سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە دەستکەوتێکدا 18,000 هەزار کتێب بۆ زانکۆی ڕاپەڕین بەدەست دەهێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ـەوە، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرپێدان و زمان داواکاری پێشکەش بە پڕۆژەی نێودەوڵەتی کتێب International Book Project کرد بە مەبەستی دابینکردنی کتێب لەسەر ئاستی زانکۆ لە ئەمەریکاوە. لە دوای ڕەزامەندیان لەسەر داواکاریەکەمان، ئەوان لە کۆمەڵێک شوێنەوە کتێبیان کۆکردەوە کە لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی زانکۆمان گونجاون. دەرئەنجام، ئێستا ئێمە زیاتر لە ١٨ هەزار کتێبمان پێ گەیشتووە لە پڕۆژەکەوە کە زۆرینەی بابەتەکان لە خۆیان دەگرن: لە ئینگلیزی تا زیندەوەرزانی، و پەرستاری تا مێژوو.شایەنی باسە، نرخی ئەم کتێبانە نزیکەی ١٩٠.٠٠٠ سەد و نەوەد هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

درێژەی بابەت

ئاگاداری و ڕێنماییەکانی دەستپێکردنی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکەینەوە کە ٢٦ی ٩ی ٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە، کەوا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ١ی ٢٠١٩ کۆرسەکان لە سێنتەرمان دەست پێدەکەن و پێویستە کاتژمێر١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرەکەمان ئامادەبن بە مەبەستی وانە خوێندن. هەروەک ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەکەینەوە کە تا ئێستا نەهاتوون کرێی کۆرس و کتێب وەربگرن، لە هەمان ڕۆژ بە کاتژمێرێک زووتر واتە ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرمان ئامادەبن بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەڕێوەچوونی وانەکانی کۆرسەکە لەو ڕۆژەدا.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی سێنتەری زمان کتێبی "ستیڤ جۆبس؛ ١٠ یاساکەی سەرکەوتن" بێ بەرامبەر بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

کتێبی "ستیڤ جۆبس؛ ١٠ یاساکەی سەرکەوتن" کە لە نوسینی ڕۆس کامێرۆنە و دەربارەی ١٠ یاسای سەرکەوتنی ستیڤ جۆبسە لە بواری جیا جیای ژیاندا، و بە شێوەیەکی گشتی لە ژیانی هەر یەکێکمان سودیان دەبێت.

درێژەی بابەت