونە بیرۆکەی نوێ بۆ یارمەتیدان لە بەرەو پێش بردنی تەکنیکی تاقیکردنەوەکە.
لێرەدا هەندێک لە سەرچاوەی ئۆنلاین هەروەها وێبسایت هەن، لە هەمووی باشتر ئەوەیە کە زۆربەیان بێ فەرامبەرن.
ئەمانەی خوارەوە شەش سەرچاوەی ناوازەی چێژبەخشن و یەرمەتدەرن بۆ خۆئامادەکردن لە تەقیکردنەوەی ئایەڵتس: