دەستەی کارگێری


صلاح بابكر حسێن - بەڕێوەبەر

صلاح بابكر حسێن

بەڕێوەبەر

عبدالله فتاح بالو - لێپرسراوی هۆبەی خوێندنی بەرایی

عبدالله فتاح بالو

لێپرسراوی هۆبەی خوێندنی بەرایی

سەردار عبدالله حسێن - لێپرسراوی هۆبەی کۆرسی ئەکادیمی

سەردار عبدالله حسێن

لێپرسراوی هۆبەی کۆرسی ئەکادیمی

هانا خالید - -

هانا خالید

-

ئارام حاجى عزيز - -

ئارام حاجى عزيز

-

کۆسرەت یوسف ئەحمەد - -

کۆسرەت یوسف ئەحمەد

-

شەوبۆ علی عبدالله - -

شەوبۆ علی عبدالله

-

محمد علی عبدللە - -

محمد علی عبدللە

-

وریا مصطفى - -

وریا مصطفى

-

----- - -

-----

-

صلاح بابكر حسێن

صلاح بابكر حسێن

بەڕێوەبەر


صلاح بڕوانامەی ماستەری لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی نۆرسومبیریا لە نیوکاسڵ بەدەست هێناوە لە بواری زمانەوانی کارەکی بۆ TESOL و لە ئێستادا فێرخوازی دکتۆرایە لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر. پێش بوونی بە بەڕێوەبەر لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان، صلاح سکرتێری ڕێکخراوی Swedish Tonesglare بوو و لەناوخۆی هەرێمی کوردستان کاریدەکرد. مەبەستی ڕێکخراوەکە بریتیبوو لە دروستکردنی خوێندنگای ناوەندی بۆ زیاترکردنی هەلی دەستگەیشتنی گشتی بە پەروەردە و فێرکردنی شارستانی. ئامانجی Tonesglare تەنها بۆ ئەوە نەبوو ستاندەردەکانی پەروەردە و فێکردن بەرزبکاتەوە، بەڵکو پێشکەشکردنی هەلێک بوو بە فێرخوازان بۆ زیاتر فراوانترکردنی ئەزموونیان، و بەرزترکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتیان و هەروەها بۆ زیاتر نزیکبوونەوە و بەهێزترکردنی وابەستەبوونیان بوو بە بەشداریکردن لە پڕۆسەی دیموکراتی. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٤، صلاح پەیمانگای کاردۆنیا بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بەبوونی ٥ ئۆفیس لە شارەکانی کوردستان و هەروەها پەیمانگای کۆمپیوتەری تایبەتی ڕانیەی دامەزراندووە. بۆ زیاتر ئاشناکردنی جیهان بە جینۆساید و کۆمەڵکوژی کە خەڵکی کورد لەژێر ڕژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق ئازاری بەدەستەوە چەشتووە، صلاح پەیوەندیەکی پتەوی گەشەپێداوە لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمریکای بەناوی American Genocide Watch (هاوپەیمانی نوێدەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە جینۆساید) و هەروەها سەرۆکەکەی بەناو دکتۆر گریگۆری ستانتۆن. سەرباری ئەوە ئەو کاری لەسەر کۆکردنەوەی کۆمەکی کردووە بۆ ئاژانسەکانی وەکو Heartland Alliance و Iraqi Al-Amal Association و ڕێکخراوی Public Aid و هەروەها ئەو دەستانەی کە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بە بەرزکردنەوە و پشتگیریکردنی دەستپێشخەری بۆ کێشەی پەروەردەیی و یەکسانی ڕەگەزی و مافەکانی مرۆڤ و هەروەها پاراستنی ژنان و منداڵان. خولیای صلاح بریتییە لە باشترکردنی جۆرایەتی فێربوون و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی و شارستانی و هەروەها گەشت کردنیش. لە هەردوو ژیانی تایبەتی و لێهاتوویدا، خۆی بە فێرخوازێکی بەردەوام هەژمار دەکات. صلاح لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە بەڕێوەبەری سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕینە. بەرپرسیارییەتییەکانی ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرن: • هاوکاریکردن و ڕێکخەری کردن لەگەڵ دەستەی وانەبێژ و کارگێری لە بەڕێوەبەردنی سێنتەری پەرەپێدان و زمان. • دڵنیایی و جەختکردنەوە لەوەی دەستەی کارگێری و مامۆستایان لە ئاستی پێویستی پیشەکانیانن. • مانەوە لەگەڵ ستراتیژییەکانی پەرەپێدانی زمان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەست و تایبەتن بە فێرکردن و فێربوونی زمانی ئینگلیزی. • بەردەوامیدان و باشترکردنی ستانداردەکانی فێربوون و فێرکردن لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان و هەروەها دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی کە گونجاو و هاندەر و جوڵاو و ڕێک بێت. • یارمەتیدانی سێنتەر لە گەشەسەندنی تەواوی مەبەستەکانی و هەروەها لە بەدەستهێنانی ڕێسا و ئامانجە کارگێرییەکانیدا. • قبوڵکردنی دەستەی وانەبێژ لەکاتی داواکردنی کار لە سێنتەر. • چاودێریکردن و بەرزکردنەوەی ڕووداوەکانی سێنتەر و هەروەها چالاکی زیاتری پەیوەست بە پڕۆگرامی خوێندنەوە.
محمد علی عبدللە

محمد علی عبدللە

-


سەرەرای کارکردنی لە دوکانی کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، محمد توانی چوار ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسی بەسەرکەوتوویی تێبپەرێنێت. بونی زۆربەی سەرچاوەکانی ئینتەرنێت بە ئینگلیزی یارمەتیدەرێکی باشی محمد دەبێت بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئینگلیزییەکەی. لە ئێستادا وەک "یاریدەدەری وەرگێر" لە زانکۆی راپەرین دا کاردەکات و هاوکات وەرگێری فەرمیشە بۆ وەرگێرانی بەڵگە یاساییەکان.
عبدالله فتاح بالو

عبدالله فتاح بالو

لێپرسراوی هۆبەی خوێندنی بەرایی


......
سەردار عبدالله حسێن

سەردار عبدالله حسێن

لێپرسراوی هۆبەی کۆرسی ئەکادیمی


دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی بەکالۆریۆسم بەدەست هێنا لە زانکۆی کۆیە و و یەکێک بووم لە خوێندکارە یەکەمەکانی بەشەکەم، ڕاستەوخۆ وەکو یاریدەدەری وەرگێر لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەمان زانکۆ دەست بەکاربووم. بۆ ماوەی نزیکەی ٢ ساڵ لە فاکەڵتی ئەندازیاری وەکو وەرگێر و پسپۆڕی ئایتی کارمکرد و پاشان ڕاژەکەم گواستەوە زانکۆی ڕاپەڕین و لەوێ لە سێنتەری زمان دەست بەکاربووم، کە ڕێک ساڵی ٢٠١٥ مانگی ٤ بوو.

بە خۆشحاڵییەوە لەم کاتەوە تا ئێستاش بەوپەڕی تواناوە کارم کردووە لە بەرەوپێشبردنی ئەم سێنتەرە لەگەڵ هاوکارانم و چەندان پڕۆژەمان دەست پێکردووە و هەندێکیان جێبەجێکراون و هەندێکیش لە پلاندان. لێرە سەرباری ئەوەی وەکو لێپرسراوی کۆرسە ئەکادیمییەکان کاردەکەم، وەکو بەرێوەبەری دیجیتاڵ میدیا کاردەکەم و لە هەمان کاتیشدا وەکو تیم لە گشت کارە کارگێرییەکانی سێنتەری زمان بەشدارم.

بە شانازییەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بە سکۆڵەرشیپێک لەسەر پڕۆگرامی ئیراسموس موندوس مەرحەبا بۆ خوێندنی ماستەر ڕۆیشتم بۆ وڵاتی ئیسپانیا و لە زانکۆی ئەلمێریا بە پلەی نایابی باڵا ماستەرم لە زمانی ئینگلیزی بەدەست هێنا. بەو پەڕی سەربەرزیەوە لە ئێستادا هەڵگری ئەو بڕوانامەیەم و خوازیاریشم بواری ترم بۆ بڕەخسێت درێژە بە خوێندن بدەم تا بتوانم زیاتر و زیاتر خزمەت بکەم.

سەرەڕای خوێندنی ئەکادیمیم، ئەزموونی نوسەری و ڕۆژنامەوانیم لە بواری تەکنەلۆژیا هەیە بۆ ماوەی زیاتر لە ٩ ساڵە. لە هەریەکە لە گۆڤاری ئایتی و بایت و ماڵپەڕی کوردپڕۆگرام کارمکردووە. ئێستاش وەکو بەڕێوەبەری گشتی باوەڕپێکراوترین ماڵپەڕی تەکنەلۆژی بە ناوی Kitn.net کاردەکەم، کە خۆم دامەزرێنەریم. لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠٠ بابەتی بڵاوکراوە و چەندین وتار و کتێبێکی وەرگێردراوم هەیە.

زۆر ئارەزووی فێربوونم و ئەزموونی جیاوازم هەیە و زۆرجار سەرکێشی دەکەم لە زۆر کاردا و دەمەوێت تواناکانی خۆم بەکاربهێنم بە شێوەیەکی کرداری، چونکە پێم وایە ئێمە هەموومان خاوەن بەهرەین بەڵام بوێری پێویستە. لێتان نەشارمەوە، لە کاتی بەتاڵدا ئارەزووی پشوو وەرگرتنم هەیە بەڵام هێشتاش بیر لە پڕۆژەکانی داهاتوو و جێبەجێکردنیان دەکەمەوە.

ئارام حاجى عزيز

ئارام حاجى عزيز

-


ئارام حاجی عزیز لە شارۆچكەی چوارقورنە لە دایك بووە، وە قۆناغەكانی خوێندنگای لە وێ‌ تەواو كردووە، دواتر بەكالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە زانكۆی كۆیە بەدەستهێناوە، پاشان وەكو معید بۆ ماوەی دوو ساڵ لە تۆمارگای زانكۆی كۆیە كاری كردووە. ئێستاش خوێندكاری بەشی ئینگلیزی ئیوارانی زانكۆی ڕاپەڕینە و یەكێكە لە ئەندامی ستافی سەنتەری زمان.
کۆسرەت یوسف ئەحمەد

کۆسرەت یوسف ئەحمەد

-


پوختە.
شەوبۆ علی عبدالله

شەوبۆ علی عبدالله

-


پوختە.
هانا خالید

هانا خالید

-


پوختە.
----

----

-


.....

.

 
وریا مصطفى

وریا مصطفى

-


....