فەرهەنگی لۆنگمانی ئینگلیزی – ئینگلیزی بە دەنگی ڕستەکانیشەوە بۆ iOS و Android بەخۆڕایی دابگرە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەهۆی ئەوەی وتار و نوسینم هەیە لەسەر فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەوا بەردەوام پرسیاری ئەوەم لێ دەکرێت چ فەرهەنگێک بەکاردەهێنم و کامەیانم لەلا پەسەندە. لەوەڵامدا بۆ ئەو پرسیارە بێگومان لۆنگمان یەکێکە لەو فەرهەنگانەی بەردەوام ڕۆژانە بەکاریدەهێنم و پێشنیار بۆ خوازیارانی زمانی ئینگلیزی دەکەم بەکاریبهێنن. بەڵام کاتێک پێیان دەڵێم لەسەر ئەپستۆر و گووگڵ پلەی بەبێ بەرامبەر نییە و دەبێت بیکڕیت ئەوا بێگومان ئەو پارەیە بەهەموو کەسێک نادرێت و وە شێوەی کڕینەکەیشی لەوانەیە هەموو کەسێک لێی نەزانێت بۆیە دەبێتە هۆی ئەوەی فێرخوازان پاشەکشە بکەن لە ڕووکردنە بەکارهێنانی ئەم فەرهەنگانە بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی پڕۆژە سەرچاوەکراوەکان ئەم ئاستەنگە لابراوە و هەمووان دەتوانین بێ بەرامبەر زۆرترین فەرهەنگەکان بەکاربهێنن. بفەرموون لەگەڵم بن و لەم وتارە بەیەکەوە فێردەبین چۆن لەسەر مۆبایلەکانمان جا ئای ئۆ ئێس یان ئەندرۆید بێت بتوانین فەرهەنگی لۆنگمانی بەناوبانگ بە تەنانەت دەنگی ئەو ڕستانەش کە وەکو نمونە لەگەڵ وشەکان هەیە دابگرین و چێژ لەفێربوونی زمان وەرگرین.

جا بۆ ئەوەی تێکەڵی ڕوونەدات شێوەی دابەزاندنەکە بۆ هەریەک لە سیستەمەکان بە جیا ڕووندەکەمەوە.

تێبینی: قەبارەی فایلەکان زیاترە لە ١ گێگابایت و لەبەرئەوە پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت دڵنیایی بکەوە لە بوونی یەکە واتا باڵانسی تەواو لە ئینتەرنێتەکەت و پاشان هەنگاوبنێ.

هەنگاوەکان بۆ ئەندرۆید:

  1. سەرەتا ئەپی MDict لەم لینکەوە (Download) دابەزێنە و لەسەر مۆبایلەکەت جێگر واتە Installـی بکە.
  2. ئێستا داتابەیستی فەرهەنگی لۆنگمان ٦ لەم دوو بەستەرەی خوارەوە دابگرە. کە لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە بێت ئەوا باشترە، ئەگەرنا لەڕێگەی کۆمپیوتەریش دەتوانیت فایلەکان دابگریت و پاشان بە کەیبڵێک بیانگوازیتەوە ناو مۆبایل یان تابلێتە ئەندرۆیدەکەت.
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)
    ئەگەر ئەم دوو بەستەرە کاریان نەکرد ئەم دوو بەستەرەی خوارەوە بەکاربهێنن:
    بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)
  3. دوای ئەوەی فایلەکانت داگرتن لەناو File Managerـی مۆبایل یان تابلێتە ئەندرۆیدەکەت ئەو دوو فایلەی داتگرتوون بیانگوازەرەوە فۆڵدەرێکی نوێ و تۆش دەتوانیت دانەیەکی نوێ دروست بکەیت و ناوی بنێت بۆ نمونە Mdicts و فایلەکان لەناویدا دابنێیت بە Copy و Paste واتە لەبەرگرتنەوە و لکاندن.
  4. ئێستا ئەو ئەپەی کەناوی MDictـە و لە هەنگاوی یەکەم داتگرت و جێگیرت کرد بیکەوە. دوای ئەوەی کردتەوە شوێن ئەم وێنانەی خوارەوە بکەوە بۆ ئەوەی بتوانیت فەرهەنگەکە کە لەهەنگاوی ٢ دامانگرت هاوردە بکەینە ناو ئەپەکە و بەمەش تۆ دەبیتە خاوەنی فەرهەنگی لۆنگمان و دەتوانیت چێژ وەرگریت لەفێربوونی زمانی ئینگلیزی لەڕێگەی ئەم فەرهەنگە نازدارەوە.

     

 

هەنگاوەکان بۆ ئای ئۆ ئێس:

  1. سەرەتا ئەپی MDict لەم لینکەوە (Download) لە ئەپستۆر دابەزێنە.
  2. ئێستا داتابەیستی فەرهەنگی لۆنگمان ٦ لەم دوو بەستەرەی خوارەوە دابگرە. کە بێگومان بۆ ئای ئۆ ئێس دەبێت لەڕێگەی کۆمپیوتەریش فایلەکان دابگریت و پاشان بە کەیبڵێک لەڕێگەی ئایتونز بیانگوازیتەوە ناو ئایفۆن یان ئایپاد یان ئایپۆدەکەت.
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)
    ئەگەر ئەم دوو بەستەرە کاریان نەکرد ئەم دوو بەستەرەی خوارەوە بەکاربهێنن:
    بکە بۆ داگرتنی فایلی یەکەم (قەبارە ١١٥ مێگابایت)
    کرتە بکە بۆ داگرتنی فایلی دووەم (١,٣ گێگابایت)
  3. دوای ئەوەی فایلەکانت داگرتنە سەر کۆمپیوتەرکەت، ئێستا ئایتونز بکەرەوە و بچۆ بەشی ئەپەکان و پاشان iTunes File sharing و لەوێ ئەپی MDict بدۆزەرەوە و پاشان لەڕێگەی دوگمەی Add فایلەکان زیادبکە ناو ئەپەکەوە، وەکو لەم وێنانەی خوارەوە ڕوونم کردووەتەوە.
       
  4. دوای ئەوەی بەسەرکەوتووی فایلەکە زیادبوو، ئێستا ئەپی Mdict لەسەر مۆبایلەکەت بکەرەوە و پیرۆزە بوویتە خاوەنی لۆنگمان بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر. بگەڕێ بەدوای وشەکان و وردترین زانیاری دەربارەی وشەکان لەگشت ڕوویەکەوە وربگرە.
  5. وریابە ئەپی Mdict لەکاتی گەڕان هەستیارە بە پیتی گەورە واتە Capital و پیتی بچوک واتە Small بۆیە کە زانیت لەسەر تەختەکلیل واتە کیبۆرد دوگمەی Shift ئەم دوگمەی سەهمێکی بچوکی لەسەرەو و ڕووی لە سەرەوەیە ئەوا تۆ لایبەرە چونکە زۆربەی وشەکان بە پیتی بچوک دەست پێدەکەن جگە لەو وشانە نەبێت کە ناوی شوێن و شتەکانن.

 

تێبینی: ئەپی MDict بۆ سیستەمی ویندۆزیش بەردەستە بەمەش کە تۆ خاوەنی لاپتۆپیت و سیستەمی ویندۆزی لەسەرە دەتوانیت ئەم فەرهەنگەی لەسەر بەکاربهێنیت. لەم بەستەرەوە ئەپی MDict بۆ ویندۆز دابگرە و ئەم دوو فایلەی لە هەنگاوەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئاماژەم پێکردوون دایانبگرە و لەڕێگەی ئەپی MDict بۆ ویندۆز بیانکەرەوە و پیرۆزە ئێستا تەنانەت لەسەر لاپتۆپەکەشت خاوەنی لۆنگمانیت بەخۆڕایی.

نوسینی: سەردار عبدالله

سەرچاوە: www.kitn.net