بەسەرپەرشتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەری پەروەردەی بنەڕەت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ و ٢٧ و ٢٨ ئەم مانگە، لە کاتژمێر ٩ پێشنیوەڕۆ تاکو ٢ پاشنیوەڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری تاقیکردنەوەی EFSET دەکەن بە پێی خشتەی هاوپێچ، کە تیایدا ڕۆژ و کاتی دیاری کراو بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران دانراوە.
كلیك لیرە بكە بۆ زانينى كاتی دیاری كراوی مامۆستایان
كلیك لیرە بكە بۆ زانينی كاتی دیاری كراوی فەرمانبەران
ئەم تاقیکردنەوەیە لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ مەبەستی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی. تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی ٥٠ خولەکە (٢٥ خولەک بۆ خویندنەوە(Reading) و ٢٥ خولەک بۆ گوێگرتن (Listening)، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم تاقیکردنەوەیە سەردانی ئەم لینکانەی بکە
https://www.youtube.com/results?search_query=youtube.be%2FF9iEiKt7NNQ
ناونیشانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم - سێنتەری پەرەپێدان و زمان - هۆڵی سێنتەری فێربوون Learning Center
سەرەتا بۆ ئەجامدانی تاقیکردنەوەکە پێویستە زانیاری کەسی خۆیی داخل بکات وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە: