زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستای ئینگلیزی هەیە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی زمانی ئینگلیزی/پەروەردە/ کەمپەسی قەڵادزێ، و بەشی زمانی ئینگلیزی/پەروەردەی بنەڕەت/ کەمپەسی ڕانیە، و بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان پێویستیان بە مامۆستای زمانی ئینگلیزی هەیە بە شێوەی گواستنەوەی میلاک.

مەرجەکان:
١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت.
٢. میلاکی وەزارەتی پەروەردە بێت. پێویستە خوازیار بە دەست سیڤی بهێنێت بۆ یەکێک لە بەشەکان و ٢/٩/٢٠١٨ دوا مۆڵەتە بۆ پێشکەشکردن.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان کۆرسێکی ئامادەکاری ئایەڵتس تایبەت بە کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی ئامادەکاری ئایەڵتس تایبەت بە کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە. ئەم کۆرسە بۆ ماوەی دوو مانگە و لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ کۆرسەکە دەخایەنێت و ڕۆژانە ٣ کاتژمێر وانە دەخوێندرێت.

ڕێکەوتی دەسپێکی کۆرس: ٢٥\٣\٢٠١٨

ڕێکەوتی کۆتایی کۆرس: ٢٥\٥\٢٠١٨

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ژ. مۆبایل: 7917 749 0750

سێنتەری پەرەپێدان و زمان کۆرسی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین لە بەردەوامی کۆرسەکانیدا ئەمجارەش کۆرسی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە. زانیاری ورد دەربارەی هەریەک لە کۆرسەکان لەخوارەوە باسکراوە.

درێژەی بابەت