دوێنی بەرواری ١٦/٨/٢٠١٧ کاتژمێر ٩ی شەو، بەفەرمی ماڵپەڕی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێزان سەردار و جەیمس لە دوو پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بەڕووی میواناندا کرایەوە و نمایش کرا.
جێگەی باسە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ستافی سێنتەرمان بە هەماهەنگی ستافی بەڕێوەبەرایەتی میدیا لە زانکۆ سەرقاڵی ئامادەکردنی ماڵپەڕی سێنتەرەکەمانن و لێرەوە بەناوی بەرێوەبەرایەتمان سوپاسی یەکە بە یەکەی ئەوانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لەماوەی ڕابردوودا لە ئامادەکردنی ناوەڕۆک و جێبەجێکردنی کارە هونەرییەکانی ماڵپەڕەکە.
شایەنی باسە، ماڵپەڕەکەمان بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە و زانیاری وردی دەربارەی سێنتەرەکەمان لەخۆ دەگرێت و ئەمە و بوونی بەشی هەواڵ و ئاگاداری کە هەرچی هەواڵ و ئاگاداری سێنتەر هەیە لەمەودوا لەوێوە بڵاودەکرێنەوە. ئەمە و بوونی بەشێکی گرنگ بەناوی بڵۆگ کە لە هەردوو زمانی ماڵپەڕ بەردەستە و تیایدا بابەت و وتاری تایبەت بە زمان و تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان بڵاودەکرێتەوە و بەهۆیەوە گشت لایەک سودمەند دەبن.
ئێوەش دەتوانن بەم بەستەرە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: ldc.uor.edu.krd
ڕاگەیاندنی سێنتەری پەرەپێدان و زمان