ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سێیەمی فێرکاری زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە. ئەنجامەکەت بزانە.

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی لە سێ ڕێکەوتی جیاواز تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکان بە شێوەی ناوەندی ئەنجامدران، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی سێیەمی فێرکاری زمانی ئینگلیزی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕەزامەندی لەسەر درا بۆ بڵاوکردنەوە. بەم بۆنەیەوە بەشداربووانی سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین بە کرتە کردن لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامەکەیان بزانن. لەناو ئەنجامەکان Pass واتا دەرچوو، Fail واتا کەوتوو.

کرتە بکە بۆ زانینی ئەنجامەکەت...

تێبینی: بۆ تانەگرتن لە ئەنجامەکەت پێویستە سەردانی ئۆفیسی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بکەیت لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان

زانکۆی ڕاپەڕین

 

ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ڕێکەوتی ١١ و ١٨ و ٢٥ی ٩ بڵاوکرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی لە سێ ڕێکەوتی جیاواز تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بە شێوەی ناوەندی ئەنجامدرا، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامی هەر سێ ڕێکەوتی ١١ و ١٨ و ٢٥ی ٩ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕەزامەندی لەسەر درا بۆ بڵاوکردنەوە. بەم بۆنەیەوە بەشداربووانی سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین بە کرتە کردن لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامەکەیان بزانن.

کرتە بکە بۆ زانینی ئەنجامەکەت...

 

تێبینی: بۆ تانەگرتن لە ئەنجامەکەت پێویستە سەردانی ئۆفیسی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بکەیت لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - نهۆمی سێیەم.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان

زانکۆی ڕاپەڕین

 

لیستی ناوی بەشداربووانی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین لێرە بەدەست بێنە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە دوای وردبینی و پەسەندکردنی ناوەکان لە وەزارەتەوە، سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی ئەو بەڕێزانە بڵاودەکاتەوە کە دەتوانن لە خولەکانی فێرکاری لە سێنتەرەکەمان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت بەشدار بن.

پێویستە لەسەر ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستەکە هەیە تا کۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ١٠ی ٢٠٢٠ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ - بەڕێوەبەرایەتی وردبینی ژووری ژمارە ١ بکەن لەلای بەڕێز کاک لوقمان بە مەبەستی بڕینی وەسڵی بەشداریکردن. تێبینی:
- نرخی بەشداریکردن لەم خولە 200 هەزار دینارە.
- پێویستە بەشداربوو لە ماوەی دیاریکراو وەسڵ ببڕێت بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردن لەدەست دەدات.
- هەفتەی داهاتوو خولەکە دەست پێدەکات.
- هەر بەڕیزێک فۆرمی پڕکردوەتەوە و ناوی لەم لیستەدا نییە، ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت لە کاتی وردبینی مافی بەشداریکردنی پێ نەدراوە.

کرتە لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت