ڕێزمان؛ ئەم وشەیە بە دەنگێكی ئەوەندە بەرز بڵێ كە بە لایەنی كەمەوە فێرخوازێكی ئینگلیزی لە ژوورەكە بترسێت!
با ڕووبەڕووی ببینەوە: خوێندنی ڕێزمانی ئینگلیزی هەمیشە چێژبەخش نیە. دەكرێت ئاڵۆز بێت، قورس و هەندێك جاریش بێزاركەربێت.
ئێستاشی لەگەڵ بێت، ئێمە بەردەوامین لە فێربوون و ڕاهێنان كردن لەسەر یاساكانی ڕێزمانی ئینگلیزی. بۆچی؟ چونكە زانیاری ڕێزمانی گرنگە بۆ گفتوگۆكردن بە زمانی ئینگلیزی.
ڕێزمانی ئینگلیزی گونجاو یەكێكە لە بنەماكانی توانستی زمان. ڕێزمان پێویستە بۆ نووسین و قسەكردن و تێگەیشتن.
بەڵام هەواڵە خۆشەکە لێرەیە: شارەزایی لە ڕێزمانی ئینگلیزی مەحاڵ نیە.
لە ڕاستیدا، لەگەڵ چەند ڕێنماییەكی گرنگی ڕێزمانی، دەتوانی بەسەر ئەو بەربەستانەدا زاڵ بیت كە فێرخوازانی ئینگلیزی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لەم بڵاوكراوەیەدا، ئێمە گرنگترین ١٢ ڕێنماییەكانمان دەخەینە ڕوو بۆ تێگەیشتن لە ڕێزمانی ئینگلیزی و بەدوور بوون لە هەڵەباوەكان. لە قورسترین حاڵەتدا بە باشترین شێوە ڕزگارت دەبێت!
١٢ ڕێنمایی بۆ ئاسانكاری كردن لە فێربوونی ڕێزمانی ئینگلیزیدا
١- ٣ یاسا بنەڕەتیەكانی بەكارهێنانی پیتە گەورەكان (كەپیتەڵەكان) لەبەر بكە
لەوانەیە پێت وابێت بەكارهێنانی پیتی گەورە لە ناوەكاندا یاسایەكی ڕێزمانی گرنگ نیە. سەرباری ئەوەش، ئەو وشانەی كە پیتە گەورەكان تێیدا بەباشی بەكارنەهێنراون ئاماژەیەكی خێران كە تۆ بە تەواوی شارەزای نووسینی ئینگلیزی نیت. بەكارهێنانی گونجاوی پیتە گەورەكان یارمەتی نووسینەكەت دەدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باشتر و ڕێكخراوتر و ڕاستتر دەربكەوێت.
هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە كە ئەمە تەنها بە لەبەركردنی یاسای بەكارهێنانی پیتە گەورەكان (كەپیتەڵەكان) دەكرێت، هەواڵە خۆشەکەش ئەوەیە كە یاساكان زۆر نین بۆ لەبەركردن. ئەمانە سێ یاسای بنچینەیین كە دەتوانی بەكاریان بهێنیت بۆ ئەوەی لەبیرت بێت كە كام وشە پیتی گەورەی تیادا بەكاردێت لە ئینگلیزیدا:
• یەكەم ووشە لە ڕستەدا. پێویستە پیتە گەورەكان بەكاربێنی بۆ یەكەم وشە لە ڕستەدا بێ گوێدانە ئەوەی كە چ جۆرە ووشەیەكە.
• ناوەكان. ئەمانە ناوی خەڵك و شوێن ڕۆژەكان و مانگەكان و كۆمپانیاكان، هتد. بۆ نموونە: Matthew, Helen, France, Tokyo, Mississippi, Microsoft, Saturday, January…
• نازناوەكان و ناونیشانەكان، وە هەروەها كورتكراوەكان. بۆ نموونە: Mr., Mrs., Doctor (Dr.), president, Lord, etc.
بۆ نمونەی زیاتر، زانكۆی تاوسن لیستی تەواوی ئەو وشانەی هەیە كە بە پیتی گەورە دەست پێدەكەن لە ئینگلیزیدا.
https://webapps.towson.edu/ows/capitalization_rules.htm
٢- Me و I ناتوانرێت لە شوێنی یەكتر بەكاربهێنرێن
پێت وایە كام لەم ڕستانەی خوارەوە لە ڕووی ڕێزمانیەوە ڕاستە؟
Matt and I went for a walk
Matt and me went for a walk
من و مات چووین بۆ پیاسە.
ئەگەر یەكەمت هەڵبژاردبێت، ئەوە ڕاست دەكەیت! لەگەڵ ئەوەشدا نیگەران مەبە ئەگەر وەڵامە هەڵەكەت هەڵبژاردووە. زۆرێك لە خەڵكی ڕەسەنی ئینگلیز ئەم یاسایانە تێكەڵ دەكەن، وە لەوانەیە زۆر جار گوێبیستی ڕستەی دووەم بیت لە گفتوگۆی ئاسایی دا هەرچەندە ڕاستیش نیە.
Me و I لە شوێنی یەكتر بەكارنایەن، لە پێكهاتەی ڕێزمانی جیاواز بەكاردێن.
I جێناوێكە كە وەكو بكەری ڕستە بەكاردێت. لە نموونەی یەكەمدا Matt and I went for a walk هەردوو Matt و I بكەری ڕستەكەن وە went كاری ڕستەكەیە.
Me جێناوێكە كە وەكو تەواوكەر (ئۆبجێكت) ڕستە بەكاردێت. Me پێویست دەبێت كاتێك كەسێكی تر كارێك ئەنجام دەدات. ئەگەر ڕستەكەی سەرەوە بەكاربێنین، بە تەواوی دروستە ئەگەر بڵێین Matt took me for a walk. ئەوا Matt بكەرە و Me تەواوکەرە لە ڕستەکەدا.
ناسینەوەی بكەر و تەواوكەرەكان یارمەتیت دەدات بۆ بەكارهێنانی ئەم جۆرە جێناوانە بەبێ هەڵە!
٣- وریابە لە كاتی بەكار هێنانی Your و You're
ئەمە لە ئێستادا باوترین هەڵەیە لە ئینتەرنێت! Your و You're زۆر لەیەکتری دەچن بەڵام مانا و بەكارهێنانی زۆر جیاوازیان هەیە.
Your ئامرازێکی خاوەنداریەتیە كە شتێك دەگەڕێنێتەوە بۆ تۆ:
نموونە:
- your dinner is getting cold
- نانی ئێوارەی تۆ سارد دەبێتەوە
- your friends have reserved a table for the party.
- هاوڕێكانت مێزەیەكیان گرتووە بۆ ئاهەنگەكە
- your work is impressive!
- ئیشەكەی تۆ سەرەنجڕاکێشە!
You're كورتكراوەی you are ـە
- You're nice to me. (You are nice to me)
- تۆ باشی لەگەڵ من.
- You're going to a party. (You are going to a party. )
- تۆ دەچیت بۆ ئاهەنگێك.
- You're a very successful writer. (You are a very successful writer. )
- تۆ نوسەرێكی زۆر سەركەوتووی.
هەڵەكان كاتێك ڕوودەدەن كە جێناوی خاوەنداریەتی و كاری ڕستەكە تێكەڵ دەكرێن، تەنانەت لەلایەن ئینگلیزە ڕەسەنەكانیش. لەوانەیە زۆر جار گرێی وەك Your wrong ببینی لە جیاتی (You're wrong)، You're sister لە جیاتی (Your sister)، ...هتد. ئەمانە هەڵەی ڕێزمانین. خۆ بەدوورگرتن لێیان ئاسانە. ئەم هەڵانە دووبارە مەكەوە!
٤- ووریابە لە كاتی بەكارهێنانی their و they're و there
ئەمە حاڵەتێكی تری تێكەڵاوكردنی جێناوەكان و كورتكراوەكان و ئاوەڵكارەكانە. با لەم باسەدا هەر یەكەیان ڕوون بكەینەوە.
Their دیاریكەرێكی خاوەنداریەتیە. لە كاتی بەكارهێنانیدا تۆ ئاماژە بەوە دەكەیت كە شتێك هەیە و (ئەوان) خاوەنی ئەو شتەن.
نموونە:
- Their car has broken down
- ئۆتۆمبێلەكەی ئەوان خراپ بووە.
- Their dinner party was a big hit.
- نانی ئێوارەی ئەوان زۆر نایاب بوو.
- It's not their child.
- ئەمە منداڵی ئەوان نیە.
They're كورتكراوەی they areـە هەر وەكو you're كە لە خاڵی ٣ بینیمان
- If they're not coming, I'm leaving early. (If they are not coming. I'm leaving early.)
- ئەگەر ئەوان نەیەن، من زوو دەڕۆم.
- They're so happy to have been invited! (They are so happy to have been invited!)
- ئەوان زۆر دڵخۆشن كە بانگهێشت كراون.
- She doesn't think they're going to like it. (She doesn't think they are going to like it.)
- ئەو پێی وانیە كە ئەوا بە دڵیان بێت.
There ئاوەڵكارێكە كە ئاماژە بە شوێنی شتێك دەكات، دیاریکراو بێت یان بەرجەستەکراو.
نموونە:
- Your keys are over there, on the table.
- كلیلەكانت لەوێن لەسەر مێزەكە.
- When we got there, the place was already closed.
- كاتێك گەیشتینە ئەوێ، شوێنێكە داخرابوو.
- There is more than one way to skin a cat. (An idiomatic expression)
- لە ڕێگایەك زیاتر بوونی هەیە بۆ ئەنجام. دانی كارێك ( قسەیەكی نەستەقە)
كاتێك لە جیاوازی نێوان ئەم سێ وشەیە تێگەیشتیت، هەرگیز جارێكی تر هەڵەی لەم شێوەیە ناكەی وەك: Their nice لە جیاتی They're nice و There dog لە جیاتی Their dog .
ئەم بەرهەمە كۆمیدیەی The Oatmeal چەند نمونەیەكی باو لە خۆی دەگرێت لەو هەڵانەی كە ڕوودەدەن لە كاتی تێكەڵاوكردنی جێناو و كورتكراوەكان.
٥- جیاوازیەكی ورد هەیە لە نێوان Must و Have to
مۆدەڵ ڤێربەكان لە ئینگلیزیدا ئاماژە بە لەوانەبوون و ناچاركردن و شتی زیاتر دەكەن. باوترین نمونەی مۆدەڵ ڤێرب ئەمانەن (can و must و will و shall و Must (must لەو جۆرەیە كە ئاماژە بە ناچاربوون و پێویستی دەكات بۆ ئەنجامدانی كارێک.
نمونە:
- I must wake up early to catch a morning train
- پێویستە من زوو لەخەو هەڵستم بۆ فریا كەوتنی شەمەندەفەری بەیانیان.
- We must understand the difference between "there" and "their" to be better English speakers.
- ئێمە پێویستە لە جیاوازی نێوان ”there" و "their" تێبگەین بۆ ئەوەی ببین بە قسەكەرێكی باشتری ئینگلیزی .
- She must do her homework.
- ئەو پێویستە ئەركی ماڵەوەی جێبەجێ بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین بڵێین :
- I have to wake up early to catch a morning train.
- پێویستە من زوو لەخەو هەڵستم بۆ فریا كەوتنی شەمەندەفەری بەیانیان.
- We have to understand the difference between "there" and "their" to be better English speakers.
- ئێمە پێویستە لە جیاوازی نێوان ”there" و "their" تێبگەین بۆ ئەوەی ببین بە قسەكەرێكی باشتری ئینگلیزی .
- She have to do her homework.
- ئەو پێویستە ئەركی ماڵەوەی جێبەجێ بكات.
هەردووكیان لە ڕووی ڕێزمانیەوە ڕاستن، كەواتە هیچ جیاوازیەكیان هەیە؟
بەڵێ!
جیاوازی نێوان must و have to ووردە. هەردووكیان ئاماژە بە ناچاركردن دەكەن، بەڵام must ئاماژە بۆ بیروڕا و پێشنیار دەكات. Have to دەستەواژەیەكە بە شێوەیەكی زیاتر بۆ ئەو ناچاركردنە دەرەكیانەی كە لە هێزی دەرەكیەوە دێت بەکاردێن.
كەواتە كاتێك دەڵێیت Someone must do her homework كەسێك پێویستە ئەركی ماڵەوەی ئەنجام بدات، ئەمە بیروڕای خۆتە. بەڵام كاتێك دەڵێیت: She has to do her homework. ئەو پێویستە ئەركی ماڵەوەی جێبەجێ بكات. ئاماژە دەكات بەوەی كە ئەمە پێویستە ئەركەكەی جێبەجێ بكات چونكە لە لایەنی دەرەكیەوە ناچار كراوە بۆ نموونە لەوانەیە مامۆستاكەی داوای لێبكات.
Must و Have to دەكرێت لە شوێنی یەك بەكاربهێنرێن لە ئینگلیزیەكی ئاسایی دا. بەڵام لە بارودۆخی فەرمیدا دەبێت ڕەچاوی جیاوازی نێوانیان بكەیت.
٦- هەمیشە ئاگادار بە لە گونجاندنی كار و بكەر لەگەڵ یەكتر.
یەكێك لە بنەما هەرە بنەڕەتیەكانی ڕێزمانی ئینگلیزی دەڵێت بكەری ڕستە پێویستە گونجاو بێ لەگەڵ كرداری ڕستەكە. بە واتایەكی تر، پێویستە كردارەكە ئەو شێوەیە وەربگرێت كە دەگونجێت لەگەڵ بكەرەكەی بۆ گەیشتن بە زمان پاراوی لە ئینگلیزیدا، گرنگە لە گونجانی نێوان بكەر و كردار تێبگەیت.
بكەری هەر ڕستەیەك دەكرێت تاك بێت یان كۆ، كە ئەمەش دیاری دەكات كردارەكە چ شێوەیەك وەردەگرێت. بۆ نموونە:
She likes pizza.
ئەو حەزی لە پیتزایە
They like burgers.
ئەوان حەزیان لە بێگەرە
ئەمانە نموونەی ڕستەی سادەن كە لە یەك بڕگە پێك هاتوون (بكەر و كردار)
بەڵام چی ڕوودەدات كاتێك ڕستەیەك ئاڵۆزتر دەبێت؟
كاتێك زیاتر لە بكەرێك بوونی هەبوو، وە بكەرەكان لەیەك درابوون لە ڕێگەی and ـەوە، ئەمە بكەری لێكدراوە وە بە كۆ هەژمار دەكرێت:
Lily and Tom want to order pizza. (They want to order pizza.)
لیلی و تۆم دەیانەوێت داوای پیتزا بكەن. (ئەوان دەیانەوێت داوای پیتزا بكەن.)
Matt and I are going for a walk. (We are going for a walk.)
من و مات دەچین بۆ پیاسە. (ئێمەدەچین بۆ پیاسە)
A book, a few cards and pencils were on the table. (They were on the table)
پەرتووكێك هەندێك كارت و پێنوس لەسەر مێزەكە بوون. (ئەوان لەسەر مێزەكە بوون.)
بەڵام ئێرە ئەو شوێنەیە كە شتەكان تێیدا ئاڵۆز دەبن. هەندێك جار بكەرەكە لەگەڵ زانیاریەكی زیادە بە یەكەوە دێت وە بەدواشیدا ئەمانە دێن: along with, together with, as well as, such as وە هی تریش. لەم حاڵەتانەدا بكەرەكە ناگۆڕدرێت بۆ بكەری لێكدراو وە كردارەكەش شێوەی كۆ وەرناگرێت:
Lily, just like Tom, wants to order pizza. (She wants to order pizza. So does Tom.)
لیلی هەروەك تۆم دەیەوێت داوای پیتزا بكات.
I, together with Matt, am going for a walk. (I am going for a walk. Matt is going with me.)
من لەگەڵ مات، دەچم بۆ پیاسە. (من دەچم بۆ پیاسە. مات لەگەڵ من دێت.)
تێبینی ئەوە بكە كە ئەمە ڕستەیەكی ناخۆشە، وە بەكارهێنانی بكەری لێكدراو لەم حاڵەتەدا پەسندترە، وەك من و مات Matt and I.
A book, along with a few cards and pencils, was on the table. (A book was on the table. There were also a few cards and pencils.)
پەرتووكێك، لەگەڵ چەند كارتێك و پێنوسی داردا، لەسەر مێزەكە بوون. (پەرتووكێك لەسەر مێزەكە بوو. هەروەها چەند كارتێك و پێنووسی داری لێبوو.)
تێبینی ئەوە بكە كە ئەم پێكهاتە ڕستانییانە زانیاری زیادە دەبەخشن كە دەكرێت لابدرێن و و ڕستەكەش پارێزراو بێت. ئەوكات زانیاری كەمتر دەبەخشن بەڵام لە ڕووی ڕێزمانیەوە هەر دروستە.
ڕێگایەكی سادە بۆ ئەوەی بكەر و كردار بەیەكەوە بگونجێنیت ئەوەیە كە جێناوێكی گونجاو لە شوێنی بكەرەكە دابنێین، هەروەك لە ڕستەی یەكەم لە سەرەوە كردمان.
Lily, just like Tom, wants to order pizza. (She wants to order pizza.)
لیلی، هەروەك تۆم، دەیەوێت داوای پیتزا بكات. (ئەو دەیەوێت داوای پیتزا بكات.)
Lily and Tom want to order pizza. (They want to order pizza.)
لیلی و تۆم دەیانەوێت داوای پیتزا بكەن. (ئەوان دەیانەوێت داوای پیتزا بكەن.)
كە جێناوی گونجاوت دانا لە شوێنی بكەرەكە و ڕستەكە بە واتاداری مایەوە، ئەوە گونجاندن بوونی هەیە لە نێوان بكەرەكەت و كردارەكەت!
٧- بكەر دیار لەگەڵ بكەر نادیار تێكەڵ بكە
لە زۆربەی ڕستە ئینگلیزیەكاندا، بكەرەكە ئەوەیە كە كارێك ئەنجام دەدات و لەلایەن كردارەكەوە وەسف دەكرێت. ئەمەش پێی دەڵێن ”بكەر دیار.”
نموونە:
While the children played a game in the backyard, their dad prepared dinner.
لەكاتێكدا منداڵەكان لە باخچەی پشتەوە یاریان دەكرد، باوكیان نانی ئێوارەی ئامادەكرد.
هەردوو بڕگەكانی ئەم ڕستەیە بكەر دیارن:
- منداڵەكان یاریان دەكرد.
- باوكیان نانی ئێوارەی ئامادە كرد.
لە نموونەكانی تردا، بكەرەكە كاری لەسەر كراوە (مەبەست لەو بەركارە ”ئۆبجێكت” كە لە شوێنی بكەر دانراوە.). كەسێكی تر كارەكە ئەنجام دەدات (واتە بكەرە ڕاستەقینەكە) ئەمەش ”بكەر نادیارە.”
While a game was played by the kids, dinner was prepared by their dad.
كاتێك یاریەك ئەنجامدرا لەلایەن منداڵەكانەوە، نانی ئێوارە ئامادە كرا لەلایەن باوكیانەوە.
ئەم ڕستەیەش دوو بڕگەی هەیە، وە هەردووكیان بە بكەر نادیار نووسراون:
The game was played (by the kids) while dinner was prepared (by their dad).
یاریەكە ئانجام درا (لەلایەن منداڵەكانەوە) لەكاتێكدا نانی ئێوارە ئامادە كرا (لەلایەن باوكیانەوە).
لەكاتێكدا بكەر نادیار پەسندترە بۆ بەكارهێنان بەپێی پێویست (نەوەك هەموو كاتێك)، پێویستە بزانی كە چۆن بكەر دیار و نادیار دەناسیتەوە و بەكاری دێنیت.
تێكەڵكردنێكی باشی بكەر دیار و بكەر نادیار ئینگلیزیەكەت وە بە تایبەتی نووسینی ئینگلیزیت هەمەجۆر و ڕەنگاو ڕەنگ دەكات. مەترسە لە تێكەڵكردن!
فەرهەنگەكانی ئۆكسفۆرد نموونەی زۆر باشتریان هەیە بۆ بەكارهێنانی بكەر دیار و نادیار.
٨- بۆ ئەو ناوانەی ئاماژە بە كۆمەڵێك دەكەن، دەق هەموو شتێكە
هەندك جار، ناوێكی تاك ئاماژە بۆ گروپێك لەخەڵك یان كۆمەڵێك لە شت دەكات. پێویستە كردارەكەی شێوەی كۆ وەربگرێت یان تاك؟ ئایا وشەی خێزان (family) تاكە یان كۆ؟ ئایا وشەی حكومەت (government) تاكە یان كۆ؟ ئەی چی دەربارەی وشەی جەماوەر (crowd) یان پۆل (flock)؟
ئەم جۆرە ناوانە ناسراون بە ناوی كۆمەڵ (collective nouns). بە شێوەی جیاواز و بە پێی دەق مامەڵەیان لەگەڵ دەكەیت.
سەرەتا، دیاری بكە كە تۆ ئینگلیزی بەڕیتانی یان ئینگلیزی ئەمریكی بەكاردێنیت.
لە ئینگلیزی ئەمریكیدا، ناوەی كۆمەڵ بەشێوەیەكی دیاری كراو كرداری تاك وەردەگرێ. بۆ نموونە :
My family loves me a lot.
خێزانەكەم منی زۆر خۆش دەوێت.
The American government is voting on this issue today.
حكومەتی ئەمریكی ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەم کێشەیە دەدات.
The cast was present for the movie premiere.
كاستەكە بۆ پێشەكی فیلمە سینەماییەكە پێشكەشكرا.
دوو حاڵەتی گرنگی شاز هەیە كە لە گفتوگۆی ئاساییدا ڕوبەڕووی دەبیتەوە، ئەم دوانەش: People (خەڵك) وە police (پۆلیس)
پۆلیس و خەڵك هەمیشە كرداری كۆ وەردەگرن.
The Boston police make weekly reports on the matter.
پۆلیسی بۆستۆن ڕاپۆرتی هەفتانە دەكەن لەسەر بابەتەكە.
People are starting to wonder what's going on.
خەڵك خەریكە تێدەگەن كە چی ڕوودەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە ئینگلیزی بەڕیتانیدا، ناوی كۆمەڵ لەوانەیە كرداری تاك یان كۆ وەربگرێت، بە پێی بەشەكانی تری ڕستەكە. ئەگەر ناوی كۆمەڵەكە ئاماژەی كرد بە گرووپێك كە وەك یەك بەش مامەڵە دەكەن، ئەوە كرداری تاك وەردەگرێت. ئەگەر ناوی كۆمەڵەكە بۆ چەند تاكێك یان بۆ چەند شتێك گەڕایەوە كە بە سەربەخۆیی مامەڵە دەكەن، ئەوە بكەری كۆ وەردەگرێت.
بۆ نموونە :
The visiting team is losing.
تیپی سەردانكەر دەیدۆڕێنی. (تیپ یەك بەشە كە لە بەشی دۆڕاوەكانە.)
My family are all coming to the wedding.
خێزانەكەم هەموویان دێن بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەكە. (خێزان دەگەڕێتەوە بۆ چەند خەڵكێكی جیاواز كە دێن بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەكە، مەرج نیە بە یەكەوە بێن.)
The staff disagree on the deadline for the project.
دەستەکە ناڕازین لەسەر دوامۆڵەتی پرۆژەكە. (دەستەکە كارمەندەكان دەگرێتەوە كە بیر و ڕای جیاوازیان هەیە دەربارەی دوامۆڵەتی پڕۆژەكە.)
كاتێك مامەڵە لەگەڵ ناوی كۆمەڵ دەكەن بە شێوەی تاك یان كۆ، دڵنیابەوە كە بە هەمان شێوە بەكاری بێنیەوە.
Incorrect: the team is on a winning streak. They beat every other team so far.
هەڵە: تیپەكە لەسەر هێڵی بردنەوەیە. ئەوان لە هەموو تیپێكی تریان بردووەتەوە تا ئێستا.
Correct: the team is on a winning streak. It beat every other team so far.
ڕاست: تیپەكە لەسەر هێڵی بردنەوەیە، ئەو لە هەموو تیپێكی تری بردۆتەوە تا ئێستا.
ڕێنمایی خاڵی شەشت لەبیر بێت، وە هەمیشە بكەر و كردار بەیەكەوە بگونجێنە. بەم شێوەیە جارێکی تر هەرگیز تووشی شڵەژان نابی لە ناوی كۆمەڵ.
٩- هەمیشە ڕستەی تەواو بەكاربێنە لە جیاتی ڕستەی ناتەواو
بنەما هەرە سەرەكیەكانی ڕستە لە ئینگلیزیدا دوو شتە، بكەر و كردار.
نموونە:
She sings.
ئەو گۆرانی دەڵێت.
I write.
من دەنووسم.
They survived.
ئەوان ڕزگاریان بوو.
بوونی بكەر و كردار پێوێستیەكی ڕستەی ئینگلیزیە. ئەگەر هەر یەكێك لەمانە بوونی نەبێت، ئەوە ڕستەكە تەواو نیە. وە دەبێتە ڕستەیەكی ناتەواو:
Walking past the house.
تێپەڕین بەلای خانووەكەدا.
Survived the ordeal.
ڕزگاربوو لە ناخۆشی.
Prefer this sandwich.
پەسند دەكات ئەم ساندویچە.
ڕستە ناتەواوەكان باش نیە بە تەنیا بەكار بهێنرێن. نموونەكانی سەرەوە دەكرێت بە ئاسانی بكرێن بە ڕستەی تەواو یان ببنە بەشێك لە ڕستەی تر. بۆ نموونە:
Walking past the house, I noticed the lights were on.
لە كاتی تێپەڕین بەلای خانووەكەدا، من تێبینی ڕووناكیەكانم كرد پێكرابوون.
She is happy to have survived the ordeal.
ئەو دڵخۆشە كە لە ناخۆشیەكە ڕزگاری بووە.
I would prefer this sandwich.
من ئەم ساندویچە پەسند دەكەم (من ئەم ساندویچەم هەڵدەبژێرم.)
بیكە بە یاسا بۆخۆت كە هەمیشە ڕستەی تەواو بنوسە. سەیری بكە بزانە بكەر و كردار هەیە لە ڕستەكەتدا. ئەگەر نەبوو بۆی دابنێ! بەیەكەوە بەستنی ڕستە ناتەواوەكان بۆ دروستكردنی ڕستەیەكی ئاڵۆزتر قسەكردن و نووسینی ئینگلیزیت ڕاست و جیاواز دەكات.
١٠- هەندێك كلكە پرسیار فێربە بۆ ئاسانكاری ژیانت
تۆ ئەو پرسیارە بچووكانە دەناسیت كە لە هەندێك كات بۆ كۆتایی ڕستە زیاد دەكرێن، وانیە؟
ئەمانە پێیان دەگوترێت كلكە پرسیار، وە ئەوان ڕێکوپێکن، ئەی وانیە؟
ئەوان ژیانت ئاسانتر دەكەن، بەتایبەتی لە گفتوگۆیەكی ئینگلیزیدا، چونكە ئەوان واتلێدەكەن بە ئاسانی بتوانی ڕستەكە بگۆڕی بۆ پرسیاری بەڵێ و نەخێر (ئەو پرسیارانەن كە بە بەڵێ یان نەخێر وەڵام دەدرێنەوە).
یاسای دروست كردنی كلكە پرسیار سادەیە، ئەگەر فرمانی سەرەكی ڕستەكە ئەرێ بوو، ئەوە كلكە پرسیارەكە نەرێ دەبێت. ئەگەر فرمانی سەرەكی ڕستەكە نەرێ بوو (واتە not ی تێدا بوو)، ئەوە كلكە پرسیارەكە ئەرێ دەبێت. كلكە پرسیار هەمیشە لەگەڵ فرمانی سەرەكی ڕستەكە دەگونجێت.
She forgot her lunch, didn't she?
ئەو نانی نیوەڕۆی لەبیرچوو، وانیە؟
She didn't forget her lunch, did she?
ئەو نانی نیوەڕۆی لەبیر نەچوو، وایە؟
He isn't going to the party, is he?
ئەو ناچێت بۆ ئاهەنگەكە، وایە؟
He is going to the party, isn't he?
ئەو دەچێت بۆ ئاهەنگەكە، وانیە؟
سەرەڕای ئەوەش، شتێكی جیاواز هەیە دەبێت لەبیرت بێت، ئەگەر فرمانی سەرەكی ڕستەكە ”I am” بێت ئەوە كلكە پرسیارەكە ”aren't I” دەبێت.
I am going to have to change my plans, aren't I?
من پێویستە پلانەكانم بگۆڕم، وانیە؟
ئەگەر كورتكراوە بەكارناهێنی بۆ دروستكردنی كلكە پرسیاری نەرێ، وریا بە لە دانانی ”not” لە شوێنی خۆی.
She forgot her lunch, did she not?
ئەو نانی نیوەڕۆی لەبیركرد، وانیە؟
He is going to the party, is he not?
ئەو دەچێت بۆ ئاهەنگەكە، وانیە؟
پێویستت بە نموونەی زیاترە؟ دەستەی بەڕیتانی بنەماكانی كلكە پرسیار ڕوون دەكاتەوە لەگەڵ دابینكردنی نموونەی زیاتر!
١١- ئاسودە بە لە بەكارهێنانی ئامرازە جیاكراوەكان.
هەركاتێك ئامرازێك لە كارەكەی جیاكرایەوە لە ڕستەدا. (یان هەر هیچ بەركارێكی نەبوو)، ئەمە دەبێت بە ئامرازی جیاكراوە.
Whom are you talking to?
تۆ قسە لەگەڵ كێ دەكەیت؟
You can come downstairs; there's nothing to be afraid of.
تۆ دەتوانیت بێیتە نهۆمی خوارەوە، هیچ شتێك نیە كە لێی بترسی.
بیرۆكەیەكی ڕێزمانی هەیە كە دەڵێت ئامرازە جیاكراوەكان قبوڵكراو نین. لەوانەیە تووشی بەرەنگاری ببیتەوە لەگەڵ ئینگلیزێكی ڕەسەن كە پێی وایە كۆتایی هاتنی ڕستە بە ئامراز هەڵەیە. هەر چۆنێك بێت ئامرازە جیاكراوەكان هەڵەی ڕێزمانی نین.
لە ڕاستیدا، دووركەتنەوە لە ئامرازە جیاكراوەكان لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ڕستەی نەگونجاو! بۆ نموونە:
To whom are you talking?
تۆ لەگەڵ كێ قسە دەكەیت؟
You can come downstairs; there's nothing to which to be afraid.
تۆ دەتوانیت بێیتە نهۆمی خوارەوە; هیچ شتێك نیە كە لێی بترسیت.
ئەم ڕستانە ڕاستن، زۆر خوازراو نین. هەركە لە ئامرازە جیاكراوەكان و یاسا ڕێزمانیەكان تێگەیشتیت ئەوە بەكارهێنانیان لەلات ئاسایی بێت!
١٢- بەڵام ئاگاداری شێوەی سێیەمی کرداربە لە ڕستە ئاڵۆزەکاندا:
ئەو وشانەی كە لە فرمانەوە وەرگیراون زۆربەی كات لە سەرەتای ڕستەی پاڕستەوە دێن.
Doing my homework, I noticed that a few of my notes were missing.
لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی ماڵەوە، هەستم كرد كە كەمێك لە تێبینیەكانم بزر بوون.
That little girl, having dropped her ice cream, is crying uncontrollably.
ئەم كچە بچووكەی، بەهۆی بەربوونەوەی دۆندرمەكەی، بە خراپی دەگریا.
Born in Canada, he spoke English flawlessly.
لە كەنەدا لەدایك بووە، بۆیە بە بێ هەڵە بە ئینگلیزی قسە دەكات.
لەم حاڵەتانەدا، فرمانەكان هەمیشە پەیوەندیان بە بكەرەكەوە هەیە. وەسفی ئەو كردارە دەكەن كە بكەرەكە ئەنجامی دەدات یان ئەو بارودۆخەی بكەرەكەی تێدا.
ئەم نموونانەی سەرەوە هەمان مانایان دەبوو ئەگەر بەم شێوەیەی خوارەوە نووسرابان:
While I was doing my homework, I noticed that a few of my notes were missing.
لە كاتێكدا ئەركی ماڵەوەم جێبەجێ دەكرد، هەستم كرد كە كەمێك لە تێبینیەكانم بزر كردووە.
That little girl has dropped her ice cream and is crying uncontrollably.
كچە بچوكەكە دۆندرمەكەی بەرداوەتەوە و بە خراپی دەگریت.
Because he was born in Canada, he spoke English flawlessly.
لەبەرئەوەی ئەو لە كەنەدا لەدایك بووە، بەبێ هەڵە بە ئینگلیزی قسە دەكات.
فرمانەكان دەكرێت ببنە هۆی كێشە بۆ فێرخوازانی ئینگلیزی; بەڵام فێرخوازان دەتوانن ئاسانكاری بۆخۆیان بكەن لە لەبیركردن و تێكەڵكردنی پەیوەندی نێوان بكەر و فرمانەكە. وە باوترین هەڵە كە فێرخوازانی ئینگلیزی (تەنانەت قسەكەرانی ڕەسەنی ئینگلیزی!) دەیكەن بەكارهێنانی فرمانێكە كە لەگەڵ بكەری ڕستەكە نەگوجێت.
Walking to the university, the rain started to fall, so he opened his umbrella.
لە كاتی ڕۆیشتن بۆ زانكۆ، باران دەستی پێكرد، بۆیە ئەو چەترەكەی هەڵدا.
ئەم ڕستەیە ڕاست نیە! بە ڕوونی دیارە كە ئەوە كوڕەكە بوو كە دەڕۆیشت بەرەو زانكۆ، نەوەك بارانەكە. بەڕێگایەكی ڕاستی زانستی بەم شێوەیە دەبێت:
Walking to the university, he opened his umbrella, because the rain started to fall.
لە كاتی ڕۆیشتن بۆ زانكۆ، ئەو چەترەكەی هەڵدا، چونكە باران دەستی پێكرد
نمونەی هەڵەیەكی تر:
Having traveled around the world, few countries impressed me more than New Zealand.
لە گەڕان بە دەوری جیهاندا، كەم وڵات كاریان لە من كرد بەشێوەیەكی زیاتر لە نیوزلاند.
لێرەدا، فرمانەكە وا لە مانای ڕستەكە دەكات كە وا دەربكەوێت كە وڵاتەكان گەشتیان كردووە بە دەوری جیهاندا . دەتوانی ڕستەكە بە ڕاستی بنوسیەوە بەم شێوەیە :
Having traveled around the world, I was impressed by few countries more than New Zealand.
لە گەڕان بە دەوری جیهاندا، بە كەم وڵات كاریگەر بووم وەك بە نیوزلاند.
یاخود:
Few countries impressed me more than New Zealand during my travels around the world.
كەم وڵات كاریان لە من كرد زیاتر لە نیوزلاند لە ماوەی گەشتەكەم بە دەوری جیهان.
لەوانەیە وای ببینی كە ئەم جۆرە فرمانانە دەبنە هۆی سەرلێشێواندن یان هەڵەی ڕێزمانی كە دەبێتە هۆی دەركەوتنی لاوازی نووسینەكەت. بە پێچەوانەی جێناوە جیاكراوەكان وا باشە خۆت بە دووربگریت لەم جۆرە فرمانانە!
لەوانەیە ڕێزمانی ئینگلیزی بەشی دڵخوازی تۆ نەبێت لە فێربوونی ئینگلیزیدا، بەڵام بێ ورە مەبە. هەنگاو بە هەنگاو فێری بە، یەك ڕێنمایی لە كاتێكدا، بەم شێوەیەیە كە دەبیتە شارەزا لە زماندا. لەم ١٢ ڕێنماییە ڕێزمانیەدا، هەڵە باوەكانمان خستە ڕوو كە فێرخوازانی ئینگلیزی ڕوبەڕووی دەبنەوە. ئەمانە جێبەجێ بكە و دەبیتە شارەزای ڕێزمانی ئینگلیزی لە كاتێكی زۆر كەمدا. بەختێكی باش!
سەرچاوە: fluentu.com
وەرگێرانی: نازەنین محمد
خوێندکاری قۆناغی چوار - ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە