سیستەمی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی نێودەوڵەتی کە کورتکراوەکەی "IELTS" تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە، کە لە زۆربەی دامەزراوە جیهانییەکان دانپێداندراوە. ئەم تاقیکردنەوەیە پێشمەرجێکی سەرەکییە بۆ درێژەدان بە خوێندن لە هەرێمی کوردستان. کۆرسی ئامادەکاری "IELTS" فێرخواز ئامادە دەکات بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە لە رێگەی ئاشنابونی بە میکانیزم و رێساکانی تاقیکردنەوەکە وهاوکات راهێنانی فێرخواز بۆ ئەم مەبەستە. کۆرسەکە جەختدەکاتەوە لەسەر دروستکردنی متمانە بە خۆبون لە لەلای فێرخواز لە گفتوگۆی ئینگلیزی، تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەکە و زاراوە و وشەی ئینگلیزی کە هەر چوار بەشی (نوسین، خوێندنەوە، گفتوگۆ و، گوێگرتن) لەخۆ دەگرێت. وانەبێژان لە مامۆستای (ئەمەریکی، بەریتانی، ئوسترالی و، کورد) پێکهاتون. بۆ زانیاری زیاتردەتوانن لێرەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن.