ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی ئینگلیزی - Amideast بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی دیاریکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

Amideast دەکەین کە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکە بە گوێرەی ئاستەکان لەم ڕێکەوت و ڕۆژانەی خوارەوەدا ئەنجام دەدرێت:

شەممە ٢٤/٨/٢٠١٩ ئاستی Advanced
یەک شەممە ٢٥/٨/٢٠١٩ ئاستی Intermediate
دوو شەممە ٢٦/٨/٢٠١٩ ئاستی Upper-intermediate
سێ شەممە ٢٧/٨/٢٠١٩ ئاستی Pre-intermediate
چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠١٩ ئاستی Elementary
پێنج شەممە ٢٩/٨/٢٠١٩ ئاستی Beginner

تاقیکردنەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەبێت و پێویستە خوێندکار بە ٣٠ خولەک پێشتر ئامادەبێت.

 

ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە:

١- پێویستە بەشداربوو ناسنامەیەکی پێ بێت (ناسنامەی باری شارستانی یان پاسۆرت یان ناسنامەی پیشە) بە پێچەوانەوە ڕێگەی پێ نادرێت بچێتە هۆڵی تاقیکردنەوە.
٢- مۆبایل ڕێگەپێدراو نییە و دەبێت بە کوژاوەیی لە هۆڵی تاقیکردنەوە لە شوێنی تایبەت دابنرێت.
٣- پێویستە پێنوسی جافی شین لەگەڵ خۆت بهێنیت.
٤- هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە کاتی تاقیکردنەوە پێشکەش ناکرێت و دەبێت بەشداربوو بە تەواوی ئامادەبێت و پشت بەخۆی ببەستێت.
٥- هەر جموجوڵێکی نەخوازراو و ناڕێک سەرەتا خوێندکاری لێ ئاگاداردەکرێتەوە، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە خوێندکار داوای بە جێهێشتنی هۆڵی تاقیکردنەوەی لێ دەکرێت.
٦- گزیکردن خوێندکار بێ بەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە.
٧- چاودێری ناو هۆڵ ڕێگەپێدراو نیین بە پێدانی ڕێنمایی دەربارەی تاقیکردنەوەکە.
٨- تەنها ستافی ڕێگەپێدراو مۆڵەتی مانەوەیان لە هۆڵەکان هەیە، بە پێچەوانەوە هیچ ستافێکی تر ناتوانێت بمێنێتەوە.
٩- پێویستە بەشداربوو بە نیوکاتژمێر زووتر پێش دەست پێکردنی تاقیکردنەوەکە ئامادەبێت.
١٠- پێویستە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی گوێگرتن Listening گشت بەشداربووان لە هۆڵەکان بێ دەنگی بپارێزن لە پێناو بەڕێوەچوونی ئەو تاقیکردنەوەیە بە ڕێکوپێکی، بە پێچەوانەوە دووبارە ناکرێتەوە.
١١- هیچ لاپەڕیەکی زیادە بۆ بەشی نوسین بە بەشداربوو نادرێت، تەنها لە ژێر چاودێری نوێنەرانی وەزارەت نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان\ زانکۆی ڕاپەڕین