بەسەرپەرشتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان، و بە هەماهەنگی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر لە کۆلیێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ڕێکەوتی ٢٦ تا ٣٠ ئایاری ٢٠١٩، بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران یەکەمین تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی EFSET لە زانکۆی ڕاپەڕین لە Learning Centerـی سێنتەری زمان و بەشێکیش لە کۆلێژی پەروەردە/کەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوەچوو. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە زیاتر لە ٦٠٠ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار بە گەرموگوڕی بەشداریان لە تاقیکردنەوەکە کرد.
ناونوسین بۆ خولی سێیەمی کۆرسی زمانی ئینگلیزی - ئەمیدیست بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی دەستپێدەکات
ئاگاداری کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی دەکەینەوە، کە لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەن، بە مەبەستی ناونوسین بۆ خولی سێیەمی کۆرسی زمانی ئینگلیزی کە بەم نزیکانە دەست پێدەکات.
مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی EFSET دەکەن
بەسەرپەرشتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەری پەروەردەی بنەڕەت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ و ٢٧ و ٢٨ ئەم مانگە، لە کاتژمێر ٩ پێشنیوەڕۆ تاکو ٢ پاشنیوەڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری تاقیکردنەوەی EFSET دەکەن بە پێی خشتەی هاوپێچ، کە تیایدا ڕۆژ و کاتی دیاری کراو بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران دانراوە.
بابەتی تر...
- پڕۆژەی Raparin Book Club تایبەت بە خوێندنەوەی کتێب و پەرەپێدان بە کۆتا گەیشت
- کۆرسی زمانی ئینگلیزی – Amideast ڕۆژی شەممە ٣٠\٣\٢٠١٩ بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی دەست پێدەکاتەوە + ڕێنماییەکان بخوێنەوە
- پڕۆژەی Raparin Book Club دەستی پێکرد
- ئاگاداری بەشداربووانی خولی دووەمی کۆرسی زمانی ئینگلیزی - ئەمیدیست سەبارەت بە هێنانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی