ئاگاداری هەلی کار بۆ دەرچووانی ئینگلیزی

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی زمانی ئینگلیزی\ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە 8 دەرچووی ئینگلیزی هەیە وەکو یاریدەدەری مامۆستا کاربکەن بە شێوەی (سەردان + وانەبێژی). پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس یان ماستەر) بێت لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەم دەرفەتە بۆ ماوەی ١٢ هەفتەیە و لەگەڵ بەشی ئینگلیزیدا کاردەکات لە رێکەوتی ( ٢\٣\٢٠١٩)ـەوە دەست پێدەکات.

تێبینی:
- دوا وادە بۆ ناردنی سیڤیەکانتان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢١\٢\٢٠١٩ کاتژمێر ١:٣٠ی دوا نیوەڕۆ.
- ڕۆژی چاوپێکەوتن ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣\٢\٢٠١٩ لە بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت\ نهۆمی سێیەم کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
- سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.