دید
دیدی سەرەکی سێنتەرەکەمان بریتییە لەوەی ببێتە دامەزراوەیەکی ناسراو و چالاک. واتە مەبەستی ئێمە تەنها لە کردنەوەی کۆرسی زمان یان ئامادەکردنی فێرخواز و دەرچونی لە تاقیکردنەوە نێو دەوڵەتییەکانی زمان کورت نەبۆتەوە. بەڵکو مەبەستمانە سێنتەرەکەمان ببێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان. بەدەستهێنانی وەها ئامانجێکیش بە دەستەبەرکردنی پێشوەختەی ستانداردی نێودەوڵەتی و نوێگەری لە سیستەمی خوێندندا دەکرێت، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمیانەی جیهاندا بگونجێت.
پەیام
مەبەستی سێنتەری زمان و پەرەپێدان بریتییە لەوەی پەروەردەیەکی ئەکادیدمی نمونەیی پێشکەشی فێرخواز بکات، بە شێوەیەک کە پاڵنەربێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. لە رێگەی دەستەیەکی لێهاتوو و دەستەبەرکردنی زانیاری بەپێز خوێندکار دەرفەتی ئەوەی بۆ دەرەخسێت کە سود لەهەر هەلێک وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی زمان و تێگەیشتن. جگە لەمەش، دەستەکەمان هانی فێرخواز دەدات بەمەبەستی پەرەپێدان لە بواری پێویستدا کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ گەشەی کەسیی.