لە ماوەی ڕابردوودا سێنتەری زمان بە هاوکاری لەگەڵ Kurdistan Book Club پڕۆژەی Raparin Book Club ـیان ڕاگەیاند. ئامانج لە پشتی ئەم پڕۆژەیە هاندانە بۆ خوێندنەوەی کتێب و پەرەپێدانی توانا کەسییەکانە. دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خوێندکار و مامۆستا بۆ پڕۆژەکە خۆیان ناونوسکرد، ڕێکەوتی ٢٦\٣\٢٠١٩ بە فەرمی پڕۆژەکە دەستی پێکرد و چوار هەفتە بەردەوام بوو.
بە خۆشحاڵیەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧\٤\٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی کوردستان بووک کڵەب و نوێنەری سێنتەری زمان کۆتا هەفتەی ڕاپەڕین بووک کڵەپ بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەشداربووان چوار کتێبی خۆیان پێشکەش کرد و لە کۆتایشدا دیبەتی تایبەت بەم هەفتەیە بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە، بە گشتی بەشداربووان دڵخۆش بوون بە پڕۆژەکە و لەم ماوەیە جگە لەوەی ئاشنابوون بە ژمارەیەک کتێب، توانای کەسی خۆیان لە پێشکەشکردن و دیبەیت و نوسین بەرەوپێش بردووە.
لێرەوە دەمانەوێت سوپاسی ڕاوێژ فاخیر و ڕەوەند ڕەشید بکەین، بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی کوردستان بووک کڵەب، بۆ هەماهەنگیان لە پڕۆژەکە و بە ئەنجام گەیاندنی. هەروەک سوپاسی بەشداربووان دەکەین کە سەرباری خوێندن و دەوام و کاری ئاسایی خۆیان هەوڵەکانیان چڕ کردەوە لە بەشداری کردن لە پڕۆژەکە و دەوڵەمەند کردنی.