ئاگاداری کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی دەکەینەوە، کە لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەن، بە مەبەستی ناونوسین بۆ خولی سێیەمی کۆرسی زمانی ئینگلیزی کە بەم نزیکانە دەست پێدەکات.
ئەو پێداویستیانەی پێشکەشکار پێویستە لەگەڵ خۆی بیهێنێت:
١- پێویستە یەکێک لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی (IELTS یان TOFEL یان PTE) کردبێت و بەسەرنەچووبێت، بەڵام ئەگەر بەشداربووەکە نەیەوێت تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی بکات یان نەیکردووە ئەوا دەتوانێت بە ویستی خۆی لە ئاستی سەرەتا واتە Beginnerـەوە دەست پێ بکات، بە پێچەوانەوە دەبێت یەکێک لە تاقیکردنەوە ئاماژە پێکراوەکان بهێنێت تا ئێمە ئاستەکەی دیاری بکەین و لە ئاستی خۆی دایبنێن.
٢- وێنەیەک (کۆپیەک) لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکە کە لە خاڵی یەکەم ئاماژەی پێدراوە.
٣- وێنەیەک (کۆپیەک) لە پاسپۆرت.
٤- وێنەیەک (کۆپیەک) لە فەرمانی کاندیدبوون بە بوونی لیستی ناوەکان بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا، و بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی پێویستە پشتگیریەک بهێنن کە ناوبراو پێویستی بە نازناوی زانستییە لە شوێنی کارەکەیەوە.
٤- دوا ڕێکەوت بۆ ناونوسین و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان ڕۆژی یەک شەممە ٢-٦-٢٠١٩ـیە تاوەکو کاتژمێر ١٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ.
ناونیشان: زانکۆی ڕاپەڕین - بینای کۆلێژی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم