ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (13/2/2019) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی زمان له زانكۆكانی كوردستان بە سەرپەرشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەڕێوەچوو. سەرباری تاوتوێکردنی کۆمەڵێک تەوەر، کۆمەڵێک بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی کۆرسەکانی ئێستا دران.
بۆ نمونە، گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و دانانی پرسیاره‌كانی كۆتا خوله‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی له سینته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی ماسته‌ر و دكتۆرا و خوازیارانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی كرا، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌و بابه‌ته، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه درا:
١- ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو ڕێكه‌وتی (18/2/2019) تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی (Intermediate, Upper Intermediate, Pre-Advance, Advance) دەکرێت.
٢- ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی دواتر ڕێكه‌وتی (24/2/2019) تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی (Pre-Intermediate, Elementary، intro (Beginner) ) ده‌كرێ.
٣- تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها (Grammar , Reading, Writing) ده‌كرێ.
٤- سه‌عات (11) كاتی تاقیكردنه‌وه‌یه له یه‌ك كاتدا له شوێنی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ده‌چێ، بۆیه باشتر به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌عاتێك پێشتر له شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه ئاماده بن.
٥- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چاودێری به‌رێوه‌چونی پڕۆسه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ك ڕێكخراوی ئیمدیست به‌هاوكاری سێنته‌ره‌كانی زمان سه‌رپه‌رشتی دانانی پرسیاره‌كان و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌كات.
لێرەوە وەکو سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەینین کە پابەندین بە بڕیارەکانی وەزارەتمان و لە ڕێکەوتی ئاماژەپێدراو تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن. لەبەرئەوە ئاگاداری گشت بەشداربووانی ئێستای خولەکانمان دەکەین کە لە ڕێکەوتی دیاریکراو لە سێنتەرمان ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە:
١- مۆبایل ڕێگەپێدراو نییە و دەبێت بە کوژاوەیی لە هۆڵی تاقیکردنەوە لە شوێنی تایبەت دابنرێت.
٢- پێویستە پێنوسی جافی شین لەگەڵ خۆت بهێنیت.
٣- هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە کاتی تاقیکردنەوە پێشکەش ناکرێت و دەبێت بەشداربوو بە تەواوی ئامادەبێت و پشت بەخۆی ببەستێت.
٤- هەر جموجوڵێکی نەخوازراو و ناڕێک سەرەتا خوێندکاری لێ ئاگاداردەکرێتەوە، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە خوێندکار داوای بە جێهێشتنی هۆڵی تاقیکردنەوەی لێ دەکرێت.
٥- گزیکردن خوێندکار بێ بەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە.
٦- چاودێری ناو هۆڵ ڕێگەپێدراو نیین بە پێدانی ڕێنمایی دەربارەی تاقیکردنەوەکە.
٧- تەنها ستافی ڕێگەپێدراو مۆڵەتی مانەوەیان لە هۆڵەکان هەیە، بە پێچەوانەوە هیچ ستافێکی تر ناتوانێت بمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان\ زانکۆی ڕاپەڕین