پێناسەی یانە

چاپکردن ئیمەیڵ

کاتەکانی کارکردن: شەممە تا چوارشەممە              کات : ٢ تا ٦ دوای نیوەڕۆ

یانەی سێنتەری زمان لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٧ کراوەتەوە. ئەمە بەشێکی زانکۆیە کە بۆ ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بەکاردێت، و تەنها زمانی ئینگلیزی تێدا بەکاردێت. ‌‌ژینگەکەی وەک ئەزموونیکی خوێندنە لە درەوەی وڵات کە تیایدا فێرخوازان و مامۆستایان ناچار دەکرێن بە بەکارهێنانی توانستی زمانی ئینگلیزیان. لەگەڵ ئەوەشدا، یانەی سێنتەری زمان کەل و پەلی پێویست دابین دەکات کە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆبەڕێوەبردن، وەکو پەرتووک، فیلم، و فایلی دەنگی و کۆمپیوتەر.

لە کاتێکدا کە فێرخوازان ڕاهێنان دەکەن لەسەر توانستی زمانی ئینگلیزیان، ستافی سێنتەری زمان لەوێ ئامادەییە بۆ یارمەتیدانیان. ستافەکە پێک دێت لە مامۆستا و شارەزای بیانی و ناوخۆیی. هەمویان پێکەوە یارمەتی دەرن بۆ ئەوەی یانەکەمان بکەنە یەکێک لە باشترین پێگەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە یاخود سەیری خشتەی کارەکانمان بکە.